-4,2-

1.3K 142 123
                                    

"چاوەکانت وەرمەگێڕە"

لە نزیک لێوم وتی،
سەرم لەقاند بەهۆی ئەو ئازارەی پرچم ، بە هێمنی دەسی دوور خستەوە.

"هۆکاری پرسیارت چییە لەکوێ بوویت"

دەستی دانا و پاڵکەوت و سەیرم دەکات منیش لەسەر بیدەکە هەستام
"خۆشەویستی نییە بۆت تەنها کەسکم دەوێت ئیمزا لەسەر کاخەزی ئاگادار کردنەوە بکات"

وتم کاتێک پێشتمی دەدەمێ و بەرەو کانتۆرەکە ڕۆیشتم بۆ ئەوەی چەرچەفێک دەربکەم و برۆم.

"ئاگادار کرەرەوە"
بەهێمنی پرسی منیش وتم"لە کەسێکم دا "

ئەو بۆماوەیەک بێدەنگ بوو.
"بۆ"

ئاوەڕم دایەوە چەرچەفێکم پییەوە و بە ڕقەوە وتم:
"لەبەر ئەوەی ئەو بە ئەنقەست وایکرد بکەوم"

لێمی ڕوانی.. تاوەکو سەری جوڵاند وەک ڕازی بوون..

سەیرم کرد و بەرەو دەرگاکە رۆیشتم.

"بۆ کوێ هار و هاج"
وەستاندنی بە پرسیارەکەی منیش ڕووم تێکرد و وتم
"بۆ ئەویە لە ئاوڕۆکان بخەوم لەجیاتی ئەوەی لەتەنیشتت بخەوم"

چاوەکانی داخست وەک ئەوەی بۆ خەو ئامادە بێت
"یەک هەنگاو بەرەو دەرەوەی ژوورەکە شتێک دەکەم بەدڵت نابێت"

من بە گاڵتە جاریوە پێکەنیم
"دەتەوێت بمترسێنی ؟"

"نا"
ڕاستەوخۆ وەڵامی دەدایەوە و دوای چرکەیەک "بەڵام من بەجدیمە"

ڕوخسارە گاڵتە جاریکەم ون بوو و گۆڕا بۆ ترس
سەیرم کرد و دەرگاکەم داخست

ڕۆیشتمە پێشەوە بەرەو قەنەفەکە بۆ ئەوەی بخەوم
بۆ خاتری نەفرەت بۆچی ماڵمان بەکرێ گرت کاتێک ئەو لە ژوورەکەم دەخەوێ؟؟

-رۆژی دواتر

"لۆرین نامەوێت دوا بکەوم بۆ سەر کار"

کار دەکات?
من پێم وابوو بێکارە، وەک چۆن هەراسانکەرەکان بەزۆری بێکارن، تەنها شتێک کە گرنگییان پێدەدات ژن و سێکسە، ئەوانیش گەورەترین زیانبەخشن لە ژیانیاندا.

بەڵام خاوەنی خانوویەک لە گەڕەکێکی ئاست بەرز و ئۆتۆمبێلێکی لوکسە، دیارە کارەکەی داهاتێکی زۆر باشی بۆ دابین دەکات..

دیارە ئەوە سامانەکەیەتی کە وای لێدەکات ئەوەندە خراپ بێت.

هەر شتێک سنووری خۆی تێپەڕاندبا، دەگۆڕا بۆ پێچەوانەکەی.
هەژار یان دەوڵەمەند.

ڕێگا چەقبەستووەکانیم پشتگوێ خست و وەک دوا دەست لێدان هەندێک پاودەرم خستە سەر ڕوخسارم.

درەنگ هەستام و هەمووی بەهۆی ئەوەوەیە، نەمدەتوانی بە ئاسوودەیی بخەوم کاتێک لەگەڵمدا لە یەک ژووردا بوو.

جانتاکەم گرت و دەرگای ژوورەکەم کردەوە تا چاوم بە دەموچاوی بکەوێت کاتێک بە کەمێک توڕەییەوە برۆکانی چەقاند...

1734Where stories live. Discover now