-1-

11.1K 235 79
                                    

پێش ئەوەی دەس پێ بکەم من هیچ پەیوەندییەکم نییە بەوەی کەوا چی لەناو چیرۆکەکە نووسراوەتەوە هیچشم نەگۆڕیوە تێیدا شتی 🔞 تێیدایە هیرش مەکەنە سەرم لەو بارەیەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


پێش ئەوەی دەس پێ بکەم
من هیچ پەیوەندییەکم نییە بەوەی کەوا چی لەناو چیرۆکەکە نووسراوەتەوە هیچشم نەگۆڕیوە تێیدا
شتی 🔞 تێیدایە هیرش مەکەنە سەرم لەو بارەیەوە

***--***--***--***--***--***--***--***--***

2013-11-25

بەو پێیەی باوکم کەسێکە بەهۆی کارەکەیەوە زۆر سەفەر دەکات، ئەمەش پێویستی بەوەیە، لێرەدا ئێمە لە ڕێگاداین بۆ ماڵە تازەکەمان، ژمارە سەد، پێموایە، نیو سەعات پێش ئێستا لە فڕۆکەیەک دابەزین دوای گەیشتنمان لەم وڵاتەدا، کە هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات پێم لەسەر خاکەکەی دابنێم.

-کۆریای باشوور.

"بۆچی!!"
ناڕەزایی لە دەموچاوی دایکم بوو، کە هیتفۆنەکانی لە گوێچکەکانم ڕاکێشا، پاشان لە سەرەوە چاوەکانم بە بێزارییەوە سوڕاند، سەیری ڕێگای بەردەمم دەکرد...
ڕقم لەوەیە کە کەسێک هیتفۆنەکانم دەربهێنێت.

ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە، واتە گەیشتین
چاوێکم لە مۆبایلەکەم کرد و ئەو کاتژمێرەم پشکنی کە ئاماژەی پێدەکات
17:34

"بۆ هەزارەمین جار بانگم کردیت، گوێت لێم نەبوو، چونکە ئەو گۆرانیانەی نێوان گوێچکەکانت دەستیان بەسەر مێشکتدا گرت"
چاوەکانم بە بێزارییەوە وەرگێڕا و ئۆتۆمبێلەکەم بەجێهێشت و لە قسه بێکۆتاکانی دایکم هەڵهاتم

بۆ چەند چرکەیەک بیرم لە گەڕەکە کلاسیک و بێدەنگ و ڕێکخراوەکە کردەوە، زۆری نەخایاند سەرەڕای جوانییەکەی چاوم لێی بوو چونکە من بەو جۆرە گەڕەکە ڕاهاتووم

دووبارە هێدفۆنم لە گوێمدا دانا، و دەستم کرد بە یارمەتیدانی باوکم بۆ هێنانی جانتاکانمان بۆ ناو ماڵەکە، کە لە دیزایندا سەرنجڕاکێش نەبوو، بەڵکو چاوەڕوانکراو بوو.

یەکسەر دوای ئەوەی جانتاکانمان تەواو کرد، جگە لە خەوتن هیچی تر لە مێشکمدا نەبوو
خێرا بە پلیکانەکان سەرکەوتم و چوومە ژووری یەکەم بێ دوودڵی
لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتم و چاوم لە سەقفەکە بوو، لە هەمان کاتدا ئاهێکم دەکێشا لە ماندووبوونی گەشتەگە

شتێک هەیە لەناکاو هاتە مێشکم، کە چۆن دەبێت جارێکی تر لە قۆناغی ئامادەیی خوێندن بخوێنمەوە؟  ئایا هاوڕێی دۆستانە دەدۆزمەوە؟
یان وەک هەمیشە هەست بە ئاسوودەیی لەگەڵ کەسێکدا بکەم؟

1734Where stories live. Discover now