جۆنگکووک / نێڤادا دەستگیرانەکەم ئەکەم بە جێگرەوەم
ھەموویان شۆکبون و سەیری یەکتریان ئەکرد نێڤادا سەری لێتێکچوبو جۆنگکووک بیرلە چی ئەکاتەوە
سۆمی بە ھێواشی بە نێڤادا ی وت
سۆمی / با یەکەم کەس بم پیرۆزبایت لێبکەم
نێڤادا ئەتوانێ بڵێت ھەموو خەڵکەکە بێھیوابون
؟؟؟/ ئەوە مەحاڵە ئەو تەنانەت لە خوێنی ئێمەش نیە
پیرێک/بێدەنگی، ناوی لە تۆماری خێزانەکەماندایە
؟؟؟/تۆ جادوگەر ! تۆ فێڵت لە جۆنگکووک کرد بۆ ئەوەی ئەو شوێنە بەدەست بهێنیت وانیە ؟!
نێڤادا خۆی زۆر شۆکبوبو بەڵام ئەیزانی لەوبارودۆخانەدا چیبکات
نێڤادا / وەک ئەوەی وتت لەوانەیە جادوم لێکردبێت بەڵام ئەو نازناوەکەی دا بە من وە ھەر ئێستا ھەر لێرە من بەھێزترینم تۆ ئەتوانی چیبکەیت؟ ھیچ
؟؟؟/ تۆ باجی ....ئ
پیرێک / من وتم بێدەنگی، تازە بڕیارە دراوە
کوڕەکە دانیشتەوە نێڤادا ئەتوانێ بڵێت ئەو پیاوە پیرە گەورەی خێزانەکەیە ھەموو کەسێک گوێیلێئەگرن ، پیاوە پیرەکە ھەستایەوە
پیرێک / خاتونە گەنجەکە دوامکەوە
نێڤادا سەیری جۆنگکووک ی کرد کە ئیشارەتی بۆ کرد کە بڕوات لەگەڵی نێڤادا ش ھەستا و دوای پیاوە پیرەکە کەوت ڕۆشتنە ناو سەیارەکەوە نێڤادا چاوەڕێ بو کە قسەبکات
پیرێک /بەو پێیەی من زانیومە ناوی کۆتاییت 'لی'یە.
نێڤادا / ئەوە ڕاستە
تەواو خەمباربو
پیرێک / ئۆھ باشە تۆ زۆر لە کەسێک ئەچیت
نێڤادا / کێ ؟
پیرێک / ھاوڕێی کوڕە خوالێخۆشبوەکەمنێڤادا کەمێک سەری لێ شێوا، تاکە کەس ئەگەر بتوانێت لە نێڤادا بچێت باوکی دەبێت. بەڵام ئەو دڵنیا نەبوو
پیرێک / کوڕەکەم واتا باوکی جۆنگکووک
پیاوە پیرەکە باپیری جۆنگکووک ە ئیتر ئاشکرابو
نێڤادا / ھاوڕێی کوڕەکەت کەسێکی باش بوو؟
باپیری جۆنگکووک / بێگومان وابوو تەنانەت ئیشەکەی زۆر مەترسی دار بو بەڵام بەردەوام بو لە یارمەتی دانی کوڕەکەم
کاری مەترسیدار؟ ئەو بەڕاستی باسی باوکی نێڤادا ئەکات ؟ لەبەر ئەوەی کاری بۆ KIA کردوە کەواتە باوکی جۆنگکووک و نێڤادا ھاوڕێبون ؟
باپیری جۆنگکووک / بەھەر حاڵ ئەوە پەیوەندی بە بابەتەکە نیە وازیلێبێنە ئێستا تۆ کارێکی گەورەت ھەیە ئەتوانیت لەگەڵی ڕێکەویت؟
نێڤادا سەیری کرد تۆ باشیت لە کتێبەکەمدا ئەمەوێت ھەر وا بمێنیتەوە
نێڤادا / من باشترین ھەوڵی خۆم ئەدەم
باپیری جۆنگکووک / کەواتە باشە من ئەبێ بڕۆم ئاھەنگی لەدایک بونی ٨٦ ساڵیمە
نێڤادا بە پێکەنینەوە سەیری کرد
نێڤادا / ھیوادارم تەمەن درێژبیت
باپیری جۆنگکووک / ئاھ بەتەمام دوای ھەموو شتێک زۆر گەنجم
نێڤادا پێکەنی کاتێک لەسەیارەکە دابەزی
باپیری جۆنگکووک / کۆتا شت ئەو مناڵە
نێڤادا ئاوڕی دایەوە بۆی
باپیری جۆنگکووک /نەوە قۆزەکەم بە جێمەھێڵە ئەو کوڕە زۆر شتی بەسەر هاتووە
نێڤادا سەیری کرد و پاشان ڕۆشت بۆ ناو سەیارەیەکی تری لیمۆسین
لەو کاتەوە جۆنگکووک لە ناویا دانیشتبو نێڤادا لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشت
نێڤادا / تۆ شێتبویت؟ من ئەکەیت بە جێگرەوەی خۆت
جۆنگکووک /تۆ بە باشی مامەڵەت لەگەڵدا کرد. ئافەرین
نێڤادا / بە جدیتە پێتوایە من ئەتوانم ئەو بەرپرسیاریەتیە گەورەیە وەربگرم
جۆنگکووک / ئەزانم تەواو بەتوانایت کۆتا جارت بیرە کە چاوت بە خێزانەکەم کەوت پرسیاری چیت لێکردم ؟
نێڤادا بیریلەوە کردوە ، ڕاستە
YOU ARE READING
Jk {War &Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ١
Actionئەم چیرۆکە ھی خۆم نیە بەڵکو من تەنھا کردومەتەوە بە زمانی کوردی وە پێشتریش لە یوتوب بڵاوکرابۆیەوە بەڵام سڕایەوە ببورن بۆ ھەر ھەڵەیەک یان وشەیەکی نەشیاو ئەگەر تیای بێت ...... مافیا/ پۆلیس/ شەڕ / خۆشەویستی/ ھاوسەرگیری/ جیابونەوە / خیانەت / نھێنی...