Part6

47 7 9
                                    

لای عائیلەی هێڤی :

لە تەلەفۆن :

سەرهەنگ :باوکە من من ڕوداوێکی هاتوو چۆ دەبینم لێرە نەڵێیت ئەوە تکایە باوکە. (کاتێ قوڕگی پڕ ببو لە گریان)

باوک :نازانم بڕواکە نازانم بەس تەلەفۆنیان بۆ کردم وتیان کە کچەکەت تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە سەرهەنگ بڕۆ ئەوێ خێرا. (بە شلەژاوی)

سەرهەنگ :باشە باوکە. (مۆبەکەی داخستەوە و ڕۆیشت)

End tel:

سەرهەنگ:سڵاو بەڕێزم ئەم ڕووداوە کێ و کێ لێبووە چی بوە ئەی هێڤی هێڤی لەناو سەیارەکەیە تکایە پێم بڵێ.

..... ؟بەڕێزم ئێمە نازانین چونکە ئۆتۆمبێلەکە کامل سوتاوە وە ئەوکەسەی کە باسی ئەکەی تەنها ئەم هەوێیەمان لێی دۆزیوەتەوە فەرموو سێرکە.

سەرهەنگ هەوێکەی وەرگرت بینی..

سەرهەنگ:بە نەفرەت بی نابێ تکایە با ڕاست نەبێ من شێت ئەبم بەڕێزم من ئەڕۆم سێرەکەم ئا ئەو ڕێگایە چۆڵ کە خێرا من ئەبێ هێڤی بهێنمەوە لاچن (بەگریانەوە وەک شێت قسەی ئەکرد)

........ ؟بەڕێزم لاشەکانیان سوتاوە هی هەردوو ئافرەتەکە بۆ ناتوانیت بیاناسیتەوە ئێستا ئیسعاف دێت پاشان لە نەخۆشخانە لە پشکنینەکان دەرئەکەون کە خوشکەکەتە یان نا.

سەرهەنگ :نابێ من دڵنیام ئەوە خوشکی من نییە ئەو نابێ ئەوا زوو بمرێ تکایە بڵێ ئەو نییە(بە گریانەوە)

......؟ببورە بەڕێزم بەڵام ئێمە نازانین...

دواتر باوەژن و باوکی هێڤی هاتن....

باوک:سەرهەنگ چی بوە کوڕم بۆ ئەگریت سێرم بکە نەکا بڵێی کە ئەوە هێڤیە سەرهەنگ جوابم بدەوە.(کاتێ هێشتا لە ناو شۆکدا بوو بە بینینی ئەو دیمەنە)

سەرهەنگ :باوکە :ناسنامە و هەویەی هێڤی لە ناو شیعرەکەدا دۆزراوەتەوە نازانرێت کە ئایا هێڤیە یاخود نا چونکە هەردوو لاشەکە سووتاوە.

باوک:واتا چی سوتاوە نەخێر ئەوە هێڤی نیە من دڵنیام ئەو نیە بە نەفرەت بن بۆچی هێشتا ئیسعاف نەهاتوە..

باوەژن:نابێ هێڤی نەمردووە بە نەفرەت بن ئەوەی ویستتان ئەوە بوو بەهۆی ئێوەوە یە ئێوە ژیانی ئەو کچە تان وێران کرد بەهۆی ئێوەوە مرد خوا لە ناوتان ببات چیتان ئەویست لەو ئەو تاوانی چی بوو بۆ واتان کرد. (بە هاوار و گریانەوە)

(دوای ئەوەی ئیسعاف هات و تەرمەکانیان بردەوە دەرکەوت کە ئەوە تەرمی هێڤیەو کەسەی تریش کچێکە خەڵکی دەرەوەی وڵاتە دوای ئەم هەموو شتە ئەو کەسانەی کە شکاتیان لە براکەی هێڤی هەبوو وازیان لە بابەتەکە هێنا بۆ ئەوەی ئەوان بە تاوەنبار نەزانرێن و هێڤی بە مردووی لە قەلەم درا لەکاتێکا تەنها دوو کەس دەزانن کە هێڤی نەمردووە)
.
.
.
.
. لە کۆریا لای هێڤی :

hostile.   دوژمندار  حيث تعيش القصص. اكتشف الآن