بەیانی زوو بو جۆنگکووک ھەستا نێڤادا ی لە باوەشی خۆی دۆزیەوە کە خەوتبو کە دەستی لە کەمەری جۆنگکووک ئاڵاندبو سەری خستبۆیە سەر سنگی جۆنگکووک ئەیزانی کاری ھەیە ئەبێت بیکات بە ھێواشی دەستی نێڤادا لابرد و سەرینێکی بۆ سەری دانا دڵبیابۆیەوە لەوەی ھەڵنەستاوە پاشان ماچی کرد و سەیری کرد ئە جوانترین ئافرەتە کە تا ئێستا بینیبێتی پاشان ھەستا و بەرەولای ئاوێنەکە ڕۆشت کاتێک تیشێرتەکەی لەبەر ئەکرد بەردەوام لە ئاوێنەکەوە سەیری نێڤادا ی ئەکرد ئەیتوانی بۆ ھەمیشە ئاوا بمێنێتەوە بەڵام ئەبوایە بڕۆشتایە بۆیە ڕۆشتدوای چەند کاتژمێرێک نێڤادا ش ھەستا سەیری کرد جۆنگکووک ی لا نیە چی چۆن ئەوە مەحاڵە ؟! نێڤادا بەردەوام ھەست بە ھەموو جوڵەیەک ئەکات چۆن نەیزانیوە کە جۆنگکووک ڕۆشتوە تەنھا یەک وەڵام بۆ ئەمە ھەیە تەنھا ئەگەر نێڤادا متمانەی بە کەسێکبێت ئەوا مێشکی ئۆتۆماتیکی بیر لە ھیچ ناکاتەوە و ئارام ئەبێت نێڤادا سەری خوراند نایەوێت بڕوابەوە بکات
نێڤادا ھەستا و ڕۆشت بۆ گەرماو بە قاچە ئاوساوەکانی پاشان دوو جار دەموچاوی شۆرد و سەیری ئاوێنەی کرد «ئەی خوایە » پەڵەی مۆر بە ھەموو ملیەوە بوو تەنانەت ئەوانە وەک پەڵە دەرناکەون وەک شینبونەوە دەرەکەوێت
نێڤادا / من ئێستا چیبکەم ؟!
پێویستە بچێت بۆ کار بەڵام ئاوا چۆن ئەتوانێت نێڤادا دۆڵابەکەی کردەوە بۆ ئەوەی ھەرشتێک بدۆزێتەوە پێی داپۆشێت وە ملپێچێکی سوری دۆزیەوە پاشان تیشێرتێک و کابۆیەکی لەبەر کرد وە سەیری مێزی تەنیشت جێگاکەی کرد سویچی سەیارەی لێبو جۆنگکووک بۆی بەجێھێشتوە ھەڵی گرت و ژوری ھوتێلەکەی جێھێشتنێڤادا بە ھێواشی لە دەرگاکەی دا بەڵام دەرگا کراوەبو ڕۆشتە ژورەوە کێ دەرگاکەی بە کراوەی جێھێشتوە ئەو کەسەش ھاوڕێی نێڤادا بو کە پێی وایە تەواوی جیھان ناوازەیە
ئایرین بە دەستێک خواردنی دروستەکرد و بە دەستەکەی تری کتێبی ئەخوێندەوە وە کوپێک قاوە لەسەر مێزەکە بو نێڤادا ھەڵیگرت و لەسەر قەنەفەکە دانیشت ئایرین خۆی ون کردبو لەناو کتێبەکە پاشان ویستی کوپە قاوەکە بخواتەوە بەڵام دیارنەمابو پاشان چاوی فراوان بو کە نێڤادا ی بینی لەئێرەیە تەباخەکەی کوژاندەوە و ڕایکرد لە تەنیشت نێڤادا دانیشت
ئایرین / نێڤادا ؟ چۆن زانیت لێرە ئەژیم ؟
نێڤادا / تەنانەت دەزانم پێشتر باپیرانت لە کوێ دەژیان
ئایرین / بەڕاستی؟ ئەتوانی دەربارەی ئەوان شتم پێبڵێیت؟نێڤادا دەیزانی لەبەر ئەوەی دەبوو بە تۆمارەکانی خانووەکانی ئەم ناوچەیەدا تێپەڕێت وەک کاری مافیاکە. بەڵام تووشی ماڵێک بوو لە ژێر...
ناوی ئایرین
نێڤادا / پێویستیت بە پارە ھەیە؟
ئایرین / نەخێر من کارێکم دۆزیوەتەوە پێشبینی بکە لە کوێیە
نێڤادا / پێشبینی ناکەم
ئایرین / ئەو شوێنەی کە تۆ کارت لێئەکرد
نێڤادا کەمێک پێکەنی پێیوایە ئەو ڕیستۆرانتەکە ئەڵێت کە یەکەم جار لەوێ چاوی بە جۆنگکووک کەوت کە نەیئەزانی جۆنگکووک کێیە شتەکان زۆر سادەبون پێشتر
نێڤادا / کەسەکانی ئەوێ چۆنن؟
ئایرین / جیسوو زۆر زۆر بیرتەکات
نێڤادا / ئۆھ ئەو کچە
پێکەنی
ئایرین / جەیبوم باسی تۆ ئەکات پاشان لێم ئەدات
نێڤادا / ئەوکوڕە ھھھھ
ئایرین / ھەروەھا ئەو کچەی شێت بوە بۆ جۆنگکووک
نێڤادا / ئەو کچە
بە بێزاریەوە چاوی سوڕاند
KAMU SEDANG MEMBACA
Jk {War &Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ١
Aksiئەم چیرۆکە ھی خۆم نیە بەڵکو من تەنھا کردومەتەوە بە زمانی کوردی وە پێشتریش لە یوتوب بڵاوکرابۆیەوە بەڵام سڕایەوە ببورن بۆ ھەر ھەڵەیەک یان وشەیەکی نەشیاو ئەگەر تیای بێت ...... مافیا/ پۆلیس/ شەڕ / خۆشەویستی/ ھاوسەرگیری/ جیابونەوە / خیانەت / نھێنی...