....
لەسەر کورسێکە دانیشتووە وقاچەکانی لەنێو باوەشی جۆنگکووک داناوە کە لەبەرامبەری دانیشتووە وخەریکی ساڕێژ کردنی برینەکانێتی بە دیتۆڵ، کەبەپەمۆ دەیدات لەپێستی ئەژنۆی ودوای ئەوە چەند پلاستەرێکی لێدا.
"بۆستە لە داخستنی چاوەکانت تەواو بووم"
بەهێمنی پێی وت وئەژنۆکانی داپۆشی و لەسەر کۆشی خۆی لایدا وهەستایە سەر پێ و تێهیۆنگ بە هێواشی چاوەکانی کردووە و دەستی برد بۆ ئەژنۆیی و گریانێکی ساختەی کرد و دەستی پێیدا دەهێنا.
"کاتێک هەستت بەباشی کرد وەرە بۆ ڕاهێنان باشە؟ ئێستا کەمێک پشوو بدە"تێهیۆنگ سەری بەواتای بەڵێ جوڵاند و چووە سەر بێدی نێو ژورەکە وڕاکشا و چاوەکانی داخست و جۆنگکووک ڕۆشتە دەرێ.
....
"تۆ هاتیت؟"
تێهیۆنگ ئاوڕی دایەوە وبەبێ کاردانەوە سەیری کرد.
"ئۆهـ لەبیرم چوو خۆم بناسێنم، من پارک بۆگووم ڕاهێنەری تیمێکی ترم وە جۆنگکووک پێی وتم کەتۆ ناتوانی ئیمڕۆ ڕاهێنان بکەی بۆیە پێویستە ئاگاداری تۆ بم چونکە ئەو سەرقاڵە"
تێهیۆنگ سەری بەواتای بەڵێ جوڵاند وبزەیەکی کرد ودەستی بۆ تەوقەکردن درێژ کرد وبۆگووم تەوقەی لەگەڵ کرد.
"کیم تێهیۆنگ"
بۆگووم زەردەخەنەی کرد.
"دەی وەرە بڕۆین ژەمی نیوەڕۆ بخۆین ڕاهێنانی ئیمڕۆ زۆری پێ ئەچێت"
بەهێمنی پێی وت و بەڕێکەوت و تێهیۆنگ بەدوای کەوت.
"چی دەربارەی ڕاهێنراوەکانت؟"
لەکاتی ڕۆشتن بەرەو ئەوێ لێی پرسی.
"ئیمڕۆ هیچ مەشقێکیان نیە ونەهاتوون"
لەنێو هۆڵی نان خواردن لەسوچێکی هۆڵەکە دانیشتن.
"واتە تۆ تەنها بۆ خۆشی لێرەیت؟"
بۆگوم دایە قاقا و تێهیۆنگ بەڕووخسارێکی سارد و
هەتەر سەیری کرد."هێی کوڕە لاو من فەرماندەم کارم پاراستنی نیشتیمانە بۆیە هەمیشە دەبێ لەئامادەباشیدا بم بۆ هێرشێکی لەناکاو نابێت لە ماڵەکەی خۆم بێ ئاگا بم"
بەدەنگێکی هێمن و ڕاستگۆیانە وەڵامی دایەوە.
" واتە تەنانەت فەرماندە جیۆنیش وایە؟"
YOU ARE READING
'𝐬𝐨𝐮𝐥𝐦𝐚𝐭𝐞𝐬'
Fantasy-چی شتێک دڵخۆشت دەکات لەم جەنگە؟! بەتوڕەیی لێی پرسی. -تۆ! وەڵامی دایەوە.