-6,1-

1.3K 150 142
                                    



چوومە ژوورەوە هەستم بە گێژ بوون کرد بەهۆی زۆری کەسەکان و تەنها لە باخچەیەک بوو.
چی گەر ژوورەوە؟
سەیری درێسی کچەکانم کرد لەوانەی من کورتتر بوو..هەست بە ترس دەکەم پێم وابوو تەنها ئاهەنگێکی ئاسایی دەبێت بەڵام ئەوە وەک پێشانگایەک وایە.

چوومە پێش سەیریک بکەم ، بەڵام من وا هەستم کرد کە دەبوورێمەوە کاتێک خواردنەوەم بینی.
ئایا تەنها هەرزەکاری لێ نییە..؟
قاچەکانم لەرزین کاتێک هەستم بە بینی ئەو کوڕانە کرد بۆم، دەمەوێت برۆم بەڵام چونکە هاتووم دەبێ تامی کێکەکە بکەم!

"بەیارمەتیت دەتوانیت رێی دەست شۆرم پێ پشان بدەی"
قاچەکانم وەستاند و ئەویش بە زەردەخەنەیەک ئیشارەرتی پێم دا کە دوای حەزم.

چوینە ناو کۆشکەکەوە و لێرەش هەست کردنم بە گێژ بوون زیادی کرد بەهۆی زۆری کەسەکان ، میوزیک بەدەنگێکی بەرز و سەما کردنی خەڵک.

ئایا ئەمە ئاهەنگی رۆژی لەدایک بوونە یاخود یانەی شەوانە؟

"ئەوە خۆیەتی خانمەکەم"
سەرم جوڵاند بە زەردەخەنەوە و بەپەلە ڕۆیشتمە ژوورەوە سەیری خۆم دەکەم لە ئاوێنەکە.
پێم وابێت زیادەرۆیم کرد بە لەبەر کردنی ئەم درێسە ، سینگم زۆر دەرکەوتووە بەشێوەیەکی زیادەرۆیی، پێم وابوو ئەوە شتێکی ئاساییە بەڵام سەیرکردنی دەورووبەر بەهیچ شێوەیەك بەدڵم نەبوو.

بەڵام بە سەیرکردنیک لە دەرورەبەر.. ئەم درێسە پۆشتەیە کەمێک..

"ئای خوایە بۆچی سینگێکی بچوکم نییە وەک ئەو بووکانەی ئێرە"

بە بۆڵەبۆڵەوە وتم رێک لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی کچیک و پێکەنی. پێم وابێت گوی لە قسەکەم بوو..

"کچەکانی دەورووبەرت ئاوات دەخوازن سینگێکی گەورەیان هەبێت تۆش بە پێچەوانەوە"
وتی و لە ئاوێنەکە نزیک دەبێتەوە مەیکئاپەکەی چاک دەکات ، لەوە دەچێت کۆری بێت بەڵام جۆری قسەکردنی بریتانیەکەی ناوازەیە..

"سینگی گەورە کێشەی گەورە دەنێتەوە"

"تۆ لورین وایە"
پرسی و منیش سەرم جوڵاند ، شتێ چاوەرانکراو دەمناسی وابێ لە ئامادەییەکەیە ، کەمێک ڕوخساری ناسراوە..

"هەموان لە ئامادەییەکە باست دەکەن کچە تازە جوانەکە"دەست بۆم درێژ کرد.. "من سۆلی"
کەمێک بە شۆکی سەیرم کرد و ئەویش تێگەیشتن بە زەردەخەنەوە،
"بەڵێ من خاوەنی ئاهەنگەکەم"
تەوقەم لەگەڵی کرد بەپەلە و نەفرەت لە بەختم دەکەم ئەوە شەرمەزارکەرە! من دیاریم بۆێ نەهێناوە باوەرم نەدەکرد خاوەنی ئاهەنگەکە ببینم..

"رۆژی لەدایک بوونت پیرۆز"
وتم و ئەویش ئاهێکی دایەوە و سەیری ئاوێنەکەی کردەوە

"شتێک دەزانی لورین، من ڕقم لە ئاهەنگی رۆژی لەدایک بوون دەبێت بەڵام ناچارم "
برۆم لەیەک نا بە سەسوڕمانەوە و ئەویش دووبارە سەیرمی کردەوە بە زەردەخەنە و دەستی لەسەر چانم دانا.

1734Where stories live. Discover now