𝗏𝗈𝗍𝖾 𝖻𝖾𝖿𝗈𝗋𝖾 𝗋𝖾𝖺𝖽𝗂𝗇𝗀 ¡
پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن تکایە هیوادارم چێژی لێ ببینن 🤍✨.
.
.
.
.
.
.
.
.جەیهیۆن: بەیانیتان باش
سیهون: باشتر
لیسا: هیچ هەواڵێک هەیە لە هیۆنجین ؟
جەیهیۆن: لەڕاستیدا بەڵێ
شوگا: حاڵی چۆنە؟
جەیهیۆن: ن/ت بەخەبەر نیە؟
جیسوو: نەخێر کەمێک پێش ئێستا لەوێ بووم هێشتا خەوتووە
جەیهیۆن: باشە دەربارەی هیۆنجین ، سیۆنگچۆڵ هیۆنگ گوتی کە دکتۆر تەنها 24 کاتژمێری داوە گەر بەهۆش خۆی نەهاتەوە ئەوا هیچیان لەدەست نایەت
جۆنگکوک: مانای چیە هیچیان لەدەست نایەت ؟؟؟
جەیهیۆن: باشترە لەخودا بپاڕێینەوە کە باش بێت
ڕۆسی : ئ ئەو لە هەموومان بچوکترە بۆچی ئەبێت ئەو بێت
دینۆ: هیوادارم سەلامەت بێت
سیهون: باشە هاوڕێیان ئێستا با نان بخۆین دواتر قسەئەکەین یەکێکتان ن/ت هەڵسێنن بۆ نان خواردن
جەیمین: من ئەڕۆم
سیهون: باشەجەیمین: ن/ت؟...... نونا ( بەهاوارەوە)
ن/ت: هممم(. بە خەواڵووی)
جەیمین: ئەزانیت بەیانیە ؟
ن/ت: بەڕاست ؟ پێم وابوو شەوە...گەمژە ئەزانم
جەیمین: کەواتە هەڵسە ئێمە خزمەت کارت نین هەموو ڕۆژێ بێین بەدواتا
ن/ت: ھاھ... کێ وتی وەرە دوام بەڕێز جەیمین بڕۆ دەرەوە هەرئێستا
جەیمین: بڵا بڵا بڵا ( بەبێزاری)
ن/ت: جەیمین !! [بەهاوارەوە کۆشەیەکی(بالیف ) تێگرت]
جەیمین: باشە ڕۆشتم دەی تۆش وەرە ( گوتی و ڕۆشتە دەرەوە)
ن/ت: ئای خوایە ئەم کوڕە زۆر گەمژەیە..... لە هەمان کاتدا زۆرم خۆشئەوێن چۆن جێیان بێڵم ( بە دڵتەنگیەوە) ئاااااا( سەری خستە نێو بالیفەکەی( سەرین) و هاواری کرد.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ن/ت: ئێھ....هیۆنجین چۆنە
جەیهیۆن: ئێ ئەو باشە
ڕۆسی: بۆچی درۆ ئەکەیت ئەو باش نیە تەنها چەن کات ژمێرێکی ماوە گەر بەهۆش خۆی نەیەتەوە ئەوا ئەمرێت *[دووربێت]* ( بەتووڕەی)
ن/ت: چ چی( چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو)
جەیهیۆن: ڕۆسی!!!!
ڕۆسی: ڕاستیەکانم گوت
سیهون: ڕۆسی سنور مەبەزێنە( بەتووڕەی)
ڕۆسی: تش سنور بەزاندن ؟؟؟ ن/ت تاوان بارە تێگەیشتن گەر هیۆنجین بمرێت لێت خۆشنابم سوێن ئەخۆم ئەت دەمە دەستی پۆلیس ( بە تووڕەی گوتی و جیسوو زلەیەکی لێیدا)
جیسوو: بەهۆش خۆت وەرەوە ڕۆسی ئێمەش دڵتەنگین بەوەی ڕوویداوە بەڵام نەکەی هەرگیز ن/ت تاوان بار بکەیت ئەوە تاوانی ئەو نیە ن/ت کچێکی دڵ پاکە و ئێمەی وەک خێزانی خۆی داناوە و هەرگیز ئازاری نەداوین ئەوە کەسایەتیەکەی تریەتی وە جیاوازە لەجیاتی ئەوەی تووڕەبیت دڵی بدەیتەوە باشترە ( بە توڕەی و چاوی پڕ فرمێسک)
جۆنگکوک: کچینە بەسە شەڕ مەکەن تازە شتەکە ڕوویداوە
سیهون: ن/ت تۆ باشیت ( بەخەم خۆریەوە هەتاوەکو ئێستاش هەستەکانی بەرامبەر ن/ت ماوە)
ن/ت: ب بەڵێ من باشم ( لەکاتێکدا فرمێسک بەچاوەکانی ئەهاتە خوارەوە)
سیهون:دڵنیایی ؟ تۆ ئەگریت
ن/ت: ئـ ئاھ من ناگریم ( گوتی و دەستی بۆ ڕوخساری برد تەڕ بوو تەنانەت هەستیشی پێنەکردبوو کە گریا)
سیهون: پشوو بدە باشە
ن/ت: نەخێر ئەمەوێت شتێکی گرنگتان پێ بڵێم
جەیهیۆن: ئەو شتەی ویستت دوێنێ بیڵێیت
ن/ت: بەڵێھ
سیهون: باشە با سەرەتا دابنیشین ( هەمویان دانیشتن)
لیسا: دەست پێ بکە ن/ت
ن/ت: بـ باشە سەرەتا ئەمەوێت سوپاستان بکەم بۆ ئەو هەموو کاتەی کە لەگەڵم بوونە و پشتگیری منتان کردووە وەک خێزانێک وابوون بۆمن بەتایبەتی جەیهیۆن و سیهون زۆر سوپاستان ئەکەم بەڵام پێم وابێت چیتر ناتوانم بەشێک بم لە ئێوە من ئەڕۆم بەڕێگای خۆم جیسوو تۆش بە باوکت بڵێ من واز ئەهێنم خەمتان نەبێت هیچ شتێک ناڵێم و ژیانی خۆم ئەژیم ( بە گریانەوە هەمویان شۆک بوون)
سیهون: گاڵتە ئەکەیت ن/ت
جێنی: چی ئەڵێیت واتای چیە واز ئەهێنیت
سیۆنگچۆڵ: هیچ کەسێک بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات ( گوتی کاتێک هاتە ژوورەوە)
ڕۆسی: سیۆنگچۆڵ چی بوو هیۆنجین چۆنە
سیۆنگچۆڵ: هیۆنجین بەهۆش خۆی هاتەوە و زۆر باشە تەنها پێویستە کەمێک پشوو بدات ئەویش کاتژمێرێکی تر ئەگەڕێتەوە بۆیە ژوورەکەی بۆ ئامادە بکەن من هەنێک جلی بۆ ئەبەم
( هەموان زۆر دڵخۆش بوون ڕۆسی هەستی بە پەشیمانی کرد لە ڕووی نەئەهات سەیری ن/ت بکات)
ن/ت: سوپاس بۆ خوا کەواتە کە هیۆنجین گەڕایەوە ئینجا ئەڕۆم
سیهون: شێت بوویت ن/ت
سیۆنگچۆڵ: گوتم کەس بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات تێگەیشتن
ن/ت: بەڵام من بڕیارم داوە
سیۆنگچۆڵ: ن/ت!
ن/ت: ئۆفف باشە ( بەبێزاری فرمێسکەکانی سڕی)
لیسا: فەرموو ئەوەش جلەکانی هیۆنجین
سیۆنگچۆڵ: سوپاس لیسا دەی من ڕۆشتم
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
sᴇᴄʀᴇᴛ ᴘᴏʟɪᴄᴇ||ᴄʜᴏɪ ꜱᴇᴜɴɢᴄʜᴇᴏʟ✔️
Actionپۆلیسێکی نێهێنی ناچارە بەهۆی کارەکەیەوە بچێتە نێو باندێکی مافیاوە بۆ ئەوەی زانیاری و بەڵگەیان لەسەر کۆبکاتەوە تاکو دەستگیر بکرێن.... ئایا کارەکەی بەسەرکەوتووی ئەنجام ئەیات ؟ چی ئەگەر ئاشکرا بوو؟ ئایا بەڕاستی ئەوان باندێکی مافیان ؟ . . . . . 𝐒𝐓𝐀...