Part 32

718 93 227
                                    



جیمین /سوودی چییە ئەگەر دوای یەک دوو کاتژمێر دەربچیت
نیڤادا / من ئەڕۆم بەڵام دڵنیاببەرەوە  لەوەی ھەمان ھەڵە دوبارەنەبێتەوە جارێکی تر
نێڤادا  بەلای ئەو پیاوانە ڕۆشت کە کەلەپچەی پێبوو  سەر سەیارەی پۆلیسەکە کەوت ھەر زوو گەیشتنە بنکەی پۆلیس و  نێڤادا یان برد بۆ ژوری لێپێچینەوە
نێڤادا  لە ژورەکەیا  ھاتوچۆی ئەکرد دوای ماوەیەک   دانیشت دەرگاکە کرایەیەو  جاکسۆن ھاتەژورەوە بێگومان ئێستا مانای هەبوو. ڕەنگە بەناوی KIA هاتبێت
جاکسۆن / تۆ ڕەتت کردەوە پەیوەندیمان پێوەبکەیت   ئێمەش ئەم ڕێگەیەمان بەکارھێنا
نێڤادا / جاکسۆن وانگ؟ یان  بریکار ٠٠١
جاکسۆن / ھەر شتێک کە ئاسودەیت لەگەڵی
نێڤادا / جاکی بچوک
جاکسۆن /هەرگیز شکست ناهێنیت لە سەرقاڵکردنم.
نێڤادا /تۆ خۆت ئەرکێکی سەختت هەیە بۆچی تۆیان ناردوە؟
جاکسۆن لە کورسیەکەی بەردەم نێڤادا  دانیشت
جاکسۆن / وەک بریکارێکی باڵا مافی ئەوەم هەیە ئامۆژگاریت بکەم
نێڤادا / باشە  کەواتە دەستبکە بە ئامۆژگاریەکەت
جاکسۆن / تەمەنت لە بیستەکاندایە کە زۆر ئاساییە بۆ سەرقاڵکردن  ڕەنگە تۆ شتێک یان دوانت ھەبێ بۆ جۆنگکووک  ئێمە نامانەوێت  باشترین بریکار مان لەدەست بدەین  با ڕێکەوتنێک بکەین یان واز لەئەرکەکەت بێنە و بگەڕێرەوە بۆ KIA  یان .....
نێڤادا / نامەوێت بیکەم
جاکسۆن / باشە بەردەوام بە لە ئەرکەکەت تەنھا ١ مانگی کەت ئەدەینێ لە مانگی داهاتوودا ئەوەی پێویستە بیکە
نێڤادا / ئەزانی چی من ئەوەی پێم وایە ڕاستە ئەنجامی دەدەم
جاکسۆن / ھھھھھھھ باشە پشیلە بچوکەکە  ھەوڵەدەم یاریەکی ناوازە بکەم

جاکسۆن مۆبایلەکەی خستە پێشەوە، وا دیار بوو ژمارەیەکی پەیوەندی کردوە و پەیوەندییەکە لەسەر دەنگی دەرەوە بوو
جاکسۆن / باشە بریکار٠٠٢ ئەمەوێت ئەم بارودۆخەت بۆ ڕونبکەمەوە
تەلەفونەکە تایھیۆنگ بوو
تایھیۆنگ / بریکار ٠٠٧ ھاورێکەت لێرەیە لای من

ئۆھ نەخێر!!!
ئایرین / نێڤادا  ھیچ نەکەیت تەنھا لەبەر من
نێڤادا / جاکسۆن ! یاریەکی پیس مەکە
جاکسۆن / ئۆھ ئەی جاکی بچوک بۆ کوێ ڕۆشت؟

جاکسۆن  وا پێدەچوو چێژ لەم شتە وەربگرێت. نێڤادا  بە هیچ شێوەیەک دڵخۆش نەبوو بەڵام هەوڵیدا نیشانی نەدات. "بریکاری ٠٠٢ هیچ مەکە" لە دڵی خۆیدا وتی

تایھیۆنگ  باش بوو  بۆ نێڤادا .......وەک ژێردەستە بوو بەڵام ئەو زیاتر دڵسۆز بوو  بۆ KIA. هەرگیز بە پێچەوانەی ویستی ئەوەوە نەدەڕۆیشت. جاکسۆن دەسەڵاتی زیاتری هەبوو، بۆیە گوێی لێدەگرت
تایھیۆنگ / بریکار ٠٠٧ یان گوێ لەو ئەگریت یان ئەو کچە ئەمرێت
جاکسۆن  زۆر خۆشی لەوە وەرەگرت   چونکە  ئەزانێ تایھیۆنگ  گرینگی بە نێڤادا  ئەدات  نێڤادا ش گرینگی  بە ئایرین  ئەدات جاکسۆن  وائەکات تایھیۆنگ  باشترین ھاوڕێی نێڤادا  بکوژێت  بەمەش  نێڤادا  ڕقی لێیئەبێت ھەر وەک پێشتر وتبوی خۆشی لە ئازاردانی خەڵک وەرئەگرێت
نێڤادا  بە بێدەنگی مایەوە  جاکسۆن  تێبینی دەستی نێڤادا ی کرد کە بەتوندی ئەیگوشی
جاکسۆن / ئۆئۆو  تۆ بەڕاستی گرینگی بەو کچە ئەدەیت؟ ............باشە  بریکار ٠٠٢ ....... تەقەبکە

Jk {War &Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ١Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ