Vote before reading!
تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن و هیوادارم چێژی لێ ببینن 🤍🦋
لەکۆتایشدا شتێک هەیە بیخوێننەوە و ڕای خۆتان بڵێن تکایە 🤗____________________________
ن/ت : نازانم تێناگەم بۆچی ئەو کارەی کرد ئاخر من ئەوم خۆشویست ( گوتی لەکاتێکدا نەی ئەتوانی بوەستێت لە گریان ئەوەش یەکەمجاری بوو بەم شێوەیە بگریت)
بانگچان: تەواو گیانەکەم بێخەم بە سزای خۆی وەرئەگرێت و لێشی جیا ئەبیتەوە بەم زوانە هێندە مەگری ( گوتی کاتێک دەستی بە پشتیا ئەهێنا)
ن/ت: من چۆن ئەو لەبیربکەم ماوەی یەک مانگ و نیو لەگەڵی ژیام هۆگری بووم....
ڕۆسی: نەخێر ئەو کوڕە ن/ت بەچی تێگەیشتووە بیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکات و لێی ئەیات خۆ ن/ت بوکەڵە نیە ( بەتووڕەی)
سیهون: لەشوێنی خۆت دانیشە و هاوار مەکە ڕۆسی لەکۆتایدا ئەو کوڕە لە بەندیخانەیە
ڕۆسی: باشە( بەبێزاری)
سیۆنگچۆڵ: بێخەم بە ناهێڵم بەهیچ شێوەیەک ڕزگاری ببێت
مینگیوو: ئەبێت وانەیەکی باشی فێر بکەم بۆستن
جەیهیۆن: بەهەرحاڵ ن/ت پشوو بدە زۆر ماندوو دیاریت ژوورەکەت دەستکاری نەکراوە
ن/ت: سوپاس ( بەهەنسکەوە)
لیسا: من یارمەتیت ئەیەم
مینگیوو: ئحم سیۆنگچۆڵ هیۆنگ کەمێک قسە بکەین
سیۆنگچۆڵ: باشە ( مینگیوو و سیۆنگچۆڵ ڕۆشتنە دەرەوە بەدەم پیاسە قسەیان ئەکرد)مینگیوو: ئەو کچەی هەستت بۆی هەبوو
سیۆنگچۆڵ: ئـ ئێ؟
مینگیوو: ئایا هاوسەرگیری کرد ؟
سیۆنگچۆڵ: ئاھ بەڵێ
مینگیوو: دڵخۆشە ؟
سیۆنگچۆڵ: ها؟
مینگیوو: ئەڵێم کچەکە دڵخۆشە
سیۆنگچۆڵ: نازانم
مینگیوو: هیۆنگ پێنج ساڵە کار لەگەڵ تۆیا ئەکەم زۆر باش ئەتناسم درۆ لەگەڵ منا مەکە ڕاستی بڵێ ئەو کچەی خۆشتەوێ ن/ت'ە؟
سیۆنگچۆڵ: تش قسەی بێمانا مەکە مینگیوو
مینگیوو: هیۆنگ لەکاتی ئاهەنگەکە تۆم بینی بەچاوی پڕ لە فرمێسکەوە سەرکەوتیە سەر ئۆتۆمبێلەکەت وە گوێم لێت بوو کاتێک گوتت ئەبوایە زووتر هەستەکانت دەرببڕی بۆچی....بۆچی بەمنت نەگووت کە خوشکەکەی منت خۆشەوێت....ئەوکات لەگەڵ تۆ هاوسەرگیری ئەکرد نەک دڕندەیەکی وەکوو جەی ...هیۆنگ من زیاتر لە هەموو شتێک متمانەم بەتۆیە تۆ وەک برایەکی گەورە و باوکێک وابوویت بۆ من گەر پێمت بوتایە ئایا ڕەتم ئەکردەوە ؟ بێگومان نەخێر چ برایەک دڵخۆشی خوشکەکەی ناوێت ئایا تۆش ناتەوێت خوشکەکەت دڵخۆش بێت و لەگەڵ کوڕێکی باشا لە داهاتوودا پەیوەندی هەبێت....( گوتی بە قوڕگی پڕ لە گریان وای کرد سیۆنگچۆڵ پەشیمانی دەستی بەسەرا بگرێت)
سیۆنگچۆڵ: بمبورە.....
مینگیوو: سوودی نیە لەئێستادا هەموو شتێک ڕوویدا و کات ناگەڕێتەوە هیۆنگ ئەزانیت.... کاتێک ڕۆشتین بۆئەوێ لە پەنجەرەکەوە بینیم کە ئەو بێ نرخە چۆن لە ن/ت'یی ئەیا ئەوە زۆر بەئازار بوو دایکم پێش ئەوەی لەژێر دەستەکانی باوکە نەفرەتیەکەم بمرێت بەمنی گوت ئاگاداریی ن/ت بم و ئازاری پێ نەگات بەڵام نەمتوانی بیپارێزم ئاخر من چ جۆرە برایەکم
سیۆنگچۆڵ: تەواو مینگیوو تەواو وامەڵێ تۆ برایەکی زۆر باشیت هەموو شتێک تێپەڕی وە هەموو شتێکیش باش ئەبێت بەڵێن بێت ( مینگیووی لەباوەش گرت)
مینگیوو: تکایە گەر من نەم توانی تۆ خوشکەکەم بپارێزە تکایە
سیۆنگچۆڵ: بەڵێن بێت ناهێڵم جارێکی تر ئازار بکێشێت
مینگیوو: زۆر سوپاس هیۆنگ زۆر سوپاس
سیۆنگچۆڵ: شایەنی نیە...گەمژە وەک مناڵ مەگری شەرمە ها.... با بگەڕێینەوە
مینگیوو: بەهۆی تۆوە بوو ( فرمێسکەکانی سڕیەوە)
سیۆنگچۆڵ: من؟؟؟ ئایا من وتم بگری ؟
مینگیوو: هیۆنگێکی خراپی
سیۆنگچۆڵ: بێزارکەر دەی من ئەگەڕێمەوە ئاگاداری خۆت بە وە..
مینگیوو: باشە بێخەم بە ئاگاداری ئەویش ئەبم...بۆستە
سیۆنگچۆڵ: هم؟
مینگیوو: هەستەکانتی پێ ناڵێیت
سیۆنگچۆڵ: دڵنیا نیم ئەترسم ڕەتم بکاتەوە
مینگیوو: ڕەتت ناکاتەوە
سیۆنگچۆڵ: دڵنیا مەبە کوڕی گەنج
مینگیوو: باشە ئاجاشی بگەڕێوە
سیۆنگچۆڵ: هەی گەمژە دەی خوات لەگەڵ
مینگیوو: خوات لەگەڵ
YOU ARE READING
sᴇᴄʀᴇᴛ ᴘᴏʟɪᴄᴇ||ᴄʜᴏɪ ꜱᴇᴜɴɢᴄʜᴇᴏʟ✔️
Actionپۆلیسێکی نێهێنی ناچارە بەهۆی کارەکەیەوە بچێتە نێو باندێکی مافیاوە بۆ ئەوەی زانیاری و بەڵگەیان لەسەر کۆبکاتەوە تاکو دەستگیر بکرێن.... ئایا کارەکەی بەسەرکەوتووی ئەنجام ئەیات ؟ چی ئەگەر ئاشکرا بوو؟ ئایا بەڕاستی ئەوان باندێکی مافیان ؟ . . . . . 𝐒𝐓𝐀...