𝗏𝗈𝗍𝖾 𝖻𝖾𝖿𝗈𝗋𝖾 𝗋𝖾𝖺𝖽𝗂𝗇𝗀 !پێش خوێندنەوە ڤۆت بکە هیوادارم چێژی لێ ببینن 🤍✨
_________________________________
سیۆنگچۆڵ: نەخێر من هەرگیز ئەو کارە ناکەم(بەتووڕەی)
ب.ڕ(بەڕێوبەر): پێویستە بیکەیت ئەو ئەرکی سەرشانی تۆیە چۆڵ بیکە گەر ناتەوێ لەکارەکەت دەرت بکەم!!!( بە هاوارەوە)
سیۆنگچۆڵ: بەڵام بۆچی من؟( بە هێمنی)
ب.ڕ: چونکە متمانەم بەتۆ هەیە تۆ زۆر پۆلیسێکی زیرەکیت بەڕاستی لەتۆ باشتر نادۆزمەوە جگە لەوانەش تۆ بەناوبانگی بەڵام کەس ڕوخسارت ناناسێت
سیۆنگچۆڵ: کەواتە گەر کردم لە بەرامبەردا چیم پێ دەدەیت؟
ب.ڕ: پلەت بەرز ئەکەمەوە ئەوەش واتا موچەکەت زیاد ئەبێت وە ئەمە کۆتا کارە کە بەدڵت نابێت وە کارکردنیشت کەم ئەبێتەوە سیۆنگچۆڵ تکایە (گوتی و دڵنیا بوو ڕازی دەبێت)
سیۆنگچۆڵ: ھاھ کەی دەست پێ بکەم؟(بە ناچاریەوە)
ب.ڕ: زۆر باشە بەیانی دەست پێ بکە ئێستا ئەتوانی بگەڕێیتەوە ماڵەوە
سیۆنگچۆڵ: سوپاس گەورەم (گوتی خۆی چەمانەوە و ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە)
مینگیوو: چی بوو دوبارە بۆچی هاوارت کرد؟
[گوتی کاتێک لەگەڵ سیۆنگچۆڵ و دۆکیۆم و جۆشوا ڕۆشتنە نێو بەرزکەرەوەکە (مەسعەد) ]
دۆکیۆم: دوبارە کارێکی پێدای بەدڵت نیە
سیۆنگچۆڵ: بەڵێ وەک ئەوە نیە نەمەوێ بیکەم تەنها کارەکە بەجۆرێک بەدڵم نیە بەڕاستی زۆر جیاواز و سەیرە
جۆشوا: چ جۆرە کارێکە ئاوا؟
سیۆنگچۆڵ: زۆر لەوانی تر جیاوازترە هەرگیز ئەو کارەم نەکردووە تەنانەت هیچ یەکێکمان نەمان کردووە
دۆکیۆم: هیۆنگ تۆ ئێمە ئەترسێنی ئایا مەترسیدارە ؟
سیۆنگچۆڵ: باشە بەم شێوەیە من ئەبێت ببم بە مافیا واتە پێویستە وابکەم بۆ ئەوەی باندێکی مەترسیداری مافیا بگرین کە پلەی یەکەمیان گرتووە لەوە سەیرتر سەرۆکی باندەکە کچێکە!
مینگیوو: چیییی ؟ کچە؟
سیۆنگچۆڵ: بەڵێ
دۆکیۆم: بەڕاستی قورس ئەبێت بەهیوای سەرکەوتن
مینگیوو: پێم وابێت لێرەوە ئەبێت لەیەکتری جیایینەوە خواتان لەگەڵ کوڕینە شەوتان شاد (گوتی کاتێک هەریەکێکیان بەرەو ئۆتۆمبێلی خۆیان ڕۆشتن)
سیۆنگچۆڵ:خوات لەگەڵ دیکەی
دۆکیۆم: خوات لەگەڵ چۆڵ هیۆنگ (بەزەردەخەنەوە)ئەوان چەندین ساڵە بەیەکەوە کار ئەکەن وەکو برای یەکتری وان هەمیشە یارمەتی یەکتری ئەدەن وە هەرگیز سیۆنگچۆڵ ڕێگای نەداوە کەسیان ئازار بکێشێت چونکە هەموویان وەک برای ئەون سیۆنگچۆڵ گەیشت بە ماڵەکەی ئەو شوێنەی هەست بە ئاسودەی ئەکات لێی کاتێک ڕۆشتە ژوورەوە لەلایەن خوشکە بچوکەکەی بەخێرهاتنی کرا
سیۆنگچۆڵ: سڵاو بچکۆڵ بۆچی نەخەوتووی؟
ئیونجی(خوشکی سیۆنگچۆڵ): بیری تۆم ئەکرد (باوەشی لە براکەی دا)
سیۆنگچۆڵ: منیش هەروەها گیانەکەم کەواتە ئێستا بڕۆ بخەوە دایکم و باوکم خەوتوون؟
ئیونجی: بەڵێ ئەوان خەوتوون شەوت شاد
سیۆنگچۆڵ: شەوت شاد بەرخەکەم (گوتی ماچی سەری ئیونجی کرد)
YOU ARE READING
sᴇᴄʀᴇᴛ ᴘᴏʟɪᴄᴇ||ᴄʜᴏɪ ꜱᴇᴜɴɢᴄʜᴇᴏʟ✔️
Actionپۆلیسێکی نێهێنی ناچارە بەهۆی کارەکەیەوە بچێتە نێو باندێکی مافیاوە بۆ ئەوەی زانیاری و بەڵگەیان لەسەر کۆبکاتەوە تاکو دەستگیر بکرێن.... ئایا کارەکەی بەسەرکەوتووی ئەنجام ئەیات ؟ چی ئەگەر ئاشکرا بوو؟ ئایا بەڕاستی ئەوان باندێکی مافیان ؟ . . . . . 𝐒𝐓𝐀...