.
.
بارانە بەلێزمەکەیی دەرەوە کە دڵۆپەکانی هاوشێوەی گریانە هێواشەکانی ئەو کچەبوون کە بەتەنها لەسەر بێدی ژورە گەورەکە دانیشتوە بەبێ بوونی هیچ دەنگێک جگە لەگریان
.
.
ژورەکە کە بەتەواوی وەک خەونێکی بەدینەهاتووی زۆر کەس دروستکراوە ڕازێندراوەتەوە بە قەنەفەی گرانبەها جلوبەرگی گرانبەها بەڵام بۆ کچێک کە لەناخەوە مردووە چ سودێکی هەیە چ شتێک لەم شتە گرانبەهایانە بکات ئەکرێت هەمووی ببەخشێت بۆ بینینی کەسێک کە وا خەیاڵ ئەکا لای ئەو بوونی نەماوە
.
.
گریانە هێواشەکانی ئالێس بەردەوام بوو سەڕەڕای ئەو کرانەوە بەهێزەی دەرگاکە لەلایەن ئەهریمەنەکەوە
.
.
جلە ڕەشەکەی کە تێکەڵی قژە کورتەکەی بووە لەهیچ شتێکی کەم نیە بە چاوێکی پڕ حەزەوە لەو کچە ئەڕوانێت کە خەریکە پشت گوێی ئەخات
.
.
وەک بڵێ لەکۆتاییا لە دوژمنەکەی بردەوە ڕێک لەخاڵی لاوازەوە پێکایی چەند ئارەزووی بینی ئەمڕۆژانەی ئەکرد
.
.
ڕوخسارە ترسناکەکەی پێکەنینێکی شەیتانی پۆشی
.
.
نیکی : ئایا ئەمە گریانی خۆشیە هاوسەرەکەم ( بەفیزەوە قسەی کرد وەک بڵێی ڕێک
لە نزیکی پشتی خنجەری لێئەدات )
.
.
ئالێس بەڕقەوە و بەوچاوە پڕ فرمێسکا بە توڕەیوە ڕووی سوڕاندە ئەو ئەهریمەنەی بەردەمی
.
.
" من هاوسەرەی تۆیەکی پیس نیم "
.
.
بەرەوڕۆی ڕۆشت لەگەڵ لێکردنەوەی ئەو تارایەی کە ماقەیەکە بێزاری کردوە و هەڵیدایە سەر زەویەکە بەبێباکی
.
.
بێئەوەی خولەکێک بیربکاتەوە بەهەموو هێزیی زلەیوکی لە نیکی دا و وایکرد ئەو پێکەنینە شەیتانیەی بسڕێتەوە
.
.
ئالێس : من هاوسەری قێزەونێکی وەک تۆ نیم و نابم ( چاوەکانی لەبەر گریان ڕوخساری
نیکی بە ناڕوونی ئەبینی )
.
.
ئالێس : من دەمێکە هاوسەری
جۆنگوۆنم چیە بیرت چوو
( بەهەمان تیر نیکی پێکایەوە بەو قسەیە )
.
.
دەنگی هاوارە بەرزەکەی ئالێس تەواوی ژورەکەی گرتەوە بەهۆی ئەو دەستانەی بەهەموو هێزیەوە قژی ئالێسیان ڕاکێشا
.
.
تاکە قسە کە نیکی بەرگەی ناگرێت
" جۆنگوۆن "
تاکە وشە کە کلیلی توڕەی ئەو پیاوە گەورەیەیە
.
.
بەهەموو هێزی بەقژ ئەو کچە لاوازەی ڕاکێشایە سەر بێدەکە
.
.
بەبێ ئەوەی چرکەیەکیش بەفیڕۆ بدات لەسەروی ئالێسەوە وەستا و دەستەکانی لەسەرەوەی گرتبوو چاوە تیژەکانی کە سەلمێنەری شەیتانەکەی ناخیەتی لەبەرامبەر فرمێسکەکانی ئەو فریشتە بێدەسەڵاتە
.
.
بەجۆرێک نزیکی ڕوخساری بوبو کە ئالێس لەترسا بوێری نەبوو چاوەکانیشی بکاتەوە بوێریەکەی بۆ کوێ چوو وەک ئەوەی خۆی هۆکاری ئەم ڕوداوە و ئەم توڕەبونەی نیکی نەبوبێت
.
.
نیکی : بوێری ئەوەت هەیە ئێستا قسە بکەیت خاتوو نیشیمورا( چاورکانی لابرد و ئاڕاستەکەی
گۆڕی بۆ سێرکردنی لێوەکانی وەک ئەوەی
چاوەڕێی بوێریەکی تر بێت لێی )
.
.
بەتەواوی ئالێس ناوی چوەتە پاڵ ئەو ئەهریمەنە کە هیوا ئەخوازێت بیستن لەدەست بدات بۆ ئەوەی گوێی لەو ناوە قێزەونانە نەبێت کە پێی بانگ ئەکرێت
.
.
کاتێک بڕیار ئەدەیت ببیتە نێچیر ئەبێت ڕووبەڕویی کارەکەشت ببیتەوە
.
.
أنت تقرأ
" 𝗧𝗵𝗲 𝗯𝗹𝗼𝗼𝗱 𝗼𝗳 𝘁𝗵𝗲 𝘃𝗮𝗺𝗽𝗶𝗿𝗲 "خوێنــی خوێنمــژ
مصاص دماء- خوێـــنمژەکانـــ دەست دەگرنـــ بەسەر شارۆچکەیـــەکـــ تەنها بۆ کچێـــکــۍ داواکـــراو . . - قوربانۍ ڕوداوەکـــان تەنـــها ' ئالێس ' نابێتـــ