-6-

1.4K 143 117
                                    













"من ئەو کەسەم کە ئەم مافەم بۆ خۆم درێژکردەوە، مافی تەواوم هەیە خاوەندارێتی تۆ بم"

شۆک بووم بەوەی وتی و زیادی کرد
"تۆ و کەسێکی تر... ئەگەر چاوەکانم بینی و ویستی .. هیچ شتێک ڕێگریم لێ ناکات لە بەدەستهێنانی چاوەڕیی ڕازی بوون ناکەم و لەکاتێ تەواو بوونم لێی ئەوکات رێگەدەدەم کەسێکی تر دەستی لێ بدات "

نیگای ئەو نیگایە بێدەنگ و نەزان و سەرسوڕهێنەرە نزیکەی دە چرکەی خایاند و نەمتوانی لەوە تێبگەم کە دەیبیستم.

ڕێگەی پێدام و پشتی پێدام، قژی لە سەرلێشێواویدا کەوتەوە خوارەوە، یان ڕەنگە خۆی بۆ من ئامادە دەکرد.
هێشتا هەست بە گرتنی ئازاربەخشی ئەو دەکەم، بەڵام ئازار و ماندوێتی من نەبووە هۆی ئەوەی بەردەوام بم لە گفتوگۆکە لە کاتێکدا چاوم لە پشتی بوو.

" وازم لێ بێنە..تەنها لە ڕێگام دەربچۆ و واز لە نەفەرە.."

" پێنج ڕۆژ پێش ئێستا چاوت پێی کەوتووە، ڕاستە؟"
قسەکانی پچڕاند، بە ڕووخسارێکی ساردەوە ڕووی لە من کرد، بۆیە ئاهێکم هەڵکێشا، چاوەکانم لێی دوور خستەوە و پاشان گەڕامەوە دواوە.

"ئەمە پەیوەندی بە تۆوە نییە"
هەنگاوێکی بەرەو من نا و بە هێمنی دەستەکانی خستە گیرفانی خۆیەوە.

"سەرسامی پێی؟"
پرسی و من برۆم بەرز کردەوە ڕاستەوخۆ سەیری دەکەم..
هیچم نەدۆزی بۆ وتم و بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم..
دەرگاکەم بە توندی داخست دوای خۆم..
ئایا ئەو چاودێریم دەکات بە دزیەوە؟هەی نەفەرت ئەو بەدوام دەکەوێت؟

لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و دەسم نایە نێو چەوانم، کاتێک ئەو لە نزیکە من زۆر بێزار دەبم هەست بە وەنگی دەکەم و دەرونم تێک دەچێت.

ڕومەتم سوور هەڵگەڕا کاتێک ڕووداوەکەم بیرهاتەوە لەگەڵ سووبین ئەوە شەرمەزارکەرە ئاهه، بەکەس دەڵێت؟!

لەوانەیە هەموو قوتابی ئامادەییەکە بەم هەواڵە بزانن و بەیانی ئەو کچەی هەموو باسی دەکات..
بەڵام سوبین لەو جۆرە کەسانە ناچێت کەوا هەواڵ بڵاوە بکات ، ئەو هێمنە و زۆر هاوڕێی نییە.

قژم تێک داو پاڵکەوتم ، تاوەکو موبایلەکەم نامەیەکی بۆهات..
موبایلەکەم هەڵگرت و کردمەوە ئاه وێنەی هاری ستایلز کەوا لەسەر شاشەکەیە ، ڕاستەوخۆ پێکەنیم بە بینی ڕوخسارە جوانەکەی.
"بە تەواوی لەبیرتم کرد دوای ئەوەی ئەو گەوادە هاتە نێو ژیانم" وتم و ماچی وێنەکەی دەکەم.

دواتر ڕۆشتمە ناو گروپەی کەوا تێی کەوتم چونکە قوتابیم.
گروپەکە هەموو قوتابی پۆلەکەمی تێدایە ،لەوێدا قسە لەسەر تاقیکردنەوە و خوێندن و ئەگەر ئاهەنگ و شتی لەو شیوەیە، ئاخ ئاخ..

-سولی :
*سڵاو هاوڕێیان بیرتان نەچێت ئەمشەو ئاهەنگی رۆژی لە دایکبوونمە نەکەن نەیەن ها!*

1734Where stories live. Discover now