𝐏𝐚𝐫𝐭 𝟐

279 53 212
                                    

..گەڕانەوە بۆلای ئالێس ..
.
.
دایکی جلەکانی هەمووی گۆڕیبوو چونکە ئەزانێ کچەکەی زۆر بەو شتانە تێک دەچێت ..
.
.
دایکی ئالێس : تاقانەکەم ناتەوێت هیچ بڵیت ( کاتێک بە خەم خۆریەوە )
.
ئالێس سەریی بەمانای نەخێر جوڵاند و باوەشی لەدایکی دابوو
.
دوای چەند کاتژمێرێک ئالێس خەو بردیەوە بۆیە دایکی ئەوی بەتەنها لە ژورەکەی خوارەوەی کۆشکەکە بەجێهێشت
.
.
ئالێس : نەخێر تکایە ( لەخەوەکەی ڕاچەڵەکی بەهۆی ئەو خەوە ناخۆشەی بینی بوو )
.
.
ئالێس چاوی بەژورەکەدا گیڕا بۆدایکی بەڵام... یەکسەر چاوی کەوتە سەر بە سەیری و ترسناکی سێری ئەکرد
.
.
( ئەو کەسەش جگە لە جۆنگوۆن کەسی تر نەبوو )
.
.
جۆنگوۆن : خەوت بەمنەوە بینی شازادە ( کاتێک بەهێواشی لە ئالێس نزیک ئەبویەوە )
.
.
ئالێس جگە لەگریان و شۆک بوو هیچی تر بە ڕوخساریەوە دیار نەبوو
.
.
جۆنگوۆن لەسەر بێدەکە دانیشتوو ئەو تاڵە قژانەی بە دەمووچاوی ئالێسەوە بوو خستیە پشت گوێی
.
.
ئەو کچە بچوکە لەبەردەمیا بەبێ دەسەڵاتی وەستابوو
.
.
جۆنگوۆن : مەگری ( کاتێک هاواری کرد بەسەر ئالێسا )
.
.
ئالێس : تکایە لێم دورکەوە ( ئەمجارە بەهاوارەکەی زیاتر گریا )
.
.
جۆنگوۆن : حەزم لەوە نیە فەرمانم بەسەر بکەیت ( بە توڕەیوە قسەی لەگەڵ ئالێس کرد )
.
.
جۆنگوۆن : لەبەیانیەوە جگە لە ژورەکەی من هیچ یەک لە ژورەکانی تر پاک ناکەیتەوە ( دورکەوتەوە لە ئالێس و بەبڕوابەخۆبونەوە وەستابوو )
.
.
ئالێس : نەخێر ... نایەم ( ئەیویست ترسە گەورەکەی بشارێتەوە چونکە نایەوێت بڕواتە ئەو ژورە دوبارە )
.
.
جۆنگوۆن زۆر نزیک بویەوە لە ئالێس : ئەگەر نەیەیت دایکت دەنێرمە ژوری پاسەوانەکان ( لەبن گوێیەکانی ئاليس وای وت بە بزەیەکەوە )
.
.
ئالێس : تکایە ( نەیئەویست بگری بەڵام چاوەکانی ئەو دڵڕەقیەی هەڵنەدەگرت )
.
.
( ژوری پاسەوانەکان خراپترین و مەترسیدارتین شوێنی کۆشکەکە وەک ژوری سزادان دانراوە ئەوان ئازاری هەموو کەس ئەدەن کە جۆنگوۆن فەرمانی پێکردون لەوێ کار بکەن هەروەها خوێنمژی زۆر دڕندەن و لەوانەیە دایکی لەیەکەم ڕۆژ بمرێت )
.
.
جۆنگوۆن : وابزانم وەڵامی خۆم وەرگرت ... خەوێکی خۆش شازادە ( کاتێک خێرا لە ئالێس دورکەوتەوە و لە ژوورەکە ون بوو )
.
.
ئالێس : چیت کرد .. هەی گەمژە ( کاتێک لەسەری خۆی دەدا بەگریانەوە )
.
.
ئالێس قاچەکانی لەباوەش گرتبوو بەردەوام دەگریا تا ماوەیەک
.
.
ئالێس بڕیاری دا بچیتە لای دایکی بۆیە هەستا دەموو چاوی بەتەواوی شۆرد تا هەست نەکات گریاوە بۆ جاری دووەم
.
.
دایکی ئالێس : ئالێس .. تاقانەکەم .. ئایا باش بویت ( بەهیلاکیەوە بەرەو ڕووی ئالێس ڕۆشت )
.
.
ئالێس : ئای دایکە من باشم هیچ شتێکی وانیە ( بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە )
.
.
دواتر ئالێس ئەو ڕۆژە هیچ ئاگای لەخۆی نەبوو هەموو ئەو ڕۆژە بیری لای قسەکانی جۆنگوۆن بوو
.
.
Jungwon pov :
دوای ئەوەی چێژم وەرگرت لە ترساندنی ئەو شازادەیە گەڕامەوە ژورەکەم
.
.
جۆنگوۆن : چیەکەی لێرە ( بە باوەڕپێنەکرد سێری ئەوکەسەی ئەکرد )
.
.
جەی : چیە منت بەدڵ نیە برا ( کاتێک خەریکی توڕەکردنی جۆنگوۆن بوو )
.
.
جۆنگوۆن ڕقی لەوەیە کەسەکان بەبێ پرس بێنە ژورەکەی
.
.
جۆنگوۆن : چۆن ئەوێری بێیتە ئێرەەە بەبێ پرس ( بەهاوارەوە لە جەی نزیک ئەبویەوە )
.
.
جەی :  ئەو کچەش خۆ بەبێ پرس هات ( هەموو شتێکی ئەزانی بۆ زیاتر توڕەکردنی )
.
.
جۆنگوۆن : ئەتکوژم باسی مەکە ( کاتێک دوای جەی کەوتبوو )
.
.
جەی : ئای بەرمدە ئەچم بە دایکم ئەڵێم ( کاتێک جۆنگوۆن قژی گرتبوو )
.
.
جۆنگوۆن : بەڵام دواتر لە کۆشکەکە بڵاوئەبێتەوە .. بەداخەوە شزادەی جوان جەی بە کوژراوی دۆزرایەوە لە گۆڕستانی کۆشکەکە ( کاتێ زیاتر قژی جەی ڕاکێشا )
.
.
جەی : تەواو تەواو وازم لێبینە ( زۆر بەخێرایڕایکردە لای دەرگاکە )
.
.
جەی : ئەو کچە جوانیشە هاا ( زمانی لە جۆنگوۆن دەرهێناو یەکسەر ڕایکردە دەرەوە )
.
.
جۆنگوۆن : هەی گەمژە .. ( کاتێک پەرداخە شوشە گرانبەهاکەی بۆ لای دەرگاکە هەڵداو پارچە پارچە بوون )
.
.
جۆنگوۆن : بەڕاستی ئەمانە شێتم ئەکەن ( کاتێک چاورکانی داخستبوو و لەسەر بێدەکە ڕاکشابوو )
.
.
جۆنگوۆن : جوانە بەڵام ڕقم لە گریانەکەیەتی ( کاتێک لە بیرکردنەوە بوو لە ئالێس )
.
.
پاشان چووە گەرماو تاوەکو بوەستێت لە بیرکردنەوە لەو کچەی کە خەریکە ئالودەی دەبێت ..
.
.
... بەیانی ..
.
ئالێس بەترسەوە هەستا چونکە ئەیزانی چی چاوەڕێی ئەکات
.
.
( هێشتا دایکی هیچ لەبارەی ئەو ڕوداوەی دونێ نازانێت )
.
.
... بەردەوامە...

" 𝗧𝗵𝗲 𝗯𝗹𝗼𝗼𝗱 𝗼𝗳 𝘁𝗵𝗲 𝘃𝗮𝗺𝗽𝗶𝗿𝗲 "خوێنــی خوێنمــژ Where stories live. Discover now