بەهێمنی لەسەر تاشە پەردێک لەنزیک ڕووبارەکە
دانیشتووە و خەریکی شوشتنی دەستە خوێناوێکانێتی بەهۆی مەشقکردنێکی زۆر بریندارە،
مانگێک زیاتر دەبێت کە لە سەربازگەکە مەشق دەکات وە گەر ڕاستی بڵێین زۆر بەهێزتر و شارەزاتر بووە لەکارەکەی."تێهیۆنگ؟"
بەهێمنی ئاوڕی دایە دواوە و جۆنگکوک چەند مەترێک لەدووری ئەو وەستاوە و دەربڕینێکی
نەخوێندراوە لەسەر ڕووخسارێتی."بەدوات دەگەڕام چی دەکەیت لێرە؟"
بەدەنگێکی گڕ وسارد لێی پرسی، بزەیەکی بچوکی کرد و دەستەکانی بەجلەکەی سڕی.
"تەنها ویستم دەستەکانم بشۆم بۆچی؟"
هەستایە سەرپێ و بەرەو جۆنگکوک ڕۆشت و لەبەرامبەری وەستا.
"چەندجاری تر ئەبێت تۆ ئاگادار بکەمەوە
کەبێ پرسی من دوورمەکەوەرە ها؟ وەڵام بەرەوە!"بەدەنگێکی بەرز و زۆر توڕە لێی پرسی،تێهیۆنگ بەبێدەنگی سەیرێکی دواوەی خۆی کرد و ئاوی دایە پێشەوە.
" بەڵام ئێرە تەنها چەند مەترێک دوورە لەسەربازگەکە"
بەدەنگێکی هێمن وەڵامی دایەوە، جۆنگکوک تەنها بە توڕەیی سەیری کرد و هەناسەیەکی لەرزاو لەتوڕەیدا دایەوە و قۆڵی لەقاچەکانی تێهیۆنگ ئاڵاند و وەکو تورەگەیەکی پەتاتە دای بەسەر
شانیدا."هێی تۆ چی دەکەی شێت بوویت؟! "
وەڵامی نەدایەوە و بەرەو سەربازگەکە بەڕێکەوت.
"جۆنگکوک دامگرە!"
بەدەستەکانی دەیکێشا بەپشتی جۆنگکوکدا.
"ئۆهـ لەیادم کرد دەستەکانم بریندارن"
لەلێدانی وەستاو بە هێواشی فووی لەدەستەکانی دەکرد.
"سەیری دەوروبەر بکە خەڵکی وەکو شێت سەیرمان دەکەن"
تێهیۆنگ پێی وت و بەهێمنی بە هەڵگەڕاوی
سەیری خەڵکەکەی دەکرد." گرنگ نیە بەلامەوە!"
بەهێمنی وەڵامی دایەوە و تێهیۆنگ چاوەکانی لێی سوڕاند.
...
" بەڵام تۆ وتت دەچین بۆ سەربازگەکە!"
تێهیۆنگ وتی کاتێک سەربازگەکەیان تێپەڕاند.
"تۆ سزادراوی بۆیە دەبێت لەماڵەوە بمێنیتەوە!"
YOU ARE READING
'𝐬𝐨𝐮𝐥𝐦𝐚𝐭𝐞𝐬'
Fantasy-چی شتێک دڵخۆشت دەکات لەم جەنگە؟! بەتوڕەیی لێی پرسی. -تۆ! وەڵامی دایەوە.