Mamacita is here..!

745 44 23
                                        













سڵاو چۆنن هیوادارم هەموو لایەک باشبێت🫶🏻🩷

ئێ بەڕاستی نازانم لە کوێیەوە دەس پێ بکەم

بەڵام هەڵە نەبم سێ یان دوو ساڵ پێش ئێستا هاتمە ناو واتپادە و ئەم جیهانە جوانەم بینی پێش واتپاد و بوونم بە نووسەر چەناڵی یوتیوبم هەبوو ئێدێت و شتم لێی دا ئەنا وابوو سەرکەوتوو نەبوو سڕیمەوە و دوای کەميک چەناڵی تیلیگرامم دانا ئیتر ئەویش ئیدێت و وێنەم لێی دائەنا خۆم و سێ ئادمین بوون وابوو ئەوەش سەرکەوتوو نەبوو ئەوان وازیان هێنا و منیش وازم هێنا بەڵام دواتر واتپادم دۆزیەوە تێکەڵ بە ژیانم بوو ئیتر لەسەر قسەی چەن هاوڕێیەکم بڕیارم دا چیرۆکی 1734 وەربگێرم سەرەتا بینەرێکی وای نەبوو بەڵام هاورێکەم زۆری لێم دەکرد بەردەوام بم ئیتر وابوو بینەرێکی زۆری لە خۆێ کۆکردەوە بەڕاستی چاوەڕیی ئەوەم نەدەکرد بەڵام ڕوویدا ماوەیەک زۆر باش خەریکی وەرگێڕان بووم بەڵام لەناکاو هەستم کرد تاقەتیم نەما و لێی دوور کەوتمەوە سەڕەڕای بینەرێکی باش بەڵام شتێک لە من گۆڕا بە هەلم نەزانی وتم دەی جارێ نا با ئەمساڵ بخوێنم لە پشووی نیوەی ساڵ پارت دەنوسم ئەمە دوو ساڵ پێش ئێستا ئیتر وابوو بەرە بەرە لە خوێندنیش دوور کەوتمەوە و نمرەکانم زۆر دادەبەزین و هەوڵی خوێندنیشم ئەدا و زۆرم لە خۆم ئەکرد بەڵام هیچ نەگۆڕا من هەر بەرەو خراپ بوون ، ئیتر دواتر کاتی خوێندنی پێش تاقیکردنەوەی ئەخیر ساڵ هات کە 40 رۆژە بەڵام من ناتوانم بخوێنم شتێک هەیە ڕێگریم لێ ئەکات بەڵام نازانم چییە تاقیکردنەوەی خولی یەکەم تەواو بوو بەڵام بەشێوەیەکی یەکجار خراپ بووم و زۆر دەترسام و نمرەکان هاتنەوە مامەوە بۆ دەوری دووەم لە سێ وانە زۆر شتێکی شۆکاوی بوو بۆ من و ماڵەوە چونکە من بە زیرەکیم ناسرابووم ئیتر وابوو تاقیکردنەوەی خولی دووەمم کرد و سوپاس بۆ خوا ئەو نەهامەتیە تەواو بوو بێگومان لەگەڵ خێزانی دووەمم هاوڕێ تایبەتەکانم کە نە لەیەک نەتەوەین نە لەیەک وڵات بەڵام پشتگیری ئەوان بۆمن هەمیشە بوونی هەبوو ئیهـ کە ساڵی خوێندنی تازە هات وتم تەواو وەک پار نابم ئەمساڵ من دەبێ باشترینی خۆم دەربخەم بەڵام بەو شێوەیە نەرۆێ کە من ئەمویست بەڵکو زۆر خراپتر لە ساڵی پار هەموو هاوڕێ نزیکەکانی قوتابخانە هەر دەیان وت بخوێنە و ئەوانەی ئۆنڵاین(خێزانی دووەمم) هەمیشە هەوڵیان لەگەڵم دەدا بۆ ئەوەی بخوێنم و دەرچم بەڵام هیچ سودێکی نەبوو دوبارە گەیشتینە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ تەواو کاتم نەما هەمووی ئەیوت بخوێنە بەشکم ساڵی تر لەگەڵ هاوڕیکانت بیت منیش تەواو خۆم جدی کردبوو و بەڕاستی هەوڵم دا و زۆرم لە خۆم کرد و هەتاوەکو هاوڕییەکم (براکەم😔🤏🏻)لەسەر مۆبایلم بوو ئاگای لێم بوو و بە تەواوی لە سۆشیاڵ میدیا دوورمی خستبۆیەوە و هەموو هەوڵی خۆم دا هیچ کاتێک و ساتێکی ژیان ئەو هیوا گەورەیەم لێی دانەناوە بەڵام نمرەم وەرگرت و سەرکەوتوو نەبووم و وێران بووم بەتەواوی نازانم چۆن هەستی خۆمتان بۆ ڕوون بکەمەوە ئیتر دوای نزیکی مانگێک بەهۆێ هەندێ کێشەوە سەردانی پزیشکێکم کرد و وتی تۆ نەخۆشی غودەی تەمبەڵت هەیە (باوەڕبکەن لەو ساتەی وای وت لە دڵی خۆمەوە وتم ههـ لە نەخۆشیەکەوو تەمبەڵم بەکورتی ئەو قسەیی لەگەڵی ئەژێم "تەمبەڵ")و دوای پرسیار کردنێکی زۆر من چوارساڵە شتی سەیر لە جەستەم ڕوو ئەدات لە توڕەیی و پشت ئێشە و قژ هەڵوەرینێکی زۆر و بێ هێزیەکی زۆر و دوور کەوتنەوە لە حەز و خولیا و کەمی تەرکیز واتا لەدەست دانی توانای خـــــوێـــنـــدن ئەی گیان من لە کوێ و خوێندن لە کوێ ئەمە لە کوێوە هات ناتوانم بە هیچ وشە و ڕستەیەک بۆتان ڕوون بکەمەوە کە واتای نەتوانین چیەەە ، واللەهی زۆریشم وت بەس سەرتان نەئێشێنم وا نزیکی دوو مانگە عیلاج ئەخۆم و بەهۆێ کۆنی نەخۆشیەکەوە تا شەش مانگ زیاتر ئینجا لەوانەیە باشبم ان شاء اللە

ئێ ویستم ئەوەش بڵێم لە ماوەی ئەم چوارساڵەی نەخۆشیەکەمەوە و گۆڕانی کەسایەتیم من لێرە ڕووی کەسانی دەوروبەرم بۆ دەرکەوت کە کێ لەگەڵما مایەوە و کێش رۆیشت لەو ماوەیە هەندێ هاوڕێ بەینم لەگەڵیان نەما بەڵام خوای گەورە هەندێک کەسی بۆم نارد بەبێ بینینی یەک واتا بەرامبەر بە یەکتری بەڵام خۆشەویستیەک و وەفایەک هەیە لە دڵمان بۆ یەکتری من تەنها لەماوەی ئەم دوو مانگە بۆم دەرکەوت کە چەندێ گرینگیان پێم دا و هەواڵیان پرسیم ئینجا خۆشترین شت من بەهۆێ ئەم نەخۆشیە و دەرمانەکانی کێشم زیادی کردوە و دڵگرانمی کرد ئینجا بڕیاری هەندێک دایتم دا بڕوا ناکەم رێژەی ئەو سوکردنەی من رۆژانە توشی ئەبم بەدەس ئەو دوو برایەمەوە باوەڕبکەن لە یەک دایک و باوک بووینایە ئەوەندە یەکمان سووک ناکرد بەڵام سوپاس بۆ خوا پێویستمان بە خوێن نییە بۆ خۆشەویستی بۆ یەکتر😔🤏🏻



(هەڵە نەبم مانگی هەشت ئەمەم نوسیوە لە نۆتەکەم دامنابوو هەر لە بیرم نەبوو🥲 دایت و شتیش نەما هاا خۆم پێ ڕاگیر ناکرێ ژیان بێ خواردن و شیرینی کا ئەڕوا🙂🤓؟!! ✨نەفرەت لە رێکی جەستە پیاوی داهاتووم دەبێ ئەوها قبوڵم بکات کێشەی خۆیەتی زۆر قەڵەو نیم کەمێ پڕم هاا✨)


ئێستاش لەگەڵتانم لە قۆناغێکی تازە
بەڵێ سەرکەوتوو بووم سوپاس بۆخوا
وا ئێستا نزیکی حەوت مانگە دەرمان وەرئەگرم الحمداللە لە پێشوو باشترم بەڵام پێرفێکت نیم
و خوێندنم لە ساڵی پار باشترم بەڵام ئەوە نییە لە بەڵێنم دابۆیە خۆم پێێ بەداخەوەم بەڵام سوپاس بۆ خوا دیارە ئەوە باشترە

نازانم ئەگەر بزانن بەڵام سیستەمێک هەیە بەناوی اعفاء واتە تێکڕایی
نمرەکانت لە 85 بەسەرەوە بێت تاقی کردنەوەی کۆتایی ساڵ ئەنجام نادەیت بەڕاستی هەوڵم بۆێ دا و بە ئاواتیەوە بووم بەڵام وادیارە قسمەتی منی تێدا نییە

کە بە هاوڕییەکم وت نەمتوانی بەدەستی بهێنم ئەو بەڵێنەی بەخۆم دا ساڵی پێشوو پێمی وت ✨ئەوەندە بەسە کە تۆ هێشتا ئەژێیت✨

باوەڕناکەن کە ئەو قسەیەیی چەندێ کاریگەری لێم کرد ، بەمن بێت ئەو قسەیەیی بکەمە سەیر تابلۆیەک لە ژوورەکەم دایبنەم لە پێش چاوم بێت✨،تاکە کەس کە بوونی منی ئەوێت بە دڵ خۆشی نەک سەرکەوتنم و بە کەمی سەیرم بکات لەکاتی شکست هێنانم

بەسە زۆرم وت🦫

ئینجا ئيستا لە نزیکی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵم بەڕاستی بەڕاستی دەترسم بەڵام ان شاء اللە ئەمەش تێ دەپەڕێت

بزانم لە دوای تاقیکردنەوە خوای گەورە یارمەتیم بدات بڕیاڕ ئەدەم کام چیرۆکی نازدارتان بۆ وەربگێڕم گوڵەکانم✨🤍

حەزم کرد ئەمەش بڵێم لەهەمووی بە ئازار تر ئەوانی دەوروبەرم سەڕای زانینیان بە نەخۆشیەکەم هێشتا هەر بەو چاوە سەیرم دەکەن و وشە بەئازارەکانیان بەردەوامە🫤

بێ هیوا مەبن لێم دەگەرێمەوە ان شاء اللە✨✨✨

پێش دانانی ئەو چیرۆکەی کە وەریئەگێرم ڤیدیۆیەک لە تیکتۆک دا ئەنەم واتا وەک ناسینێکی بچوک ئحم هێشتاش نازانم کامەی دەکەم 🥲💔

وە سەرەتایی مانگی دوو ئەبێ ان شاء اللە 🦫✨

TikTok:watt.ellie

و تەواو خوشحاڵ بووم ئەوەندەی کاتی خۆتت پێم دا هەر شتێکی بچووک بڵێ دڵم پێی خۆش ئەبێ🤓✨


ماماسیتای سەر زەردەکەمتان لەگەڵ بوو نازدارەکانی ئێڵی😗💜

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 17 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

1734Stories to obsess over. Discover now