.
.
نیکی بەبێدەنگی لای بێدەکەی ئالێسەوە وەستابوو
.
.
پاشان کە پزیشکەکەو جەیکی بینی بەرەو لای ئەوان بە هەنگاوە هێواش و ڕوخسارە ترسناکەکەی ڕۆشت
.
.
بەهێواشی لەپزیشکەکە نزیکبویەوە و زەردەخەنە ڕوخساری گرتبوو پاشان ئەو چەقۆیەی لەلای بێدەکەی ئالێسەوە هەڵیگرت بێ یەک و دوو لێیدا
.
.
ڕوخسارە خوێناویەکەی نیکی تێبینی چاوە شۆکەکانی جەیکیان کرد کە تۆزێک لەلاتری وەستابوو
.
.
[ نیکی گورێکی برسیبوو کە ڕۆحی هەموانی ئەویست بەتایبەتی ئەوانەی ئازاری شاژنەکەیان داوە بێ پرسی خۆی ]
.
.
پێش ئەوەی دووەم هەنگاوی بنێ نیکی کچێکی لە پێش خۆیدا بینی ( جگە ئێلێنا کەسی تر نەبوو کە لەو کۆشکە خراپەیا ڕوبەڕوی نیکی ببێتەوە )
.
.
ئێلێنا : بوەستە .. ئەو هیچی نەکردوە ( بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی لە پێش جەیک وەستابوو )
.
.
نیکی : تۆ کێیت و چ مافێکت هەیە لەبەردەمم بوەستی .. بۆچی ئەو ئەپارێزی همم .. یان لەپەیوەندیان هم ..بۆ قسە ناکەی .. ئایا لەوەی لەوێ کەوتوە گرنتری ..؟! ( کاتێک ڕوخساری ئاسای کردوەو کەمێک خواردبویەوە تا چاویان لەگەڵ ئێلێنا کەوتە بەرامبەر یەک )
.
.
نیکی زۆر بەتوندی قژی ئێلێنای بۆ دواوە ڕاکێشا ( جەیک ویستی بیوەستێنێ بەڵام سێرکردنە دڕندانەکەی بەس بوو بۆ پەشیمان کردنەوەی )
.
.
ئێلێنا : بەرمدە .. گەمژەە .. خەریکە لەبەر سۆزانیەکی وا ڕوبەڕوی خوشکەکەی ئەبیتەوە .. بەڵێ لەپەیوەندیاین قسەت هەیە .. ( بەهاوارەوە قسەی لەگەڵ نیکی کرد ).
.
ئەو قسانە بەس بوو بۆئەوەی نیکی بەهەموو هێزی خۆی ئێلێنا بدات بە دیوارەکەی بەرامبەری
.
.
ئێلێنا زۆر بەخراپی ئازاری پێگەیشت بەڵام قسەکەی تەواو نیکی شۆک کرد
.
.
ئێلێنا دەستی بە سکیەوە گرتبوو : وابزانم ئەو شتێکی لێ بەسەر هات ( کاتێک لەهۆش خۆی چوو )
.
.
جەیک زۆر بەخێرای ڕۆشت ئێلێنای هەڵگرت و بەرەو ژورەکەی بەڕێکەوت
.
.
پێش ئەوەی بڕوات نیکی وەستاندی
.
.
نیکی : تۆ چ نەفرەتیەکی بتوانی ئەو لەم ژەرە ببەیتە دەرەوە ( وۆڵی جەیکی گرتبوو )
.
.
« جەیک بێ ئەوەی قسە بکات دەستی نیکی دوور خستەوە »
.
.
- گەڕانەوە بۆ کۆشکە خەماویەکەی جۆنگوۆن -
- .
- .
- دوای ڕوداوەکە دێڤا بەتەواوی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستا کە زیانی بەخۆی گەیاند
- .
- .
- هەموان لەژورەکەی دێڤان و چاوەڕێی کۆتا پشکنینن
- .
- .
- جۆنگوۆن کە لەلای دەرگاکە وەستاوە لەگەڵ ڕوخاسارە تەواو سپیەکەی کە خۆی بەخەتاباری تەواوی ڕوداوەکان ئەزانێت بەبێدەنگی ماوەتەوە
- .
- .
- پزیشکەکە بێئەوەی چارەسەری ڕەخسارە شکاوەکەی بکات ناچار بوو پشکنین بۆ دێڤا بکا
- .
- .
- پزیشک ڕوی کردە هەموان : ئەو باشە خەمتان نەبێت .. بەڵام پێویستە بەتەواوی ئەم ماوەیە ئاگاداری بن ( کاتێک نەیئەوێرا نۆدەقەیەکیش سێری جۆنگوۆن بکات )
- .
- .
- جۆنگوۆن : هەمووتان بڕۆنە دەرەوە ( سامناکیەکەی بەس بوو بۆئەوەی قسەکەی دوبارە نەکاتەوە )
- .
- .
- هەموان چونە دەرەوەی ژورەکە و تەنها دێڤا و جۆنگوۆن مابونەوە
- .
- .
- دێڤا کەکەمێک چاوە کانی کردەوە دووبارە فرمێسکەکانی ئامادەبوو بۆ دەرکەوتن
- .
- .
- جۆنگوۆن لە دێڤا نزیک بویەوە : ببورە ( کاتێک سەری خۆی دانەوەندبوو لە زەویەکەی ئەڕوانی )
- .
- .
- دێڤا : ببورە .. هههه .. ببورە چ شتێک ئەگۆڕێت هم .. ببورە ئەتوانێ جەی بهێنێتەوە .. ببورە ئەتوانێ هەموو بیرەوەریە خراپەکانم بسڕێتەوە ( کاتێک بەگریانەوە هاواری بەسەر جۆنگوۆندا کرد )
- .
- .
- دێڤا : تۆ نەفرەتیەکت هێنایە ئێرە نەک ژیانی خۆت ژیانی ئێمەشت وێران کردد .. دەزانی چی هیواخوازبووم تۆ لەجێی جەی بیت ( بێی دودڵی قسە ڕەقەکانی ئاڕاستەی جۆنگوۆن کرد )
- .
- .
- جۆنگوۆن بێدەنگی هەڵبژارد و لەناوەوە خۆی ئەخواردەوە کە ئەیزانی قسەکانی دێڤا سەتا سەت ڕاستن
- .
- .
- جۆنگوۆن : پشوو بدە ( کۆتا قسەی کرد پێش ئەوەی لەژورەکە بڕواتە دەرەوە )
.
.
دێڤا جگە لە فرمێسکەکانی هیچی تری بۆ نەمابویەوە
.
.
... جۆنگوۆن کەسێکی ڕاسپارد تا ئاگاداری دێڤابێت ...
.
.
هەروەها سۆنوشی ئاگادار کردەوە بە زووترین کات پرسەکە ڕێک بخات تا هیچ کێشەیەکی تر ڕوونەدات
.
.
جۆنگوۆن بەشەکەتی بەرەو ژورە تاریکەکەی ڕۆشت
.
.
ئەو ژورەی جێگای هەموو خەمەکانی تیا کردوەتەوە
.
.
پەرداخە پڕەکەی بەدەستە بەدەمارەکانیەوە گرت
.
.
بەبێدەنگیە ترسناکەکەی بەرەو پەرنجەرەکە ڕۆشت
.
.
جۆنگوۆن : بۆ ئەبێ هەموو کێشەکان بەسەر یەکەوە بێن ( جگە لەدیمەنی دەرەوە سێری هیچ لایەکی تری نەدەکرد )
.
.
پاشان چوە سەر بێدەکەی و بەئارامی کەمطک لە قۆپچەی کراسەکەی کردەوە بەهیوای ڕزگاربوون لە خەمانەی خەریکە ئەیخنکێنێت
.
.
... بەردەوامە ..
YOU ARE READING
" 𝗧𝗵𝗲 𝗯𝗹𝗼𝗼𝗱 𝗼𝗳 𝘁𝗵𝗲 𝘃𝗮𝗺𝗽𝗶𝗿𝗲 "خوێنــی خوێنمــژ
Vampire- خوێـــنمژەکانـــ دەست دەگرنـــ بەسەر شارۆچکەیـــەکـــ تەنها بۆ کچێـــکــۍ داواکـــراو . . - قوربانۍ ڕوداوەکـــان تەنـــها ' ئالێس ' نابێتـــ