.
.
دوای ئەو ڕوداوانە بەخێرایی هەموو کۆشکەکە شۆکێکی گەورەی پێوە بینرا و بەخێرای بانگی خاتوونی شاهانە کرا ( زڕ دایکی جۆنگوۆن )
.
.
ئەو جۆنگوۆنی وەک کوڕی خۆی خۆشەوێت بگرە لە کوڕەکانی خۆشی زیاتر
.
.
پاشان بەهۆی ئەو لاوازیە جۆنگوۆن ناچاربوون لەژێر چاودێری پزیشکا دایبنێن
.
.
ئەو کەسەی دەسەڵاتی بەسەر نیوەی زەویدا سەپابوو بەهۆی کچێکی ئاسای هەموو ئەو هێزەی لێسەندرایەوە
.
.
دەربارەی جەی زۆر بەخراپی بریندار بووە و بەهۆی برینەکەی ژەهراویی بووە چونکە جەیک ئەوەندە کەسێکی ئاسایی نیە بە ئاسانی نێچیرەکەی جێبهێڵێت
.
.
«« دواییی مانگێک »»
.
.
جۆنگوۆن لەو ساتەوە تاوەکو ئێستە چاوەکانی نەکردوەتەوە و بەهەموو شێوەیەک خاتوونی شاهانەی دڵتەنگ کردوە
.
.
دایکی جۆنگوۆن : کەی بەهۆش خۆی دێتەوە تکایە ( کاتێک ڕوی کردە پزیشکەکە بەچاوە پڕەکانی )
.
.
پزیشکی شاهانە : هەمان قسەی پێشووت لەگەڵ دەکەم ( بە خەم خۆریەوە لە خاتوونی شاهانەی ئەڕوانی )
.
.
سونۆ لە ژورەکە بەبێ دەنگی وەستابوو تەنها یەک ڕۆژیش لە جۆنگوۆن دور نەکەوتوەتەوە و بەردەوام سەرزەنشتی خۆی ئەکات بەوەی زووتر نەگەیشتە جۆنگوۆن تا ڕزگاری بکا
.
.
..جەی هەر لە کۆمادایە وەکو جۆنگوۆن ..
.
.
«« لای نیکی و ئالێس »»
.
.
لەو مانگە زۆر شت لەژیانی ئالێس گۆڕاو لە کۆشکەکەی نیکی نیشتەجێبووە
.
.
بەیانی زوو بە خەوە ناخۆشەکە دووبارە ئالێس بەخەبەر هات
.
.
ئالێس : بۆچی دووبارە تۆ ( کاتێک فرمێسک لەچاوەکانی کەوتنە خوارەوە )
.
.
لای کردەوە بۆلای ئەو ئاوێنە گەورەی لەو لایەوەیەتی یەکسەر چاوی کەوتە سەر ئەو نیشانەیەی جۆنگوۆن پێشتر بۆی دروست کردبوو
.
.
ئالێس : دووبارە هەمان شت بە نەفرەت بیت ( کاتێک ئەیویست بە جلەکانی نیشانەکە بشارێتەوە )
.
.
بەبەردەوامی بۆ مانگێک ئالێس هەمان خەوی ناخۆش ئەبینێتەوە و زۆر جار شەڕی گەورە لەگەڵ نیکی ئەکات کەوایلێکردوە لە ژورەکە بەندی بکات
.
.
..دوای کاتژمێرێک ..
نیکی بە سینیەک خواردنەوە هاتە ژوورەکەو ئالیسی بینی لەسەر بێدەکە بۆیە خواردنەکەی بۆ برد
.
.
ئالێس : خۆت هیلاک مەکە ناخۆم ( کاتێک ڕووی وەرگێڕا لە نیکی )
.
.
نیکی زۆر بەتوندی چەناگەی گرت و ڕوییسوڕاند بۆلای خۆیی وە ئالێس دەیویست دەستی لابدات بەڵام ئەو بەهێزتر بوو
.
.
نیکی : دەبێت بیخۆیت شازادەکەی جۆنگوۆن ( بەو قسەیە وایکرد ئالێس دوبارە فرمێسکەکانی لەچاوەکانی دەربکەون )
.
.
ئالێس : ڕقم لیتە ( بە ڕقەوە سێری نیکی کرد )
.
.
نیکی بەبێ گرنگیدان لە ژورەکە ڕۆشت و دووبارە دەرگاکەی لەسەر داخست
.
.
نیکی : چۆن بتوانم بەدەستت بهێنم ( کاتێک لە توڕەیا چاوەکانی دائەخست )
.
.
نیکی سەرەتا تەنها مەبەستی لەناوبردنی جۆنگوۆن بوو بەڵام دوای بینی ئاليس بەتەواوی ئامانجەکەی خستە سەر ئالێس
.
.
ALICE POV
.
.
دوای ئەوەی ڕۆشتمە گەرماو تا ئەو باردودۆخەم بیر بچێتەوە دواتر نیکیم بینی لەژورەکەم چەند ڕقم لێیەتی
.
.
لەو ڕۆژەی هاتووم و منی هێناوەتە ئێرە بەردەوام لێم نزیک ئەبێتەوە و قسە ڕەقەکانی هەمیشە ئامادەن
.
.
ڕەتم کردەوە خواردنەکەی بخۆم بەڵام قسەکەی دووبارە دڵمی شکاند
.
.
دوای ئەوەی چووە دەرەوە نەم ئەتوانی خواردنەکە بڕێژم چونکەجارەکەی تر زۆرخراپ قۆڵی ئازاردام و کامێرای لە ژورەکە داناوە
END POV.
.
دوای ماوەیەک چاووم کەوتە سەر پەنجەرە گەورەکەیی ژورەکەم کە بە دڵۆپە بارانەکان بەتەواوی تەڕ بووە
.
.
بەهێواشی لەبەردەم پەنجەرەکە وەستاموو هەموو شتێکم بیرکەوتەوە
.
.
ئالێس : چۆن ئەوەم کرد (کاتێک زۆر بەخراپی ژوورەکەی شێواند بەگریانەوە )
.
.
نیکی زۆر بەخێرایی ڕۆیشتە لای دوای گوێبیستبوونی دەنگە بەرزەکەی
.
.نیکی : ئارامبەوە ( هەوڵیئەدا ئالێس بگرێت و بیوەستێنێ )
.
.
ئالێس : وازم لێبێنە.. هەمووی بەهۆی منەوە بوو ( کاتێک هاواری کرد بەسەر نیکیا )
.
.
نیکی ناچاربوو ئالێس لەهۆشخۆی بەرێت چونکە نەدەوەستا
.
.
بەهێواشی هەڵی گرت و لەسەر بێدەکە داینا و ماچی سەری کرد
.
.
نیکی : ئەمە تەنها سەرەتایە .. ( کاتێک باوەشی لە ئالێس دا )
.
.
.
.. گەڕانەوە بۆ کۆشکەکەی جۆنگوۆن ..
.
.
دایکی جۆنگوۆن لە لای بێدەکەوە لەسەر چۆک خەوی لێکەوتبوو و لەکاتێک دەستی جۆنگوۆنی گرتبوو
.
.
بەڵام .. لەپڕ جۆنگوۆن دەستەکانی جوڵاند و بەرە نەرەچاوەکانی کردوە
.
.
چاوە ڕەش و سورەکانی کەبەتەواوی بوبونە زیویەکی تۆخخ و باڵە شکاوەکەی کە بە هیچ شتێک نەئەتوانرا چاک بکرێتەوە
.
.
بۆ ساتێک وەستابوو و لە سەقفی ژورەکەی ئەڕوانی
.
.
لە پڕێک خاتوونی شاهانە هەستایەوە و ئەو دیمەنەی بینی
.
.
دایکی جۆنگوۆن : سونۆ بانگی پزیشک بکە ( زۆر بە خێرای جۆنگوۆنی پشکنی )
.
.
.. بەڵام جۆنگوۆن وەک کەسێکی بێگیان وەستابوو هەموو شتێکی بیرکەوتەوە ..
.
.
دایکی جۆنگوۆن : تکایە شتێک بڵێ ئایا ئەو باشە ( کاتێک بە خەم خۆریەوە سێری پزیشکەکەی ئەکرد )
.
.
سوونۆ بەتەواوی ترس دایگرتبوو چونکە ئەزانێ ئەو بێدەنگیەی جۆنگوۆن بێدەنگی پێش گەردەلولە و ئەبێ چاوەڕێی خراپترین تۆڵەسەندنەوە بکەن
.
.
جۆنگوۆن هەستایەوە و بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت لەژێر شۆکی پزیشک و دایکی و سونۆ
.
.
سونۆ بەخێرای دایکی دوورخستەوە و هێواش تێگەیاند کەوا دۆخەکە چۆنە و تەنها خۆی لە ژورەکە مایەوە
.
.
دوای ماوەیەک جۆنگوۆن بەتەواوی خۆی گۆڕیبوو و جلەکانی تەواوی ڕەش و چاوە زیویەکی زۆر بەئاسانی تێبینی ئەکران لەناوو ئەو هەموو رەشیە
.
.
پاشا ڕۆیشتە بەردەم ئاوێنەی ژورەکەیو باڵەکانی کردەوە
.
.
هەرکە باڵە شکاوەکەی بینی دەستی کرد بە پێکەنین ..
.
.
سونۆ : جۆنگوۆن باشیت ( ئەیویست لە جۆنگوۆن نزیک بێتەوە )
.
.
جۆنگوۆن : چیمە .. هاا ( کاتێک ئاوێنەکەی لە توڕەیا شکاند )
.
.
جۆنگوۆن : ئااا بیرم چوو ئێستە نایوانم برینەکانم چاک بکەمەوە ( سێریخوێنەکەی دەستی ئەکرد )
.
.
هێزەکەیبە جۆرێک کەم بووەتەوە تەنانەت توانای چارەسەر کردنی خۆشی نەماوە
.
.
سونۆ بە ناچاریش پزیشکی شاهانەی بانگ کردەوە بۆ ئەوەی برینەکەی جۆنگوۆن چارەسەر بکات
.
.
جۆنگوۆن : ئەو شازادە بچووکە بوەستە سۆزانی نیکی لە ئێستایا ( دایکی و سونۆی شۆک کرد )
.
.
سوونۆ : جۆنگوۆن ئێستا کاتی ئەوە نیە
.
.
جۆنگوۆن : ئەوم ئەوێت لەبەردەم خۆم بە زیندویی ( کاتێک زۆر بەجدیی ئەو قسەیەی ئەکرد )
.
.
جۆنگوۆن ئەو ڕۆژە هەموو شتێکی بینی کە نیکی چۆن سێری ئەکاو بەیەواوی زانی پلانە گەورەکە چیە
.
.
«« بــەردەوامــە »»
YOU ARE READING
" 𝗧𝗵𝗲 𝗯𝗹𝗼𝗼𝗱 𝗼𝗳 𝘁𝗵𝗲 𝘃𝗮𝗺𝗽𝗶𝗿𝗲 "خوێنــی خوێنمــژ
Vampire- خوێـــنمژەکانـــ دەست دەگرنـــ بەسەر شارۆچکەیـــەکـــ تەنها بۆ کچێـــکــۍ داواکـــراو . . - قوربانۍ ڕوداوەکـــان تەنـــها ' ئالێس ' نابێتـــ