Vote before reading!
تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن و هیوادارم چێژی لێ ببینن 🤍🦋
لەکۆتایشدا شتێک هەیە بیخوێننەوە و ڕای خۆتان بڵێن تکایە 🤗
_____________________________دینۆ: پێویستە ناونیشانی ڕاستەقینەی ماڵی یووری بزانین
جەیمین: مەبەستت چیە ئێمە بەتەواوی ئەزانین
دینۆ: نەخێر لەڕاستیدا ئەو ئەترسا ناونیشانی ماڵەکەی بدات بەئێمە بۆیە ناونیشانێکی هەڵەی پێمان دا
هیۆنجین: ئەبێت بۆچی هێندە بترسێت
دینۆ: ئایا هیچ هاوڕێیەکی نزیکی هەیە ؟
هیۆنجین: بەڵێ ئەو کچەی لەتەنشتی دائەنیشێت
دینۆ: با بڕۆین بۆ لای هەم ئەمڕۆ یووریش نەهاتووە
جەیمین: باشە ( بەرێکەوتن بۆ لای هاوڕێکەی یووری)
هیۆنجین: مینجی
مینجی: ھ ھا
هیۆنجین: کەمێک دێیت لەگەڵمان پێویستە لەسەر شتێکی زۆر گرنگ قسە بکەین
مینجی: باشە ( ڕۆشتنە باخچەکەی دواوەی زانکۆ)
دینۆ: تۆ هاوڕێی یووری وایە؟
مینجی: بەڵێ بۆچی ؟
دینۆ: ئەزانیت بۆچی ئەمڕۆ نەهاتووە؟
مینجی: ئ ئەها ئەوە.... ئممممم، لەڕاستیدا یووری نەخۆشە بۆیە پێی وتم نایەت ( گوتی بە شڵەژاوی)
دینۆ: چۆن پێی وتیت ؟
مینجی: بە پەیوەندی تەلەفۆنی
دینۆ: ئەها باشە ئێ بمبورە بەڵام پرسیاری زیاترمان هەیە
میجی: کێشە نیە فەرموو
دینۆ: بەڵام تکایە هەموو شتێکمان پێ بڵێ بەڕاستی هیچ درۆیەک مەکە
مینجی: ب باشە
دینۆ: سەرەتا ئەمەوێ بپرسم بۆچی یووری لە خێزانەکەی زۆر ئەترسێت ؟
مینجی: چی؟ ههههه بۆچی بترسێت ئەوان خێزانی ئەون
هیۆنجین: درۆ مەکە مینجی
مینجی: ئەوە کێشەی ئێوە نیە جارێکی تر مەیەنە ڕێگام تکایە بڕۆن بەلای کێشەی خۆتانەوە یووری هیچی ئێوە نیە ( ویستی بڕوات)
دینۆ: بەڵێن بێت گەر پێمان بڵێیت ئەوا یارمەتی ئەیەین.
( مینجی بۆ ساتێک وەستا دواتر گەڕایەوە لایان)
مینجی: باشە بەڵێنت دا
دینۆ: سوێند ئەخۆم
مینجی: باشەھ....( سەیری دەوروو بەری کرد کەسی وا نەبوو)
جەیمین: مەترسە قسەبکە
مینجی: یووری کاتێک لەدایک بووە لە خێزانێکی هەژار دایک و باوکی نەیان توانیوە بەخێوی بکەن بۆیە دایان بە خێزانێکی دەوڵەمەند کە مناڵیان نەبوو پێیان وابوو یووری لەوێ دڵخۆش ئەبێت و لەهیچی کەم نابێت... بەڵام لەڕاستیدا هەڵە بوون یووری زۆرترین ئازار ئەکێشێت لەوێ ئەوان کاری پێ ئەکەن و ئازاری ئەدەن کاتی خوێندنی زۆرکەمە بەیانیانیش ئەبێت زوو هەڵسێت و کار بکات پاشان بەبێ خواردنی هیچ شتێک دێت بۆ قوتابخانە ئایا تێبێنی جلەکانی یووریتان نەداوە کە دووبارەن؟ مانگی جارێک جلێکی پێ ئەیەن وە ناهێڵن زۆر بمێنێتەوە لە دەرەوە دوای قوتابخانە پێویستە خێرا بگەڕێنەوە گەرنا ئازاری ئەدەن ( هەموو ئەو قسانەی بە گریانەوە کرد)
دینۆ: ئای خوایە ( هیۆنجین شۆک بوبو)
مینجی: تکایە لێتان ئەپاڕێمەوە یارمەتی بدەن ئەو شایەنی ئەو هەموو ئازارە نیە
هیۆنجین: هیچ خەمت نەبێت ئێمە ڕزگاری ئەکەین
جەیمین: ناونیشانی ماڵەکەی ؟
مینجی: باشە لە #### گەڕەکێکی دەوڵەمەندە
دینۆ: زۆر سوپاس ئێستا ئەتوانی بچیت
مینجی: باشە سوپاس بۆ ئێوەش ( فرمێسکەکانی سڕیەوە و ڕۆشت)
دینۆ: نەمزانیبوو بەم شێوەیەش ئازار ئەکێشێت
هیۆنجین: کەچی بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە دێت بۆ زانکۆ وەک ئەوەی کچێکی زۆر دڵخۆش بێت
جەیمین: چیبکەین
دینۆ: پێویستە بە بەڕێز کیم بڵێین وە ئەوانەی ماڵەوەش ئەوان گەورەترن ئەزانن چیبکەین
جەیمین: باشە با ئێستا بگەڕێنەوە پۆل
YOU ARE READING
sᴇᴄʀᴇᴛ ᴘᴏʟɪᴄᴇ||ᴄʜᴏɪ ꜱᴇᴜɴɢᴄʜᴇᴏʟ✔️
Actionپۆلیسێکی نێهێنی ناچارە بەهۆی کارەکەیەوە بچێتە نێو باندێکی مافیاوە بۆ ئەوەی زانیاری و بەڵگەیان لەسەر کۆبکاتەوە تاکو دەستگیر بکرێن.... ئایا کارەکەی بەسەرکەوتووی ئەنجام ئەیات ؟ چی ئەگەر ئاشکرا بوو؟ ئایا بەڕاستی ئەوان باندێکی مافیان ؟ . . . . . 𝐒𝐓𝐀...