Part 11

818 106 304
                                    

 

جۆنگکووک / پێم وانیە ڕێگەت بەم بڕۆیت
نێڤادا  دڵی بە خێرای لێیئەدا  جۆنگکووک  زیاتر باوەشی کرد بە کەمریا  گەر ھەر کەسێکی کە بوایە ھیچ ھەستێکی نەئەبو
نێڤادا / ج.. جۆنگکووک  چی ئەکەیت؟
جۆنگکووک / من ڕێگەنایەم  بڕۆیت
نێڤادا / تۆ مێشکت لەدەست داوە ؟
جۆنگکووک  کەمێک پێکەنی و پاشان وازی لە نێڤادا  ھێنا ڕۆشت بۆلای مێزەکە  کە بتڵێک مەی و چەند پەرداخێکی لێبوو
جۆنگکووک / وەک ئەوە نییە کە من بتخۆم
نێڤادا /  بەدڵنیایەوە ئەزانم  تۆ لەو جۆرانە نیت
جۆنگکووک /مەبەستم ئەوەیە، لانیکەم بۆ ئێستا، نایکەم
نێڤادا / بەڕێز جۆنگکووک  یش ڕویەکی نەزانراوی ھەیە کە ئێستا ئەیبینم
جۆنگکووک / دوای ھەموو شتێک منیش کوڕم
نێڤادا / ئاھ ڕاستەکەیت من ئەبێ بڕۆم
جۆنگکووک / بەڵام وتم ڕێگەنایەم بڕۆیت
نێڤادا  ڕوی وەرگێڕا بۆ لای جۆنگکووک  پاشان جۆنگکووک  دوو پەرداخ مەی تێکرد و ڕۆشت بۆلای نێڤادا  وە دانەیەکی پێشکەش کرد نێڤادا ش وەری گرت
جۆنگکووک / ئێمە بۆچی قسە نەکەین ؟
ئەیەوێت باسی چیم لەگەڵ  بکات)نێڤادا  لە دڵی خۆی وای وت)
پاشان جۆنگکووک  پەنجە گەورەکەی لەسەر دوگمەیەک دانا کە  دیوارەکە لاچو ئاسمانی شەوێکی جوان دەرکەوت

هاوکات لەگەڵ ئاسمانی شەودا، دەیانتوانی گڵۆپی شارەکەش ببینن. دیمەنی سەر پردەکەی  بیرخستەوە. جونگکوک بە پێ ڕۆیشت بۆ بالکۆنەکە  کە لە ڕاستیدا بەشێک بوو لە ژوورەکە
نێڤادا / ناوازەیە
نێڤادا  ڕۆشت بۆ ئەوشوێنەی جۆنگکووک ی لێبوو شنەبایەکی کەم ھەبوو بەڕاستی ھەوایەکی پاکی ھەبوو بەڵام ھەر ئەو کاتە نێڤادا پرسیارێکی بە مێشکا ھات سەیری جۆنگکووک ی کرد
جۆنگکووک / ھەر وەک تۆ
نێڤادا  پێکەنی  وە  سەرسام بو  چونکە   ژیانی جۆنگکووک ی خوێندۆتەوە کە لەگەڵ  کچ بوە  بەڵام وا دەرەکەوێ ھەرگیز خۆشەویستی نەکردوە  وە ئەو لەگەڵ ئافرەتی زۆر خەوتوە  ئەو ەو جۆرە پیاوانەیە  بەڵام ئەو ئێستا ھیچ شتێکی لە نێڤادا  نەکرد تەنھا وتی ئەیەوێت قسەی لەگەڵ  بکات
نێڤادا / کەواتە ئەتەوێ دەربارەی چی قسەم لەگەڵ  بکەیت ؟
جۆنگکووک / باسی خۆتم بۆ بکە
نێڤادا / ئەتوانی پرسیار لە شوگابکەیت
جۆنگکووک / من باش ئەزانم ھێشتا ھەندێک شت ھەن ئەو نایزانێ
نێڤادا / لەوانەیە
جۆنگکووک / کاتێک سەیری چاوەکانتەکەم  خەمێکی زۆر ئەبینم
بۆ چرکەیەک نێڤادا  بە بێدەنگی مایەوە  بیریئەکردەوە کە چی پێبڵێت دەربارەی ئەوە  بەتەواوی زۆر شت ڕوئەدات

١٥ ساڵ پێش ئێستا

نێڤادا پاڵکەوتوە لەسەر جێگای نەخۆشخانە کە ئامادەکراوە بیبەن بۆ نەشتەرگەری دڵ وە باوکی ڕاستەقینەی لە تەنیشتیەوە وەستاوە نێڤادا سەیری باوکی کرد
نێڤادا / باوکە؟
باوکی نێڤادا / بەڵێ نێڤادا ؟
نێڤادا / ئایا من ئەمرم ؟
باوکی نێڤادا / نا نەخێر
دەستی نێڤادا ی گرت و ماچی کرد
باوکی نێڤادا / تۆ نامریت نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوئەبێت
نێڤادا لەو کاتەوەی لە دایک بوە دکتۆرەکان پێیان وتوە دڵی لاوازە لە تەمەنی ٦ بۆ ٨ ساڵی ئەمرێت ئێستا ٥ ساڵە نێڤادا گەورە و گەورەتر ئەبێت وە دڵیشی لاواز و لاوازتر ئەبێت
باوکی نێڤادا / نێڤادا گوێبگرە کە ھۆشتھاتەوە ھەندێک شت سەختەبێت بۆت بەڵێنم پێبدە کە بە بەھێزی بمێنیتەوە
نێڤادا / بەڵێنبێت
دکتۆرەکە ھات وە باوکی نێڤادا بۆ کۆتا جارباوەشی کرد بە نێڤادا یا کە بە ئاشکرابێتاقەت پێوە دیارە کە خەریک بو ئەگریا پاشان بە نێڤادا ی وت خۆشمەوێیت و خواحافیزی لێکرد نێڤادا خێرا خواحافیزی لێکرد خەریک بو بێھۆش ئەبو بەھۆی ئەو ماسکەی لەسەر دەم و لوتی بوو

Jk {War &Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ١Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz