ʚPart9ɞ

2 2 0
                                    


*دیمەن* ڕۆنا لە یەکێک لە یانە شەوانەکاندایە لەگەڵ هاوڕێکان بۆ کات بەسەربردن نیکی لەگەڵ نەبوو چونکە زۆر ئارەزوی ئەو شوێنانە ناکات*


_______________

ڕۆنا سەیری دەکرد کە گڵۆپی نیۆنی یانە شەوانەکە بەناو ژوورە کەم ڕووناکەکەدا دەسوڕانەوە و ڕەنگی زیندوویان دەخستە سەر جەستەی سەماکار. لە لێواری ستەیجەکە وەستابوو، خواردنەوەیەکی بەدەستەوە بوو و زەردەخەنەیەکی زانینی لەسەر لێوەکانی بوو. ڕۆنا کە وەک هەمیشە ناوەندی سەرنجی خەڵک بوو، لە ناوەڕاستی کۆمەڵێک هاوڕێی بەجوڵە بوو، پێکەنینەکانی لە هەوادا دەنگی دەدا.

کاتێک ماندوو بوو ، دانیشت بۆ پشوویەکی کورت کاتێک بیری لە شتانێک دەکردەوە کە ڕوخساریان تێکدابوو. دیاربوو خەریکی کێشانی نەخشەی پلانێکە ، بەوەی کە هاوڕێکانی چەن جارێک بانگیان دەکرد ئاگادار نەدەبوو

لەناکاو *

شتێک چاوەکانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ

کوڕێکی زۆر ڕێک پۆش بە جلوبەرگێکی کەشخەی ڕێزدارانە کە هیچ پێنەدەچوو کە هەواداری ئەم شوێنانە بێ

بە ڕوخسارێکی زیندووی زۆر کاریگەرانە کە بە سەنگینی دەجوڵا سەیر چاوە سەوزە بریسکەیەکانی کەوتنە سەر ڕۆنا

چەن هەستێکی تێکەڵ بوو بۆی

بیر بکەوە کە کەسێک هەبێت و زۆر لێت نزیک بێت بەڵام بە ڕووداوێک یان هەر جۆرێک دادەبڕێن ، پاشان دوای ساڵانێک چاوت پێی دەکەوێ ، ئای خوایە بەتەواوی هەموو یادگاریە خۆش و ناخۆشەکان دێنەوە بیرت وەک گرتەیەکی ڤیدیۆیی .

*پیاوە سەیرە کە*سەیری ڕۆنای کرد و پاشان بە هەنگاوی سەنگینانە هاتە پێشەوە

*ڕۆنا * لە بیرکردنەوە کانیدا نوقوم بوو بوو * چاوەکانی بریسکەی خۆشی و کاریگەری جوانی ئەم کەسەیان نیشان دەدا لەکاتێکدا بە لێوەکانی زەردەخەنەیەکی بە فیزی لەسەر بوو *

*پیاوە سەیرە کە * ڕۆنا کریستۆڤەر ، ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە *
کاتێک چاوەکانی چونە سەر ملوانکەکەی ملی پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەی کرد

*ڕۆنا *بەساویلکەی * زۆر قۆزتر بووی لە جاران *
بێ بیرکردنەوە وتی

*پیاوە سەیرە کە *پێکەنینێکی لەتبەرزانە* بەڵێ دەزانم وەک هەمیشە ئەتوانم سەرسامت بکەم منداڵ *

*ڕۆنا * هاتەوە خۆش خۆی *تەنیا با سەرنجمان لەسەر ئامانجەکەمان بێ * بۆ خۆلادان لە بابەتەکە وای وت

*پیاوە سەیرە کە *هیوادارم دەستکەوتێکی باشت بۆ دانابێتم لە خۆڕایی نیە هاتووم بۆ ئەم شوێنە *

کاتێکی زۆر تێپەڕی بوو کە هێشتا گفتوگۆ یان دەکرد سەیرتر دیارە لە کەسایەتی ڕۆنا


کاتێک شتەکان دێنە پێش و ڕوداوە گرنگەکان ڕوودەدەن ،بە دڵنیاییەوە هۆکاری پشت ڕوداوەکانیش بە دوایدا خۆیان بە دیار ئەخەن.

❥کچی دلیڤەری| ❦ DELIVERY GIRL ❦Where stories live. Discover now