....
تێهیۆنگ بەهێواشی وماندوویی بەڕێگادا دەڕۆشت بۆ ماڵەکەی و بێ ئەوەی سەیری پێشی خۆی بکات وسەیری پێیەکانی دەکرد.
"ئۆهـ ببورە!"
وتی کاتێک بەر سینگی کەسێک کەوت.
"هەهـ دووبارە تۆ؟"
تێهیۆنگ سەیری کرد وسەری دانواند و بزەیەکی بۆ فەرماندە کرد.
"سڵاو فەرماندە جیۆن"
جیۆن زەردەخەنەی کرد.
"جیۆن جۆنگکووک"
تێهیۆنگ بەتێنەگەشتنەوە سەری لار کرد.
"ناوی تەواوم وە پێویست ناکات لەدەرەوەی سەربازگە بەفەرماندە بانگم بکەیت"
تێهیۆنگ زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد کەهەموو ددانەکانی بەدەرکەوت وچاوەکانی دەبریسکانەوە.
"بەڵێ بێگومان جۆنگکووکی"
جۆنگکووک دایە قاقا.
"کەواتە تۆ کەسێکی شەرمن نیت تەنها نواندن ئەکەیت!"
تێهیۆنگ پێکەنی و دەستی بەپرچیدا هێنا.
"من نواندنم نەکردووە بەڵام هەمووان لێرە قسەم لەگەڵ ناکەن و زۆر بەسەیری تەماشام ئەکەن"
جۆنگکووک دەستی برد بۆ هودییە ڕەساسێکەی تێهیۆنگ.
"هەست ناکەی هۆکار ئەمە بێت کوڕە گەنج؟"
تێهیۆنگ سەیری هودێکەی وتراوزەرە ئۆڤەر سایزەکەی کرد وسەری بەواتای بەڵێ لەقاند لەکاتێکدا بزەیەکی گەمژانە لەسەر لێوەکانی بوو.
" ئۆهـ ڕاست دەکەی ئەم جلوبەرگانە نوێن بۆ ئێوە!"
جۆنگکووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی وسەیری دەوروبەری کرد.
"بەڵام من هیچ جلوبەرگێکی ترم نیە هەمووی لەم جۆرەیە"
تێهیۆنگ وتی وبەخەمباری سەیری دەستەکانی دەکرد.
"کەواتە لەگەڵ من وەرە"
جۆنگکووک پێی وت ودەستی گرت وبەدوای خۆیدا ڕایکێشا.
"ها؟ بۆ کوێ؟"
هیچی نەوت و بەردەوام بوو لەڕۆشتن.
YOU ARE READING
'𝐬𝐨𝐮𝐥𝐦𝐚𝐭𝐞𝐬'
Fantasy-چی شتێک دڵخۆشت دەکات لەم جەنگە؟! بەتوڕەیی لێی پرسی. -تۆ! وەڵامی دایەوە.