Part 34 the end

1.3K 129 372
                                    



نامجون / با من پێتبڵێم بۆچی نەتوانی بەردەوام بیت لە ئەرکەکەت   مافیاکە چیتر ڕازینەبون  پێت کەواتە ئەمە تاکە بژاردە بوو کە مابووەوە؟
نێڤادا  بە بێدەنگی مایەوە تایھیۆنگ  یش تەنھا سەیری ئەکرد تۆ خیانەتت لێکردین ئێمە زۆر نزیکبوین لە ئامانجەکەمانەوە  ئەوە زۆر خراپە کە بەم شێوەیە کۆتای ھات تۆ ئەنێردرێیت  بۆ زیندانی  بێدەنگ
نێڤادا  چاوی فراوانبوو  تایھیۆنگ  قۆڵی ھەڵکرد
زیندانی بێدەنگ  زیندانێکی ئاسایی نیە ، ھەرکەسێک بڕوات بۆ ئەوێ ھەرگیز ناگەڕێتەوە شوێنێکە وەکو دورگە لە نزیک تایلەند

تەنها تاوانبارانی کوشندە ڕەوانەی ئەوێ دەکرا
ناوەکە خۆی هەموو شتێک دەڵێت زیندانیەکان لەوێ دەمرێت، هێواش هێواش و بێدەنگ
هەرگیز کەس لەبارەیانەوە نازانێت
تایھیۆنگ /ئایا ئەو ٢٠ ساڵ لــــــ
نامجون / پایەبەرز زۆر  توڕەیە لەو
تایھیۆنگ  سەیری شوێنێکی کەی کرد  نەیەویست نێڤادا  لەو شوێنە کۆتای پێبێت
نێڤادا /من گەورە بووم گوێم لەم پایەبەرزانە  بوو'ئەم "پایەبەرز انە"ی لە ڕاستیدا چییان دەوێت؟ دادپەروەری یان ئاشتی؟ نەخێر   ئەوان بەردەوام پارە و ھێزیان ئەوێت وە ئێمەی بریکارەکان بوکەڵەی ئەوانین. هەمیشە گوێم لێدەگرت بەڵام ئیتر ناتوانم KIA پاڵپشتی میلەتی ئەکرد و ئەیپاراست من پێم وایە کۆنتڕۆڵکردنی  مافیاکان  KIA ئەکات بە مافیا
نامجون /وەکو کەسێکی باش مامەڵە مەکە. پیسی و خوێنی زۆرت لەسەر دەستەکانتە
نێڤادا /  گرینگی پێنادەم گەر زیاتریشم بەسەر بێنن  ئەوەی ڕقم لێیە درۆیە من تەواوی ژیانم لە درۆیا ژیاوم   ھیچشتێک ڕاستنەبوە  بەدڵنیایەوە من ھەموو تاوانبارەکانم گرت بەڵام  دوای ئەوە چی ڕویدا ؟ مافیاکە ملیۆنێک دۆلار ئەدات بە KIA تاوەکو ئەوان دەربھێنێت وەKIA ڕازی ئەبێت بەو پارەیە باوکم ھەرگیز نەیویستوە من بەشداری KIA بکەم بەڵام KIA بە منی وت باوکم وایویستوە من تەنھا ٥ ساڵبوم لەکاتێکدا پێتان وتم من بێھۆشبوم کە دڵی باوکمیان دەرھێناوە بەڕای تۆ مناڵێک چۆن بیرلەوە ئەکاتەوە؟ ئەوە منی شێواند منی نەخۆشی KIA کرد منی نەخۆشی درۆ کرد من ڕقم لەوەیە وە بۆچی من نەمەتوانی ئەرکەکە تەواو کەم کە پێت وتبوم ؟چونکە نەمەتوانی ئەو پیاوە جێبێڵم کە خۆشمەوێت بۆ ئەم ئاژانسە نەفرەتیە
نامجون  بە پرسیارەوە سەیری نێڤادا ی کرد تایھیۆنگ یش بەھەمان شێوە  نێڤادا  شتێکی لە گیرفانی دەرھێنا کە ناسنامەی بریکار یەکەی بوو
نێڤادا / لەمڕۆ بەدواوە من بریکار ٠٠٧ نیم و سەگی KIAنیم
نێڤادا  ناسنەمەکەی کردە سەر  مێزەکە
نێڤادا / من لی نێڤادا م ، شازادە، وە جێگرەوەی مافیای دژەگولە
تایھیۆنگ / بریکار ٠٠٧ بۆستە لەوانە،KIA بەردەوام ڕاستە
نێڤادا / ئەگەر ڕاستە کەواتە من ھەڵەکە ھەڵەبژێرم
نامجون / یەک چرکە بۆستن  سەیرکەن کە لەکوێ وەستاون  ، تۆ ھاتویتە ناو بنکەی KIA ەوە پێتوایە ئەتوانی بە ئاسانی ئێرە جێبێڵیت؟
نێڤادا  پێکەنی
نێڤادا / ئەوە زۆر زۆر ئاسانە
لەوکاتەدا  پیاوێکی زۆر ھاتنە ژورەوە
ھەندێکیان دەمانچەیان بە دەستەوە بوو هەندێکی تریش خەنجەر و داری ئاسنیان پێبوو دانەیەکیان دەستی کرد بە قسە کە بنێشتێکی لە دەما بوو
؟؟؟/ چۆن خزمەتت بکەین شازادە
ئەوانە مافیای دژەگولە بون کە ھاتبون یارمەتی جێگرەوەی مافیاکەیان بدەن
نامجون / چ چۆن ئە ئەوە....
؟؟؟/ ئێمە لە بریکارەکانتماندا  ئاسایشەکەت زۆر توندنیە
لەو کاتەدا بریکارێکی زۆر ھاتن و دەستیان کرد بە شەڕ لەگەڵ  پیاوەکانی نێڤادا  چونکە ئەوە ناوچەی ئەوانبوو وە تاکە ئۆفیس نەبو لە تەواوی باڵەخانەکە
مافیاکان شەڕیان ئەکرد لەگەڵ  بریکارەکان  نێڤادا  ھەوڵی ئەدا ڕێگایەک بدۆزێتەوە تا ژورەکە جێبێڵێت تایھیۆنگ یش ھەوڵی وەستاندنی ئەدا نامجون  ھیچشتێکی نەئەکرد خۆی شاردبۆیەوە لەژێر مێزەکە بەخێرای مۆبایلەکەی  ھەڵگرت و پەیوەندی کرد
نامجون / بنکەی سیۆل  ھێرشی کراوەتەسەر خێرا  پۆلیس بنێرن

ناچار بوو هاوار بکات لەبەر ئەوەی هەموو شتێک ئەوەندە شێواو و دەنگە دەنگ بوو. نێڤادا لە ئۆفیسەکە دەرچوو و تایهیۆنگ خەریک بوو بەدوای بکەوێت کاتێک لەناکاو کەسێک شانی گرت تایھیۆنگ  ڕوی سوڕاند ئەو کەسە بە خراپی بۆکسێکی لێدا کەوای کرد تایھیۆنگ  بکەوێت خوێن لەدەمی ھاتە خوارەوە پاشان سەیری ئەو کوڕەی کرد
شوگا/ من وە تۆ خاڵێک ھەیە ئەبێ یەکلایبکەینەوە
ئێستا  نێڤادا  لەدەرەوەی ئاژانسەکەیە  نێڤادا  قژی هەڵدایەوە و سەری بەرز کردەوە و سەیری ئاسمانی کرد. هەناسەی هەڵمژی و زەردەخەنەی کرد لەوکاتەی سەیری پلیکانەکانی ئەکرد کە ئۆتۆمبێلێکی گەورەی ڕەش وەستا.
کەسێک دەرگاکەی کردەوە و جونگکووک هاتە دەرەوە دەستی لە گیرفانیدا بو سەیری نێڤادا ی ئەکرد  جۆنگکووک  کە پێئەکەنێت ئەبێت بە کوڕێکی شیرین  نێڤادا  لەسەر پلیکانەکان ھاتەخوارەوە پلیکانە بە پلیکانە خێراتر ئەھاتە خوارەوە تا گەیشت بە جۆنگکووک  دەستی کردە ملی جۆنگکووک  و  سەری بەرزکردەوە
نێڤادا / من ئازادم
جۆنگکووک  دەستی لە گیرفانی دەر ھێنا و کەمەری نێڤادا ی گرت و نزیکی کردەوە لە خۆی
جۆنگکووک / تۆ شازادەکەی منیت
نێڤادا / زۆرم خۆشەوێیت
جۆنگکووک  / لە ھەموو شتێک زیاتر خشمەوێیت
بەھێواشی ماچی یەکیان کرد جۆنگکووک  ئەیتوانی ھەست بە  زەردەخەنەی نێڤادا  بکات لە ماچەکەوە  نێڤادا  بیری نیە کۆتاجار کەی بو کە دڵخۆشبو
لە کۆتایدا نێڤادا  توانی خۆشیبوێت بەبێ ھیچ ترسێک من دڵخۆشیەکەی "خۆمم دۆزیەوە لە کۆتایدا "

..............

جۆنگکووک / وادەرەکەوێت بزانیت ناوم چیە

.............
نێڤادا / ئەرکێکی نوێیە؟
...........
نێڤادا / تۆ ھیچ نازانی لەبارەی منەوە
بە دەنگێکی نزمەوە وتی
جۆنگکووک / گەر شتێک ھەبێت لەبارەی تۆوە و من نەیزانم کەواتە ئەو شتە ئێمە جیائەکاتەوە کەواتە تەنھا مەیڵێ
.............
نێڤادا / بەڵێنئەدەم من ئەتپارێزم
............
نێڤادا / بەڵام  KIA بەردەوام ڕاستە
............
نێڤادا / ئەو کاتە ھەموو شتێک دەستی پێکرد کە کوڕێکی نوێ لە ڕیستۆرانتەکە دەستبەکاربو
...........
جۆنگکووک / پێویست ناکات ھیچ شتێک بشاریتەوە  لە من
..........
ئارا/ ئەزانم ئەوە زۆر  سەختەبێت بۆت بەڵام زۆر بە بەھێزی بمێنەوە
.........
باوکی نێڤادا / بەڵێنم پێبدە  بە بەھێزی بمێنیتەوە
.............
جۆنگکووک / ڕۆژێک ئەتکەم بە شاژن
.............
جۆنگکووک / تۆ ھیمنیت
...............
جۆنگکووک / ئازیزەکەم دایکم لە خواردن دروستکردنا خراپ بوو
.................
جۆنگکووک / من زۆر متمانەم پێتە
...............
جۆنگکووک / خۆشمەوێیت






کۆتای وەرزی ١




وەرزی ٢ و وەرزی ٣  بە جیا ئەینوسم و ئەیکەم بە کتێب

Jk {War &Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ١Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz