....
2018
....
بەهەموو هێزی خۆی مشتەکۆڵەیەکی کێشا بەڕوومەتی چەپیدا ویەقەی قەمیسەکەی گرت پێش ئەوەی بکەوێت."دەزانی چی؟ تۆ شایەنی زۆر لەوە زیاتری تێدەگەی ؟"
بەدەنگێکی بەرز هاواری بەسەریدا کرد وئەویش تەنها پێکەنی."وا هەڵسوکەوت دەکەی کەتەنها مرۆڤێک پاک بێت لەسەر زەوی تۆیت؟ واتە تۆ هیچ کات خیانەتت نەکردووە؟ ها؟ بۆچی ئەوەندە کارەکە قورس دەکەیت؟ ڕقت لێم دەبێتەوە؟ کەواتە لێم گەڕێ وئیتر بێزارم مەکە! "
بەبێ باکی پێی وت،
یەقەی قەمیسەکەی بەردا و بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکرد و خەندەیەکی شکاوی کرد." دەزانی چی؟ ئەوە هەڵەی منە کە ئەوەندە گرنگیم پێدای ولە قەبارەی خۆت زیاتر گەورەم کردی وەک دەبینی ئەوەش ئەنجامەکەیەتی... تۆ ڕاست دەکەیت تاکە مرۆڤی پاک لەسەر زەوی منم هیچ نەبێت تاکە کەسم لەنێوان مرۆڤەکانی دەوروبەرم!"
بەدەنگێکی نزم و شکاو پێی وت و بەجێی هێشت.
....
"من هاتمەوە"
بەدەنگێکی بەرز وتی تاکو داپیرە وباپیرەی گوێیان لێی بێت."کوڕەکەم تۆ گەڕایتەوە؟"
بەدەنگێکی نزم و نیگەران لێی پرسی وبەرەو ڕووی ڕۆشت و ڕوومەتەکانی بەهەردوو دەستی لەباوەش گرت.
"زۆر نیگەرانی تۆ بووم بۆچی ئەوەندە درەنگ گەڕایتەوە؟"
خەندەیەکی بچووکی کرد ودەستی خستە سەر دەستی داپیری.
"چەند کارێکی گرنگم هەبوو داپیرە گیان وە بمبورە کەنیگەرانم کردی دەبوایە ئاگادارم بکردیتایەوە"
بەدەنگێکی پڕ لە خۆشەویستی و شیرین پێی وت بەرەو نهۆمی سەرەوە بەڕێکەوت.
" خواردنە دڵخوازەکەتم ئامادەکردووە جلەکانت بگۆڕە وەرە خوارەوە باشە؟ "
لەناوەڕاستی هۆڵەکە ئاوڕی دایە دواوە بۆ داپیرەی وبەدودڵی پێی وت.
"ببورە داپیرە گیان بەڵام بەڕاستی ماندووم کەمێک دەخوێنم ودەخەوم وناتوانم هیچ شتێک بخۆم"
پێش ئەوەی داپیرەی بتوانیت بیوەستێنێت بەخێرایی ڕۆشتە سەرەوە.
....
لەسەر سیسەمەکەی لەسەر گەدەی ڕاکشاوە و قاچەکانی لەهەوادا دەهێنێ ودەبا وپەرتووکە دڵخوازەکەی دەخوێنێتەوە و خەندەیەکی بچوک لەسەری لێوێتی و بێ گرنگی دان بەهەموو ئەو ناخۆشیانەی ئەمڕۆ پێیدا ڕۆشت."خۆزگە ژیانم وەکو ئەم چیرۆکە دەبوو پڕ لەسەرکێشی وزەحمەتی بەڵام سەرەڕای ئەوە پڕ لەوەفا وخۆشەویستی"
بە خەندەیەکی بێ ئومێدەوە پەڕەکەی هەڵدایەوە.
"خۆزگە لەو سەردەمە دەژیام"
بەچرپەوە وتی و سوچێکی پەڕەکەی قەمچاند وپەرتووکەکەی لەسەر مێزی تەنیشت سیسەمەکەی دانا و ڕووناکێکەی کوژاندەوە تاکو بخەوێت.
....
بەڵێ بەچیرۆکی نوێ گەڕامەوە جا هەوڵ ئەدەم زوو تەواوی بکەم چونکە قوتابخانە دەکرێتەوە.
ئێوەش هەموو خۆشەویستی خۆتانی پێ بدەن.
بەردەوام دەبێت...
YOU ARE READING
'𝐬𝐨𝐮𝐥𝐦𝐚𝐭𝐞𝐬'
Fantasy-چی شتێک دڵخۆشت دەکات لەم جەنگە؟! بەتوڕەیی لێی پرسی. -تۆ! وەڵامی دایەوە.