.
.دوای ئەوەی ئالێس بەو شێوەیە نیکی بینی لەهۆشخۆیی چوو بەهۆی ئازارە زۆرەکەیی
.
.
بۆیە نیکی لەباوەشی گرت و فەرمانی بە جەیک کرد بۆ گرتنی سونۆ کرد کە لەسەرەوە بینەری دیمەنەکە بوو ( جەیک پاسەوانی تایبەتی جۆنگوۆنە بەڵام هەڵگەڕاوەیە لە نێوان خوێنمژەکان و بۆ نیکی کار ئەکات ).
.
( ئەلفاکان بەهێزترن لە چاو خوێنمژەکان بۆیە سونۆ نەیویست ئاژاوە بنێتەوە و بکوژرێ بەدەستی ئەوان بۆیە لەگەڵیان ڕۆشت )
.
.
پاش ئەوەی نیکی ئالێسی بردە کۆشکەکەی لە ژورەکەی خۆی دایناو کەمێک لە هێزە زۆرەکەی بەکارهێنا بۆ چاکبوونەوەیی
.
.
ئالێس بە قورسی چاوەکانی کردەوە
.
.
ئالێس : من لە کوێم ( کاتێک زۆر بەخێرای چاوەکانی کردەوە کە نیکی بینی لەبەردەمی )
.
.
نیکی : مەترسە هیچناکەم .. تۆ یەنها بۆیەک شت لێرەیت ( کاتێک کەمێک لە ئالێس دورکەوتەوە )
.
.
ئالێس : بۆ چ شتێک ( کاتێک بەترسەوە پرسیاری کرد )
.
.
نیکی : بۆ تۆڵە سەندنەوە لە جۆنگوۆن ( کاتێک بە زەردەخەنە ترسناکەکەی سێری ئالیسی ئەکرد )
.
.
ئاليس : ئەوە ناکەم .. تۆ شێت بوویت ( کاتێک ئەیویست هەستێتەوە )
.
.
نیکی : بەڵام ئەو دایکی تۆیکوشت ( هەر زوو ویستی بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە )
.
.
ئالێس بە چاوەپڕەکانی ڕوی کردە نیکی
.
.
ئالێس: چیت وت .. تۆ درۆ ئەکەیت ( کاتێک زۆر بە خێرای گەڕایەوە لای نیکی و یەخەی گرت )
.
.
نیکی بەبێ دەنگی مابویەوە تەنها بە سەیری سێری ئالێسی ئەکرد
.
.
ئالێس : درۆ ئەکەیت ( بەردەوام بوو لەوتنی ئەو وشەیە و خراپتر گریا )
.
.
نیکی : بەسە .. هێمن بەوە ( کاتێک هاواری کرد بەسەر ئالێسا تا بێتەوە هۆش خۆیی )
.
.
دواتر نیکی بەباخاری لەباوەشی کرد تاوەکوو ئالێس ئارامتر بویەوە
.
.
ئالێس : ئەتەوێت چی لێبکەیت ( کاتێک هێشتان فرمێسکەکان لەسەر کوڵمی بوون و خۆی لە نیکی دورخستەوە )
.
.
( پلانە تایبەتیەکەی بۆ باس کرد کە بڕیاربوو ئالێس جۆنگوۆن بکوژێت بە خنجەری شاهانە )
.
.
ئالێس : باشە ڕازیم ئەوە بکەم ( کاتێک توڕەیی لە چاوەکانی دەبینرا )
.
.
نیکی : تەنها خنجەرە شاهانەیەکە بهێنە ئەوەی تر زۆر ئاسانە ( بەهەموو شێوەیەک ئەیویست ئالێس ڕازی بکات )
.
.
پاشان نیکی ناچارباو هێز لەگەڵ مێشکی ئالێس بەکاربهێنێت تاوەکوو جۆنگوۆن نەتوانێ بیرکردنەوەکانی بخوێنێتەوەو ئاشکرا ببن
.
.
دەربارەی سونۆ ( لە ژووری ئەشکەنجە دراوانە و زۆر بەخراپی لێی ئەدرێ لەلایەن جەیکەوە کە کۆتا جار برینێکی زۆر گەورەی لەسەر پشتی جەیک بەجێهێشت )
.
.
سونۆ : ئەبوایە زوتر تۆم بکوشتایە ( زەردەخەنەیەکی کرد سەڕەڕای ئەو خوێنەی دەموو چاویی )
.
.
جەیک : کوا هێزە گەورەکەت .. باجۆنگوۆن بۆت بگەڕینێتەوە ( دوبارە دەستی کرد بە لێدانەوەی سونۆ )
.
.
دواتر نیکی ئالێسی بردەوە کۆشکەکە بەبێ ئەوەی هیچ کەس هەستی پێبکات و دواتر ئالێس دەستی کردەوە بە رۆڵگێران وەک ئەوەی دوبارە کەسێکی بیهێزە ..
.
.
دوایی چەند کاتژمێرێک جۆنگوۆن گەڕایەوە کە شەو داهاتبوو
.
.
جۆنگوۆن : شازادەکەم .. ئەمڕۆ چۆنیت ( کاتێک تێبینی کرد ئالێس سێری ئەکاو نەخەوتوە بۆیە لێی نزیک بویەوە )
.
.
جۆنگوۆن تەنها دەستی ئەدا لە قژە قاوەیە پەرشو بڵاوەکەیی و زەردەخەمە شەیتانیەکەی لەسەر لێوی لانەدەچوو دواتر چووە گەرماو ..
.
جۆنگوۆن لەگەرماو : بەنەفرەت بیت .. ناتوانم بیرکردنەوەی بخوێنمەوە ( کاتێک بە توڕەی مستی لە مێزەکە دا )
.
.
ئالێس : بزانم دواتریش هەر بەو شێوەیە پێئەکەنیت ( لەدڵی خۆی ئەم قسانەی ئەکرد )
.
.
.. دوایی مانگێک ..
.
.
لەم ماوەیە جۆنگوۆن نەرم و نیانتر هەڵسوکەت لەگەڵ ئالیس ئەکات و دەرمانەکانی لەسەر هەڵگرتوە و ئالیسیش ڕۆڵ گێڕانەکەی باشتر بووە و جۆنگوۆن بەردەوام هەوڵئەدات گرنگی باشی پێبدات و مێشکی بخوێنێتەوە بەڵام بێسودە
.
.
دەربارەی دیار نەمانی سونۆ هەر ئەو ڕۆژە نامەیەک بۆ جۆنگوۆن هاتبوو کە وا نوسرابوو کەلەلایەن سونۆوە هاتوە و ڕۆشتوە بۆ سەردان کردنی شوێنێکی دوور بۆیە جپنگوۆن گرنگی تەواوی بەو بابەتە نەدا
.
.
ئالێس بەیارمەتی جەیک ( خنجەری شاهانەی ) بەدەست هێناوە
.
.
دەربارەی خنجەرەکە : ئەو خنجەرە تەنها لەسەر دوژمنی خوێنمژەکان تاقیئەکرێتەوە کە هێزێکی زۆر بەهێزی تیا شاردراوەتەوە و لە شوێنێکی زۆر نهینیە کە ئەگەر لەسەر خوێنمژەکان تاقی بکریتەوە بۆماوەیەکی زۆر و تاهەتای هێزەکەیان لەدەست ئەدەن ..
.
.
ئالێس : خێرا بابیبەین و بڕۆین ( کاتێک سێری شوێنەکەی ئەکرد تا لەمەترسی دور بن )
.
.
جەیک : ئەوە تەنها بەدەستی تۆ لە شوێنی خۆی ئەجوڵێن درێت ( کاتێک بە وریایەوە ئالێسی ئاگادار کردەوە )
.
.
ئالێس : بۆچی من ..( کاتێک بە پرسیارەوە لە جەیکی پرسی )
.
.
جەیک : چونکە تۆ هاوەڵی جۆنگوۆنی و تەنها تۆش ئەتوانی لەناوی بەریت ( کاتێک بەجوانی ڕونی کردەوە )
.
.
ئالێس هەموو شتێکی دەربارەی هاوەڵ دەزانی بۆیە بەخیرای خنجەرە ڕەشە پڕ ڕوناکیەکەی بەدەستەوە گرت
.
.
هەر لەگەڵ ئەوەی ئالێس خنجەرەکەی بەدەستەوە گرت خنجەرەکە بەتەواوی ڕوناکیەکەی لەدەست داوو بوە ڕەش
.
.
جەیک : کاری کرد ئێستا ئەتوانی بەکاریبهێبیت ( کاتێک بە زەردەخەنەوە سێری دەستی ئالێسی ئەکرد )
.
.
ئەڕۆژە بڕیار وابوو جۆنگوۆن و ئالێس یەکتری ببینن لەسەر پردی نزیکی کۆشکەکە کە ئالێس وای پێباشتر بوو
.
.
ئالێس لەسەر پردەکە چاوەڕێی جۆنگوۆن خنجەرە بچووکەکەی لە پشتی لە ژێر جلەکانی شاردبویەوە
.
.
جۆنگوۆن هەر کە ئالێسی بینی بانگی کرد
.
.
جۆنگوۆن : ئازیزم وا خەریکە باران دەبارێ و دواتر نەخۆش ئەکەویت ( کاتێک بە دڵخۆشیەوە بەرەو ئالێس چوو )
.
.
کەشوهەوا ئەوڕۆژە تەواو جیاوازبوو بارانێکی زۆر بە لێزمە بەڕێوە بوو
.
.
ئالێس : نەخێر هەتا تۆ هەبیت من بۆچی نەخۆش ئەکەوم ( بە ڕوخسارە گاڵتە جاڕانەکەیەوە سێری جۆنگوۆنی ئەکرد )
.
.
جۆنگوۆن : شازدە ئێمە بۆچی لێرەیت ( کاتێک سێری چاوەکانی ئالێسی ئەکرد )
.
.
ئالێس : ههمممم جەی پێی وتم تۆ باڵێکی زۆر جوانت هەیە دەمەوێت بیبینم ( بەپرۆشیەوە لد جۆنگوۆنی ئەڕوانی )
.
.
جۆنگوۆن : ئایی جەیی .. کاتێک گەڕاینەوە کۆشکەکە بیرم بخەرەوە بیکوژم ( کاتێک لە پڕ باڵەکانی پیشانی ئالێس داا )
.
.
بەیەواوی ئالێسی شۆک کرد باڵەکانی وەک ڕەنگی خوێنی وابوون و پەڕەی سەردی ئاڵتونیی تیابوو
.
.
ئالێس لە جۆنگوۆن نزیک بویەو بە دەێکی لەملی کردو بەگوێیەکان چرپاندی
.
.
ئالێس : بەم شێوەیە دایکمت کوشت ( کاتێک لەپڕ خنجەرەکە دەستی لە جۆنگوۆن دا)
.
.
خنجەرەکە تیشکێکی زۆر بەهێزی لێوە دەرچوو
.
.
باڵی چەپی جۆنگوۆن بەتەواوی شکا بەهۆی هێزی خنجەرەکە و بوە ڕەش کە وەک خەڵووز وابوو
.
.
ئالێس تێبینی چاوە سورەکانی کرد کە ئەگۆڕێن بۆ زەرد
.
.
جۆنگوۆن چیتر نەیتوانی بوەستێ و کەوتە سەر زەویەکەو لە هۆش خۆی چوو دوای ئەوەی ئالێس لێی دورکەوتەوە و خنجەرەکەی فڕێندا
.
ئالێس بەردەوام بوو لە گریان و سێرکردنی ئەو دیمەنەی کە هەرگیز نەیئەویست بیبی نێت
.
.
پاشان ئالێس چاوی بە جەی کەوت لە دوریەکی کەمەوە کە ویستی هێرش بکاتە سەر ئالێس
جەی : نەفرەتی .. ئەو باوەڕی بە تۆ هەبوو چۆن وات کرد ( کاتێک بەرەو ڕوی ئالێس چوو )
.
.بەڵام هەر زوو لەلایەن جەیکەوە هێرشێکی توندی کرایە سەرو خراپ برینارکرا و هێزی بەپەرچدانەوەی جەیکی نەما
.
.
ئالێس لەگەڵ سێرکردنی ئەم دیمەنە لەهۆش خۆی چوو
.
.
نیکی کە لەو بەری پردەکە وەستابوو و تاکۆتا سات بە زەردەخەنەوەی سێری ئەو دیمەنەی ئەکرد چوو بۆ هەڵگرتنی ئالێس و لەوێ دوری خستەوە
.
.
جۆنگوۆن لەسەر زەویەکە خوێنە کاڵەکەی کە هەرگیز بەو شێوەیە نەبوو لەگەڵ دڵۆپە بارانەکان تێکەڵ بوبو و لەگەڵ باڵە جوانەکانی کە بەتەواوی تێک چوبون
.
.
دەربارەی ئاگادار بوونی جەی سونۆ ئەو ڕۆژە زۆر بەخراپی خۆی لەدەستی نیکی ڕزگار کرد و بەخێرای گەڕایەوە کۆشکەکە و هەموو شتێکی بۆ جەی باسکرد بە خێرایی بەڵام زۆر درەنگ بوو
.
.
... بەردەوامە ...
YOU ARE READING
" 𝗧𝗵𝗲 𝗯𝗹𝗼𝗼𝗱 𝗼𝗳 𝘁𝗵𝗲 𝘃𝗮𝗺𝗽𝗶𝗿𝗲 "خوێنــی خوێنمــژ
Vampire- خوێـــنمژەکانـــ دەست دەگرنـــ بەسەر شارۆچکەیـــەکـــ تەنها بۆ کچێـــکــۍ داواکـــراو . . - قوربانۍ ڕوداوەکـــان تەنـــها ' ئالێس ' نابێتـــ