..
.
.
.
..POV hevy
بەڕاستی شۆک بووم باوکم هەتا شتێ خراپ
روونەدات چەک ناگرێتە دەست گیانم ئەلەرزێ ترساوم باوەژنم سێرێکی کردمباوەژنم: سێرکە مەترسە باوکت بە چەکەوە ڕۆیشت
چوونکە براکەت تووشی خوێڕییەک بووە نازانم کێیە بەس ئەوەنەی بزانم کە ئەو پیاوە بە چەک دوای براکەت و ئامۆزاکەت کەوتووە(ئەزانی کە ئەترسی بۆیە هەوڵی ئەدا هێمنت بکاتەوە)من:باشە بۆ باوکم بەتەنها ڕۆیشت تێلی بۆ بکە با پۆلیس لەگەڵ خۆی بەرێ ئێستا ئەو بەتەنها چی پێدەکرێ لەوێ دەی دادە تکایە(ئەمانەم بە ترسەوە وت من بە باوەژنم دەڵێم دادە)
باوەژنم:نا وابزانم ئامۆزاکانی ترت ئاگادارن چونکە باوکت وتی کە ئەوانیش دێن بە چەکەوە
من:باشە (چومە ژوورەکەم نەمدەویست بەو شێوەیە بمبینن)
دوای ۱سەعات
باوکم هاتەوە جلە عەسکەریەکەی گۆڕی بە مەدەنی کاتێ لێمان پرسی چیبووە وتیباوکم:وریای ئامۆزات لە کاتی شەڕە تەقەکەدا تەقەی لە یەکێک لەوان کرد من دەڕۆم(ئەو ڕۆیشت برا گەورەکەم مایەوە منیش یەکسەر دەسم کردە پرسیار کردن دەربارەی ئەوەی کە چۆن ئەم کێشەیە ڕیداوە ئەویش دەستی کرد بە شیکردنەوە بۆ هەموومان)
براکەم:سێرکە من و احمد ئەهاتینەوە بۆ ئێرە لەناکاو پیاوێ هاتە بەردەممان زۆر هێواش دەڕۆیشت منیش هۆڕنم بۆ لێدا کەچی سێرەکەم دەسی دەرکرد لە سەیارەکە بە ئیشارەت ئەیەوت کە بوەستم منیش وتم لەوەیە برادەر و شت بێ نەمناسیبێتەوە کە وەستام من و احمد امۆزات دابەزاین سێرەکەم دەستی کرد بە قسەکردن وتی بۆ هۆڕن لێئەدەی کوری ک..ر منیش وتم یەکەم ئاگاو لەدەمت بێ دووەم تۆ ئەڵێی پێ بە هێلکەیا ئەنێی ئەوەندە هێواش دەڕۆیشتی ئیتر سێرەکەم دەسی کرد بە جنێوی منیش چووم لێیم دا بە بۆکس و احمەدیش هات لێی با لەناکاو پاڵمانینا جا هەر کە پاڵمانی نا چەکی دەرهێنا ئێ ئینجا وتی ئەتانکوژم هەر کە چەکی دەرهێنا احمد یەکسەر ڕای کردە ناو سەیارەکە تێلی کرد ئینجا منیش توڕە بووم وتم گەر پیاوی بیتەقێنە ئینجا سێرەکەم ۲ بۆ ۳ پیاو لەناو سەیارەکەوە دەرچوون ئینجا پیاوەکە هات چەک بتەقێنێ ئیتر ئەوەبوو چەک چرووکی کرد باش بوو احمد بە سەیارەکەوە هات ئەوەبوو پێش ئەوەی پیاوەکانی کە تەقە بکەن من ڕامکردە ناو سەیارە ئینجا من چەکم پێنییە باش ئەزانن باوکم ناهێڵێ ئینجا ئاقڵیکەی احمد لەوە بوو کە یەکسەر تێلی کرد بۆ باوکم و ئامۆزاکانم کاکە ئەوان وازیان نەهێنا بەدووامان کەووتن ئەمە تومەز ئەم سە...ە سەرخۆشن و دێن شەڕ بە ئێمە ئە فڕۆشن ئیتر هەر بە دوامانا کەوتن باشبوو باوکم و ئامۆزاکانم زوو هاتن ئینجا ئەوەبوو بوو بە شەڕە تەقە لەم بەینەدا یەکێک بە دەستی وریای ئامۆزام بریندار بوو بەس سەخت بوو برینەکەی شەڕ وەستا هەمووی ڕای کردە لای ئەو پیاوە منیش یەکسەر چەکەکەم لە وریا سەند نەمویست ئەو بەهۆی منەوە توش کێشە ببێت چونکە ئەو ماڵ و منداڵی هەیە بۆ بەهۆی شەڕ منەوە بکەوێتە زیندان ئینجا دایک و باوکی کوڕە هاتبوون و براکانی کوڕەکە هەڕەشەیان ئەدا ئێ ئیتر وتییان واز ناهێنین

أنت تقرأ
hostile. دوژمندار
Aksiپێم باش بوو کارەساتەکانی ژیان بکەمە چیرۆک بەڵێ بۆچی دەبێت ببمە قوربانی بەهۆی کارە پیستەکانی براکەمەوە . . . ...... ؟ئاوڕ نەدەیتەوە گەرنا ئەتکوژم (بە دەنگێکی قوڵەوە کە موچەکەی بە گیانی هێڤی هێنا) هێڤی:تۆ تۆ کێیت پێم بڵێ (ئەو زۆر نزیکە لێم بەڕادەی...