ʚPart4ɞ

14 5 0
                                    

─── ・。 ゚ ☆: * .☽. *: ☆ ゚. ───

** دیمەن**بە هۆی ئەو بیرکردنەوە زۆرەی نیکی ئاگادار نەبوو کە چەند بەخێرایی بە شەقامەکەدا تێدەپەڕێ بەماتۆڕسکیلەکەی کاتێک لەپڕ پیاوێکی زۆر بەتەمەن دێتە سەر ڕێگاکەی کە زۆر بە قورسی توانی خۆی لێ ڕزگار بکات ، دابەزی و بەرەو ڕووی ڕۆشت تا ئەو کەلوپەلانە کۆبکاتەوە کە لە زەرفەکەی کەوت ، ئەو بینی چەند بوتڵێکی شوشەی بوون کە نیکی بە باشی دەیزانی ئەم بوتڵانە هی چین  بێگومان یادگاریەکی تاڵ و ناخۆشی ڕابردووی لەگەڵە ،  ڕوویکردە پیاوە بەتەمەنەکە بە مەبەستی ئەوەی ئامۆژگاری بکات کە واز بێنێ لەو خواردنەوانە بەڵام پیاوەکە یەکسەر هاتە قسە.....**

**پیرەمێردەکە ** "پێویست ناکا خەمت بێ بێگومان بەم تەمەنەوە ئەمانە ناخۆمەوە "

*بەر لەوەی نیکی بتوانێ هیچ وشەیەک بڵێ پیرەمێردەکە ڕۆشت *

*نیکی لە مێشکی خۆیدا *"ئای خوایە پیرەکانی ئەم سەردەمە چەن سەیرن"

*نیکی گەڕایەوە بۆ خواردنگەکە کاتێک چووە ژوورەوە یەکەم شت سەرنجی ڕاکێشا هاوڕێ ئەزیزەکەی بوو کە نیگەرانی بە ڕوخسار و دەستە لێک ئاڵاوەکانیەوە دیار بوو *

*نیکی* بە پەرۆشەوە* " ڕۆنای ئازیز چی تۆی بەم شێوەیە نیگەران کردووە ؟"

*ڕۆنا*بە تۆنێکی لەرزۆکەوە *" ئاا لەڕاستیا .... نیگەرانی تۆ بووم ئایا لەکاتی خۆی پیزاکەت گەیاند ؟"

*نیکی کچێکی زیرەک و تێبینی کارە بێگومان ئەوە هۆکاری نیگەرانی ڕۆنا نەبووە * "بەڵێ زۆر بەباشی تێپەڕی "

*نیکی * کاتێک خەریک بوو سەیری دەورو بەری ئەکرد * " ئایا باوکم لێرە نیە ؟"

*ڕۆنا *" ن ن نا نەخێر لێرە نیە ئەو وتی کە خوانێکی هەیە لە گەڵ هاوڕێیەکی کۆنی بەڵێ "

* نیکی *دوای بیرکردنەوەیەکی خێرا *" ئەوەی سەیر نیە بەلای تۆوە لە پاش مردنی دایکم و 21 ساڵ تەنیا بەم دواییانە باوکم خەریکە زوو زوو هاوڕێکانی بە بیر دێتەوە "

*ڕۆنا * " لە ڕاستیدا نەخێر تۆ زۆر نیگەرانی دەبی هیچ شتێک نیە لە کۆتاییدا مافی خۆیەتی کەمێک دڵخۆش بێ دوای ئەو هەموو ماوەیە "

*نیکی * بەلا چاوێک سەیری کرد لە مێشکی خۆیدا وتی " وەک بڵێی هیچ دڵخۆش نەبووبێ ئەو لەگەڵ من زۆر باشە "

دوای گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان ، کات نیوە شەو لایداوە و نیکی لەسەر یەکێک لە مێزەکان خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ کڕیارەکان

نیکی گەڕایەوە شوێنی خۆی و بینی کە کات چەند درەنگی کردووە ئەو خەریکە نیگەرانی باوکی دەبێ

کاتژمێر1:31 خولەکی شەو

باوکی هێشتا نەگەڕاوەتەو ئەوەش واتا نیکی ئێستە ئەبێ زۆر بێ ئۆقرەبوبێ

نیکی کاتێک پەیوەندی بە باوکیەوە ئەکات بەڵام ...

وەڵام نەدرایەوە

دووبارە هەوڵدەدات

بەڵام ...

وەڵام نەدرایەوە

نیکی نایەوێ خۆی نیگەران بکا بە هەموو جۆرێ هەوڵدەدات خۆی هێور بکاتەوە

*ڕۆنا* " نیکی گیان پێویست ناکا خۆت نیگەران بکەی دڵنیام ئەو باش دەبێ "

*نیکی * گوێی پێ نەدا بێگومان ناتوانێ نیگەران نەبێ *

ویستی دووبارە پەیوەندی بکا بەڵام ...

لەکۆتاییدا

ئەو نامەیەکی پێگەیشت لە باوکیەوە

* "نیکی گیان بە ئاسوودەیی بخەوە من ئەمشەو لای هاوڕێکەم دەمێنمەوە ئەو کەمێک ناساغە ببورە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕۆشتم و کارەکانم بۆتۆ بە جێ هێشت ئاگاداری خۆت بە    وە هەوڵمەدە بەدوای بگەڕێی تەنیا ئەوەیە کە پێم وتی "*

* نیکی ئای خوایە باوکە تۆ نیگەرانم ئەکەی بەڵام مادەم ئەو پێی خۆش بێ کێشە نیە ئەم شەو بەتەنیا دەگەڕێمەوە ماڵەوە ڕقم لەوەیە *






Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







___________&___________

⁦⊙⁠.⁠☉⁩

ڤۆیت لەبیر مەکە!

─── ・。 ゚ ☆: * .☽. *: ☆ ゚. ───

پێم بڵێن ڕای ئێوە چییە ⁦◖⁠⚆⁠ᴥ⁠⚆⁠◗⁩؟

❥کچی دلیڤەری| ❦ DELIVERY GIRL ❦Where stories live. Discover now