ئەگەر حەزتان کرد بە گوێ گرتن لەو گۆرانیە خۆشەی سەرەوە چیرۆکەکە بخوێننەوە (:Vote before reading!
تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن و هیوادارم چێژی لێ ببینن 🤍🦋
_____________________________
مینگیوو: پێویستە لە هاوڕێکانی بیپرسین( گوتی کاتێک لەدوای بەیکسیونگ ئەگەڕان ووبین و گیوڤین'یش لەماڵ بوون)
گیوڤین: ب باشە ئێمە ماڵی هاوڕێکانی ئەزانین من و ووبین بەدوای ئەگەڕێین چۆنە؟
ن/ت: ئاگاداری خۆتان بن کوڕم تکایە بیدۆزنەوە ئەو ئامانەتی ئێمەیە
سیۆنگچۆڵ: باشە تەواو ئێمە ئەی دۆزینەوە هەرخۆی ناتوانێت بڕواتە دەرەوەی شاریش بۆیە دۆزینەوەی ئاسانە
مینگیوو: بابڕۆین بۆ بنکە
لیسا: ئێستا ئەو هەموو کێشەیە چیە خوایە گیان
شوگا: خۆ کێشە و خەم بەڕۆکمان بەرنادات ئەڵێی هەر بەم شێوە دروست کراوین
جۆنگکوک: چیبکەین ئێمەش بگەڕێین؟
جەیمین: با بگەڕێین
جەیهیۆن: دەی کچینە ئێوە لێرە بن ئێمە لەگەڵ کوڕەکان بەدوای بەیکسیونگ ئەگەڕێین باشە
ڕۆسی: باشە ئێوە بڕۆنکیم: کوڕم بۆچی ڕات کردووە ئێستا ئەوان بەدوات ئەگەڕێن
بەیکسیونگ: با بگەڕێن ئاخر چۆن لێمی ئەشارنەوە من دایک و باوکم مردوون تەنانەت خوشکێکی بچوکیشم هەبووە چۆن ویژدانیان قبوڵی کردووە چۆن ( نیو کاتژمێرە لەلای بەڕێز کیمە فرمێسکەکانی ناوەستێت)
کیم: بەسە کوڕم مەگری خۆ تۆ مناڵ نیت ئەو فرمێسکانەت بسڕەوە نامەوێت بەم شێوەیە بت بینم دەی ئێوە وەک مناڵی منن
بەیکسیونگ: ئەتوانم وێنەیان ببینم تکایە
کیم: باشە لێرە بوەستە ( ڕۆشت بۆ ئەوەی وێنەی یووری و هیۆنجین بێنێت پاشان گەڕایەوە)
بەیکسیونگ: ئەوە باوکمە؟
کیم: بەڵێ ئەوەش دایکتە بەداخەوە لەبەر ئەوەی خوشکەکەت بچوک بوو وێنەی ئەومان نەبوو
بەیکسیونگ: سەیر نەبوو من لە باوکە سیۆنگچۆڵ و دایکە ن/ت نەئەچووم
کیم: سەیرکە کوڕم ئێستاش بە دایکە و باوکە بانگیان ئەکەیت
بەیکسیونگ: و وام کرد؟.... نامەوێت چیتر بەم شێوە بانگیان بکەم نامەوێت من زۆر ڕقم لێیانە زۆر ( بەتووڕەی و چاوێکی پڕ لە فرمێسک)
کیم: سەیرکە کوڕم گوێم لێ بگرە تۆ جارێ گەنجیت تێناگەیت...تۆ نازانیت ن/ت و سیۆنگچۆڵ بە چ ناخۆشیەک تێ پەڕیون تاکو تۆیان گەورە کردووە ئەزانیت هەموو شەوێک تاکوو ساڵی پاریش باوکت ئەڕۆشتە خەونی ن/ت ئەوە بۆ ئەوان قورس بوو زۆریش قورس بوو تۆ بەمناڵی زۆر هاروو هاج بوویت ئازاری ئەوانت ئەدا ئەزانم بیرت نایەتەوە بەڵام بەڕاستی ئازاری ئەوانت ئەیا ن/ت نیوەی ژیانی گریان و ئازار بووە هاتاکو گەورە بوویت پێم وابوو ن/ت لەبەر ماندوو بوون توشی نەخۆشیەک ئەبێت ڕەنگی پێستی ئاسای نەبوو وەک کەسێکی ئاسای شتی نەئەخوارد تەنانەت ئەو کاتەی بۆتۆی تەرخان ئەکرد بۆ کوڕەکانی خۆی تەرخانی نەئەکرد هەمیشە ژێر چاوەکانی ڕەش بوون ئەو ئازارەی ن/ت ئەی هێشت سیۆنگچۆڵیش ئەی کێشت بەڵام زیاتر ن/ت بوو ئەو ئافرەتە نیوەی تەمەنی لەگەڵ تۆ ڕۆشت تۆ زۆر گرنیگت بۆ ئێمە ن/ت زۆر ئەترسا شتێکت لێبێت ئەو تۆی لەخۆی خۆشتر ئەوێت تکایە بگەڕێوە لایان و لە باوەشیان بگرە و داوای لێبوردن بکە ( بەیکسیونگ زۆر بە خراپی ئەگریا)
بەیکسیونگ: ب ب... ئەوانەیان.... ب باس.... نەکردووە ( گوتی لەگەڵ هەنسکەکانی)
کیم: تەواو مەگری گەر ن/ت ئاوا بت بینێت دڵتەنگ ئەبێت دەی با بگەڕێنەوە
بەیکسیونگ: ب باشە
کیم: با سەرەتا پەیوەندی بکەم ئەزانم ئێستا هەر یەکێکیان لە شوێنێک بەدوات ئەگەڕێن پێیان ئەڵێم کۆ ببنەوە بەڵام ناڵێم تۆ لامی
بەیکسیونگ: باشە
YOU ARE READING
sᴇᴄʀᴇᴛ ᴘᴏʟɪᴄᴇ||ᴄʜᴏɪ ꜱᴇᴜɴɢᴄʜᴇᴏʟ✔️
Actionپۆلیسێکی نێهێنی ناچارە بەهۆی کارەکەیەوە بچێتە نێو باندێکی مافیاوە بۆ ئەوەی زانیاری و بەڵگەیان لەسەر کۆبکاتەوە تاکو دەستگیر بکرێن.... ئایا کارەکەی بەسەرکەوتووی ئەنجام ئەیات ؟ چی ئەگەر ئاشکرا بوو؟ ئایا بەڕاستی ئەوان باندێکی مافیان ؟ . . . . . 𝐒𝐓𝐀...