بەهێز

126 24 81
                                    

...




لەنێو ژووری ڕاهێنان مەشقیان دەکرد و لەدەنگی ژماردنی فەرماندە جیۆن بۆ شناوەکانی سەربازەکان
زیاتر دەنگی هیچ نەدەهات.

"سەد...بوەستن ئەوەندە بەسە بۆ ئیمڕۆ سبەی
نیو کاتژمێر زووتر دێن بۆ سەربازگە تاکو ئەنجامی ڕاهێنانی ئەم پێنج مانگە ئاشکارا
بێت"

سەربازەکان سەریان دانواند و بەماندوویی و گلەیی کردنەوە رۆشتنە دەرەوەی هۆڵەکە.

"هێی زەبەلاح"

بەرەو ڕووی جۆنگکوک ڕۆشت و لەپێشی وەستا بەخەندەیەک لەسەر لێوەکانی.

"بەڵێ کوڕە ناسکەکە"
بە بێزاری سەیری کرد و دەستەکانی بەرز کردەوە
و ماسولکەکانی قۆڵی پێ پشان دا.

"من کوڕێکی ناسک نیم سەیرکە؟ دڵنیام لەتۆ
بەهێزترم ئەی زەبەلاحی پیر"

جۆنگکوک پێکەنی و دەستی خستە سەرشانی و بەهێمنی بەرەو دەرەوەی هۆڵەکە ڕۆشتن.

...

"بۆکوێ دەڕۆین؟"

بەپەرۆشی وتی و بەدوای پێیەکانی دەڕۆشت وپێی لەگەڵا زەردەکانی سەر زەوێکە دەنا کەدەنگێکی جوانیان دەردەکرد.

" بێ دەنگ بە"

تێهیۆنگ چاوەکانی سوڕاند و پرسیاری تری نەکرد.

لەتەنیشت فرۆشگایەکی بچووک وەستان کە خواردن و شیرینی دەفرۆشت
تێهیۆنگ زەردەخەنەی کرد کاتێک بۆنی خواردنەکانی فرۆشگاکە بەر لوتی کەوت.

"واهـ زۆر خۆش دیارە"

بەخەندە وتی و جۆنگکوکی بەجێهێشت و چووە نێو فرۆشگاکە و جۆنگکوک ئاگادار بۆیەوە کاتێک دەرگاکە دەنگی زەنگی دەرکرد، سەیری خواردنەکانی دەکرد و بزەی دەکرد.

"چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم بەڕێزم"

کەسێک بەڕووسی لێی پرسی و سەری بەرزکردەوەو
و بە شڵەژاوی سەیری فرۆشیارەکەی دەکرد.

"حەزت بەچی خواردنێکە؟"

جۆنگکوک لەپشتیەوە لێی پرسی و خێرا ئاوڕی دایە دواوە و خەندەی کرد.

"دەمەوێت ئەو خواردنە تاقی بکەمەوە"

دەستی بۆ یەکێک لە خواردنەکان درێژ کرد.

"بیڤ مەسالا؟ ئەوە خواردنێکی هندییە"

فرۆشیارەکە بە فەڕەنسی پێی وت.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 13 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

'𝐬𝐨𝐮𝐥𝐦𝐚𝐭𝐞𝐬'Where stories live. Discover now