جیهانێکی نوێ

296 45 121
                                    

....

1980

چاوەکانی کردەوە وسەیری سەر سەری خۆی کرد و دەستەکانی بەدەموچاوی دا هێنا وبەزەحمەت لەسەر جێگاکە هەستا وسەیری کاتژمێری موبایلەکەی کرد و چاوەکانی گەورە بوون وخێرا بەرەو کانتۆری جلەکان ڕۆشت.

"بۆچی داپیرە ئاگاداری نەکردوومەتەوە کەدرەنگە"

بەچرپەوە قسەی کرد وجلەکانی لەبەر کرد و بەخێرایی بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشت و ددان و ڕووخساری شوشت.

"درەنگ دەکەوم بۆ زانکۆ!"

کتێبەکان و پێداویستییەکانی خستە نێو جانتاکەیەوە وموبایلەکەی بەدەستەوە گرت ولەژوورەکە چووە دەرێ وبەرەو نهۆمی خوارەوە بەڕێکەوت.

" داپیرە باپیرە...کەسی لێ نیە؟"

سەیری ژوورەکەیانی کرد چۆڵ بوو، بەرەو بەفرگرەکە ڕۆشت.

"دەبێت بۆ کوێ ڕۆشتبن؟"

لەخۆی پرسی و بەفرگرەکەی کردەوە و شیرەکەی دەرهێنا لەگەڵ دو تۆست و مرەبای شلیک تۆستەکانی خستە نێو گەرمکەرەوە و دوای دە چرکە دەری هێنا ومرەبا کەی لەتۆستەکان دا وخستییە نێو قوتویەکی پلاستیکی و کردییە نێو جانتاکەیەوە وشیرەکەی بەخێرایی خواردەوە ولەماڵە کلتورێکەی داپیرە وباپیری دەرچوو.

....

بەسەرسوڕماوی سەیری دەوروبەری خۆی کرد کەبەهیچ شێوەیەک لەگەڕەکی ئەوانی نەدەکرد.

"ئێرە کوێیە؟ من لەکوێم؟"

بەدەنگێکی پڕ نیگەرانی وترسەوە وتی،

کۆڵانێکی بچووکی پڕ لەخانووی کۆنی کلتووری کەجوانێکەی ترسەکەی لەبیر بردەوە، دەنگی باڵندەکان و جوانی سروشتەکەی دەوروبەری هەموو شتێکی لەبیر بردەوە و بەرەو پێشەوە بەڕێکەوت بێ ئەوەی بزانێت بۆ کوێ دەڕوات تەنها پێیەکانی بێ گرنگی دان هەنگاویان دەنا.

"هێی تۆ کوڕی گەنج!"

لەشوێنی خۆی وەستا وبەترسەوە ئاوڕی دایە دواوە، پیاوێکی باڵا بەرزی جوانی بینی، کەلەسی ساڵان ئەچوو وجلی سەربازی لەبەربوو.

"من؟"

بەدەستێکی لەرزاو پەنجەی بۆ خۆی درێژ کرد.

"بەڵێ تۆ دەڵێم بەم کاتە چی دەکەی لەدەرەوە؟ نازانیت قەدەغەیە؟!"

پیاوە باڵا بەرزەکە لێی پرسی.

'𝐬𝐨𝐮𝐥𝐦𝐚𝐭𝐞𝐬'Where stories live. Discover now