part { 2 }

371 73 124
                                    

Taehyung pov

لە ناکاو چاوەکانی کرانەوە، سەرینەکەی تێگرتم، خۆی بە باڵفەکەیەوە لول دا، وە کەوتە خوارەوە لەسەر جێگەکەی، بالێفەکەیم لایا کە لە ئەرزەکەیا لە خۆی پێچابوو، یێخەی کراسەکەیم بەرز کردەوە، لولەی چەکەکەم لەسەر سینەی دانا.
بێ ئاگا بووم لە دەستەکەی دیکەی کە شیشێکی پێ دەرهێنا لە ژێر جێگەکەی، یەکسەر چەقاندی بە سکما،  زۆر خێرا بوو هەرگیز پێشتر کەسی لەو شێوەیە خێرام نەدیبوو
لەو پەری ئازاردا، کۆنتڕۆلی خۆم ڕاگرت و فیشەکێکم نا بە دڵیوە، دوای ئەوە یەکسەر چەکەکەم لە دەست کەوت و کەوتمە سەر زەوییەکە، هەردوکمان بە هەناسە بڕکێوە لەسەر زەویەکە کەوتبووین.

هەر یەکەمان چاوەڕێی فریشتەی ڕزگاریمان ئەکرد
،بەڵام لە ئێستەیا چاوەڕوانی لە بەرژەوەندی ئەوە نەک من، ئێمە لە شوێنێکین پڕە لە سەگەکانی ئەو.

دەستم لەسەر شیشەکە بوو، چاوکانم کز کردەوە، دانەکانم لە یەک جیڕ کردەوە، شیشەکەم دەرهێنا

- ئاهــــ

خوێن وەک بۆریەکی شکاو ئەهات لە سکمەوە، هەنگاوی هێواش و پڕ لە قورسایم ئەنا بۆ لای پەنجەرەکە تا ئەهات زیاتر تینی ئازارم پێ ئەگەشت پەڕۆ ڕەشەکەی سەر ڕوخسارم زیاتر هەناسەمی گرتبوو،دەستم برد بۆ کردنەوەی، بەڵام لەتاو بێ هێزی پێش چاوم تەڵخ ئەبوو
جەستەم خاو بوویەوە و بەرگێک لە ئارەقی پۆشی، چاوەکانم ئەکرانەوە و دا ئەخرانەوە
تا بە یەکجاری داخران . . .


.

.

.

Julia pov

ئەوە چەند ڕۆژە تایهیۆنگ دیار نیە.
خوایە گیان تۆ بڵێی سەلامەت بێ؟
زۆر خەمی ئەومە، کۆتا جار کە قسەمان کرد زۆر ڕۆشتم دەربارەی هاوسەرگیریەکەمان، ئەترسم کارێکی شێتانەی کردبێ بۆ دابین کردنی پارەکە.

ئاهـ نەئەبوایە وا بڵێم

تەنانەت ڕۆشتمە دوکانی گوڵەکە
مامم وتی: ئەوە چەند ڕۆژێکە نەهاتوەتە سەر کار وە دیار نیە لەکوێیە ئەگەر ئاوا بڕوا دەری ئەکەم

.

.

.

ڕۆشتمە باخچەکە لەبەردەم باخەوانەکەمان دانیشتبووم کە خەریکی لێکردنەوەی (زەیتون) بوو لە دار زەیتونەکان، ئەو هەمیشە کەسایەتیەکی سەیر و پڕ نهێنی هەیە، دایم قژە ڕەشەکەی بەشێک لە ڕوخساری گرتوە، لە هەمان کاتدا، تەنها کەسە لە بێزاری و خەفەتەکانی من تێئەگات و هەمیشە ئامادەیە بۆ گوێگرتن لێم، هەمیشە ئامۆژگاریم ئەکا وەك هاوڕێیەک

 { بکوژی ژێر مانگ } ✔Where stories live. Discover now