Vote before reading!
تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن و هیوادارم چێژی لێ ببینن 🤍🦋
ئەوە جەوم هەبوو لۆیە نوسیم بۆتان چاپتەری 20 یش کۆتا چاپتەرە نازانم بەس ئەو چیرۆکەم خۆشدەوێت ناوێتم تەواو بی 🥹 لە ئاخیر وێنەی سێ کەسایەتیم داناوە (ووبین & گیوڤین & بەیکسیونگ)
_____________________________
هیۆنجین:هەمووی بەهۆی تۆوە بوو گەر تۆ نەهاتبای و ئێمەتان بانگ نەکردبا ئێمەش ئاوامان لێ نەئەهات تۆ بویت بە بکوژ...تۆ بکوژی....بکوژی ئێمەیت ن/ت....
ن/ت: نەخێررررر ( لەناکاو لەنیوەی شەو لەخەو هەڵسا ڕوخساری بەهۆی ئارەقەکردن و گریانەوە تەڕ بوبو)
سیۆنگچۆڵ: چیبوو گیانەکەم ؟
ن/ت: دوبارە هیۆنجین هاتە خەوم دوبارە ئەو کوڕە وتی تۆ بکوژی هەمووی بەهۆی منەوە بوو ڕاستە من هۆکاری مردنی ئەوان بووم من شێت ئەبم ئازاری ویژدان خەریکە ئەمکوژێت سوێند ئەخۆم...( بەگریانەوە)
سیۆنگچۆڵ: ئەو قسانە مەکە ن/ت بەهۆی تۆوە نەبوو ئەوە تەنها خەوێکە زیاتر نا باشە گیانەکەم سێ مانگ بەسەر ئەو ڕوداوە تێپەڕیوە لەبیری بکە دەی ( ن/تی ڕاکێشا بۆ باوەشی)
ن/ت: چۆن لەبیری بکەم چۆن.....
سیۆنگچۆڵ: تۆ بەهێزیت ئەتوانیت ئەوە بکەیت
ن/ت: پێت وایە؟
سیۆنگچۆڵ: بەڵێ ئیتر مەگری تۆ دایکی سێ مناڵی ئێستا بەیکسیونگ ئێستا وەک مناڵی تۆیە ( کوڕەکەی هیۆنجین)ئەبێت بۆ مناڵەکانت بەهێز بیت باشە؟
ن/ت: ب باشە
سیۆنگچۆڵ: دەی بڕۆ ڕوخسارت بشۆ و وەرە هێشتا شەوە با بخەوین بەیانیش کارم نیە
ن/ت: باشەووبین: ئوف زۆر بیری قوتابخانەم کردووە ها ( گوتی کاتێک سەیری تیڤیان ئەکرد بەدەم خواردنی شەربەتەوە سیۆنگچۆڵ لەگەڵ قسەی کوڕەکەی ئەو شەربەتەی خواردبووی پڕژاندی)
سیۆنگچۆڵ: چیت وت؟
ووبین: مەبەستم قوتابخانە نەبوو مەبەستم هاوڕێکانم بوو
سیۆنگچۆڵ: ئەها وتم بزانم چی بەسەر کوڕەکەم هاتووە توزانم ئاوا بەسەیری قسە مەکە باشە پێم وابوو مێشکت تێک چووە
ووبین: باوکە ئەو قسانە چیە
ن/ت: کوڕم قوتابخانەی چی ها قوتابخانەی چی تۆ مناڵی تا قوتابخانە هەبوو ئێمە هەر لە قوتابخانە کەوتبووین بۆچی ؟ لەبەر ئەوەی تۆ هەوڵی ڕاکردنت ئەیا
گیوڤین: بەخوا دایکە هەمیشە ئەم ویست بیوەستێنم بەڵام گوێی بۆم نەئەگرت( گوتی لەکاتێکدا کتێبی ئەخوێندەوە)
ووبین : تۆ بێدەنگ بە کوڕە تۆ زیرەکیت هەمیشە بەیەکەم دەرئەچیت بۆیە قوتابخانەت لاخۆشە وایە؟
گیوڤین: من ئەڕۆم ئەخوێنم ( بەبێ ئەوەی هیچ شەڕێک بنێتەوە ڕۆشتە ژوورەکەی)
سیۆنگچۆڵ: ئەتوانیت یەک تۆز لە براکەت بچیت تکایە کوڕم ؟
ووبین: نەخێر
ن/ت: هەم ئەو پێش تۆ هاتە دونیاوە واتە چەند خولەکێک لەتۆ گەورەترە
ووبین: بەمن چی ئەوە ئەمە ناگۆڕێت کە گیوڤین دوانەی منە
ن/ت: زۆرت وت بڕۆ بخوێنە دەی تەمەڵ تۆ چۆن ئاوا تەمەڵی برایەکی وەک گیوڤینت هەیە
ووبین: گەر تەمەڵ بام چۆن تا ئێرە ئەهاتم دایکە ها چۆن ؟
ن/ت: واز لەوە بێنە بەیکسیونگ لەکوێیە؟
ووبین: گوتی لەگەڵ هاوڕێکانی ئەچێتە دەرەوە
سیۆنگچۆڵ: پرسی بەمن کردووە
ن/ت: باشە
ووبین: ئەڕۆم
ن/ت: بۆکوێ کورم؟
ووبین: ژوورەکەم گەر ڕێگە بدەیت دایکە گیان
ن/ت: باشە بڕۆ
ووبین: سوپاس
ن/ت: سیۆنگچۆڵ تەلەفونەکەت زەنگ لێئەدات
سیۆنگچۆڵ: وایە.....فەرموو ؟ ......بەڵێ م
من باوکی ئەوم ....چی ب باشە ئێستا دێم سوپاس بۆ پەیوەندیەکە
ن/ت: چیبووە گیانەکەم ؟
سیۆنگچۆڵ: بەیکسیونگ..
ن/ت: ئێ ؟ چیەتی؟
سیۆنگچۆڵ : هیچی نیە تەنها زۆری خواردۆتەوە
ن/ت: ئای خوایە نەفرەت ئەو هێشتا تەمەنی یاسایی تەواو نەکردووە هەمووی بەهۆی هاوڕێکانیەتی سوێند ئەخۆم هاوڕێکانی باش نین فێری کاری خراپی ئەکەن
سیۆنگچۆڵ: ئەڕۆم ئەی هێنمەوە
ن/ت: خێراکە گیانەکەم.... ئای خوایە هیۆنجین &یووری بمبورن ناتوانم بەباشی ئاگاداری کوڕەکەتان بم زۆر داوای لێبوردن ئەکەم ( چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون)
گیوڤین: دایکە شە--- ئەوە ئەگریت؟
ن/ت: ن نەخێر
گیوڤین: دایکە گیان ( ڕۆشت ل تەنیشتی دانیشت) من ئیتر مناڵ نیم نا ناتوانیت ئیتر هەڵم بخەڵەتێنیت چیبووە ؟
ن/ت: بەیکسیونگ....
گیوڤین: چیەتی ؟
ن/ت: ئەو هێشتا 17ساڵە کەچی خواردووەیەتیەوە
گیوڤین: چ چی ئای خوایە
ن/ت: چیبکەم کوڕم چیبکەم هەمووی بەهۆی منەوەیە
گیوڤین: تەواو دایکە ئەوە هەڵەی تۆنیە وەرە تەواو دایکە ( دایکی خستە باوەشی هەتا دوێنێ ئەو لەباوەشی دایکی بوو کەچی ئێستا گەورە بووە و بووەتە کوڕێکی پێ گەیشتوو و دایکی ئەخاتە باوەشی)
ن/ت: گەر تۆم نەبا چیم بکردایە هم
گیوڤین: ئەی من دایکێکی وەک تۆم نەبایە چیم لێ ئەهات
ن/ت: زۆر خۆشمەوێی کوڕەکەم
ووبین: وای وای چی دەربارەی من ها؟
ن/ت: وەرە کوڕم من دایکم هیچ دایکێک جیاوازی ناکات لەنێو مناڵەکانی من ئێوەم زۆر خۆشەوێت زۆر!
ووبین&گیوڤین: ئێمەش تۆمان خۆشەوێت
YOU ARE READING
sᴇᴄʀᴇᴛ ᴘᴏʟɪᴄᴇ||ᴄʜᴏɪ ꜱᴇᴜɴɢᴄʜᴇᴏʟ✔️
Actionپۆلیسێکی نێهێنی ناچارە بەهۆی کارەکەیەوە بچێتە نێو باندێکی مافیاوە بۆ ئەوەی زانیاری و بەڵگەیان لەسەر کۆبکاتەوە تاکو دەستگیر بکرێن.... ئایا کارەکەی بەسەرکەوتووی ئەنجام ئەیات ؟ چی ئەگەر ئاشکرا بوو؟ ئایا بەڕاستی ئەوان باندێکی مافیان ؟ . . . . . 𝐒𝐓𝐀...