Part 13

894 111 255
                                    



ئەوە ھەستێکی نامۆبوو بۆ جۆنگکووک کە نیگەرانی کەسێک بێت ھەر لەباوەشی نێڤادا بوو تاوەکو دوو چرکە دواتر چاوی چوە سەر ئەو پیاوانەی بە کورسیەکەوە بەسترابونەوە کە ئەو کەسەش بکوژی لەسەرخۆ بوو کە بە بێھۆشی بەسترابۆیەوە وەک ئەوە بو کە چەقۆی لێدراوە وە چەقۆیەک لە سەر زەویەکو کەوتبو و ڕانی ڕاستی بریندار بو وە دەستەکانی نێڤادا خوێنی پێوە بوو
نێڤادا / ئایا شۆک بویت کە کەسێکی وەک من ئەوە بکات ؟
جۆنگکووک / سەرسام نەبوم تەنھا چێژیلێئەبینم
نێڤادا / من تەنھا بیر لە دوو شت ئەکەمەوە یەکەم من پارێزگاریم لە خۆم کرد دووەم ئەگەر من مردبام ئەوە تۆی ئەشکاند
جۆنگکووک / بۆچی منی ئەشکاند ؟
نێڤادا / تێنەگەیشتیت هەموو ئەو شتانەی کە لە من ماونەتەوە
جۆنگکووک / واتا تا ئەو ڕادەیە ئەڕۆیت کەسێک ئەکوژی لەبەر شانازی من ؟
نێڤادا / تاکە ھۆکار کە ئەو پیاوەم نەکوشت لەبەر ئەویە لەوانەیە هەندێک زانیاری گرنگ لە دەستدا بێت کە پێویستە بزانیت
ئەو پیاوانەی بەسترابونەوە بە کورسیەوە وا دەرەکەوت کە خەریکە ھۆشیان ھێتەوە بەڵام ئازاریان ھەبوو جۆنگکووک لە نێڤادا نزیک بۆیەوە پێش ئەوەی تێیپەڕێنێت بە نێڤادا ی وت
جۆنگکووک / ئیشێکی باشت کرد کە نەتکوشتن شتێک ھەیە کە پێویستە بیزانێ
پاشان بەلای نێڤادا یا ڕۆشت و چوە بەردەم پیاوەکان نێڤادا بە مەراقەوە ئاوڕی یایەوە بۆ لای ئەوان جۆنگکووک دەمانچە ئاڵتونیەکەی دەرکردو کردیە سەر چەناگەی پیاوەکە
جۆنگکووک / براکەم من تۆ ناکوژم
جۆنگکووک دەمانچەکەی لەسەر چەناگەی لابرد و کردیە دەمی پیاوەکە وە پیاوەکە چاوی کرایەوە لە شۆکا نێڤادا ئەیزانی ئێستا چی ڕوئەدات وە ھەموو ئەوانەی کەش ئەیانزانی
جۆنگکووک / بەڵام ئێستا گرینگ نیە لام گەر بتکوژم
تاققققق
خوێنی پیاوەکە ھەمووی پەردە و دیوارکەی پیس کرد جۆنگکووک زەردەخەنەیەک ھاتە سەر ڕوخساری

بەم شێوەیە بکوژی نەرم و نیان بە شێوەیەکی بێبەزەییانە و بێ ڕەحمانە کوژرا. جونگکوک ڕووی کردە نێڤادا . ڕاست وەستابوو، دەموچاوی هیچ دەربڕینێکی نەبوو.
جۆنگکووک / پێویستە داوای لێبوردن کەم کە تۆم کردۆتە ئەم بارودۆخەوە؟
نێڤادا / ئەگەر من لەگەڵ کەسێکی وەک تۆ بمێنمەوە ھەموو ئەوانە زۆر ئاسای ئەبێت بۆم
جۆنگکووک / کاتێک ئەڵێیت کەسێکی وەک تۆ ئەوە من وەک کەسێکی خراپ پیشان ئەیات
نێڤادا / تۆ کەسێکی خراپ نیت بەڵام باشیش نیت
وای وت کاتێک سەیری ئەو تەرمەی کرد کە تەقەی لە دەم کرابوو جۆنگکووک پێکەنی و بەرەو دەرگای دەرەوە ڕۆشت
جۆنگکووک / لە سەیارەکەیا چاوەڕێت ئەکەم
وای وت پاشان ڕۆشت جۆنگکووک مەبەستی ئەوە بو بچێت جلەکەی بگۆڕێت چونکە ھێشتا ڕۆبەکەی جۆنگکووک ی لەبەرە نێڤادا کەمێک شەرمی کردو ڕۆشتە سەرەوە بۆ ئەوەی جلەکەی بگۆڕێت

شوگا ڕۆشتە ژوری کۆنتڕۆڵ تەنھا ٥ کەس ئەتوانن بێنە ئەو ژورە ئەویش جۆنگکووک و شوگاو جیمین و جین ھۆسۆک چونکە پڕە لە زانیاری جیاواز و تۆماری کارەکانیان لەوانەش گرتە ڤیدیۆییەکانی cctv یەکەم کەس کە شوگا بینی هۆسۆک بوو کە لەسەر کورسییەکە دانیشتبوو و بە دوای کۆمەڵێک شتدا ئەگەڕا . تەنها ئەوان بوون کۆمەڵێک ڤیدیۆی cctv لەسەر شاشە گەورەکە دەرکەوت کە خانوە سەرەکیەکەی جۆنگکووک بو لە بوسان ئەو خانوە کامێرای ھەیە بێجگە لە ژورەکەی جۆنگکووک و دوو ژوری تر
شوگا/ بەدوای چیەوەیت؟
ھۆسۆک/ جۆنگکووک پێی وتم ھەندێک شتی بۆ ڕونکەمەوە
شوگا پرسیاری کەی لێنەکرد شاشەک ئەو کاتەی پیشان یا کە نێڤادا لە ژورەکەی جۆنگکووک یەتە دەرە و بەرە و نھۆمی خوارەوە ئەڕوات
شوگا/ ئەوە دوای ئەوەیە کە ئاگادارم کردەوە کە لە شوێنێک خۆی بشارێتەوە
ھۆسۆک/ بەڵام ئەو ئەچێتە خوارەوە ئایا ئەیەوێت بمرێت وە پیاوەکان نزیکن بۆ ئەوەی بچنە ژورەوە
کاتێک نێڤادا چوە خوارەوە سەیری لای چەپی کرد مێزی نانخواردنەکەی بینی کە ھەندێک میوە و چەقۆی لەسەر بو چەقۆکە ئەوە بو کە نێڤادا ئەیەوێت
شوگا/ ئەو شێتە بەڵام بوێرە
نێڤادا خێرا چەقۆکەی ھەڵگرت کاتێک دەرگای سەرەکی کرایەوە خێرا چەقۆکەی لە پشت خۆی شاردەوە چونکە ئەو کەسەی ھاتبو ژیانی ببات لەو دوروبەرە بو نێڤادا ڕێک ڕۆشتە بەردەمی پیاوەکەش زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد و دەستی کرد بە قسە
؟؟؟/ ئەگەر ھەڵە نەبم تۆ نێڤادا ی ئافرەتەکەی جۆنگکووک
نێڤادا / منم چیت ئەوێت؟
؟؟؟/ شتێکی سادەیە ژیانی تۆ ، ئەبێ چەن خۆشبێت کاتێک بە بەزەیەوە سەیری تەرمەکەت ئەکات
نێڤادا پێکەنی وە شوگا و ھۆسۆک زۆر بە سەرنجەوە سەیریان ئەکرد کە نێڤادا ئەبێ بیرلەچیبکاتەوە
نێڤادا / پێتوایە گرینگی بە من ئەدا ؟ ھەڵەیت بمبورە من کەسە تایبەتەکەی نیم
؟؟؟/ من پێم وانیە ، جۆنگکووک کە ڕێگایە ئەو بۆ شتێکی ئاوا بێزارکەر نایات ئەگەر گرینگ نەبیت بۆی
نێڤادا / بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە و ھیچ ناسەلمێنێت
؟؟؟/ کەواتە بەم ڕێگایە قسە ئەکەیت پێوایە ئەزانم بۆ تۆی ھەڵبژاردوە ئەگەر کاتم ھەبوایە تامم ئەکردیت ئینجا ئەمکوشتیت
نێڤادا / تۆ ئەزانی ئەو ئەیکوشتیت ئەگەر ھەوڵی ھەر چیەک بدەیت
؟؟؟/ ئیتر قسە تەواو ، من ئێستا تۆ ئەکوژم ، بە نەرمی
دەمانچەکەی بەرزکردوە بۆ سەری نێڤادا وە نێڤادا یەک جوڵەی نەکرد کاتێک پیاوەکە میلی ھێنایەوە بۆ تەقە نێڤادا یەک تۆز نوشتایەوە چەقۆیەکی یا لە ڕانی پیاوەکە پیاوەکە بە ئازارەوە ھاواری کرد نێڤادا دەمانچەکەی لێوەرگرت و کێشای بە سەریا کە پیاوەکەی بوراندەوە و کەوتە سەر زەویەکە نێڤادا قوڵی پیاوەکەی گرت و ڕایکێشا بۆ ژورێک
ھۆسۆک / ئەو ژورە کامێرای ھەیە ؟
شوگا / ھەیەتی ژمارەکەی ٤٤٣٠٦١
شاشەیەکی کە کرایەوە نێڤادا پیاوەکەی ڕاکێشایە ئەو ژورەوە و دەرگاکەی بە کلیل داخست و ھەوڵی بەستنەوەی ئەو پیاوە ئەدا بە کورسیەکەوە پاشان دەمانچەکەی ڕوکردە دەرگاکە ئامادەبێت بۆ تەقە نێڤادا پێی وابو گەر پیاوێک دەرگاکە بشکێنێت ئەم ئەتوانێت ڕاستەوخۆ تەقەی لێکات پاش ١٠ خولەک دەرگاکە شکێنرا و جۆنگکووک ھاتە ژورەوە
ھۆسۆک ڤیدیۆکەی لابرد
ھۆسۆک / ئەوە زیرەکانە بوو
شوگا / گەر دەمانچەکەی لەسەر سەری پیاوەکە دانابا وەک لە دەرگاکە ئەوە زیرەکتر بو چونکە پیاوەکانی نەیان ئەتوانی ھیچ بکەن
نێڤادا / بەڵام ھێشتا بەوەی کە بڕیاری دا قسەی لەگەڵ بکات و کات بکوژێت جگە لەوەی کە کاراتی ئەزانێ ئەوە جوڵەیەکی نایاب بو
شوگا / ئەوە گومانم بۆ دروستەکات ، کاتێک خوێندکاری ناوەندی بوە بە چەتەی سەر شەقامەکان ناسراوە ئایا ئەو مافیایە؟ لەوانەیە لەوەش زیاتر بێت کە وا ئەم کارەی کردوە

Jk {War &Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ١Where stories live. Discover now