part { 7 }

281 63 52
                                    


ئەم پارتە لەلایەن ئێلاوە دێتە گێڕانەوە

.

.

.

تەواوی شەوەکە بیرم لەو تایهیۆنگە ئەکردەوە، باشە ئەزانم دادەم باوەڕێکی زۆری بەو کابرایە هەیە بەڵام ئەشزانم چەنێ ساویلکەیە، زۆر خەمی ئەۆمە، چی ئەگەر ئەو کوڕە فێڵی لێ کرد بە وتەی دایکم بەکاری هێنا؟

چەندین جار ئەخەوتم بەڵام لە قەلەقی و ڕاڕایی بەئاگا ئەهاتمەوە، کۆتا جار کە بە ئاگا هاتمەوە هێشتا خۆر هەڵنەهاتبوو، ڕۆشتمە دەرەوە.

ئاسمان بە پەڵە هەوری گەورە گیرابوو لەوباوەڕەیام دەمەو ئێوارە باران ببارێ، لە پشت یەکێک لە دارەکان دانیشتم کتێبەکەم کردەوە ...

وەستام کە تایهیۆنگم بینی ئەڕواتە دەرەوە، باشە بەم بەیانیە بۆ کوێ ئەچێ؟

بەشێوەیەک لە دەوروبەری ئەڕوانی ئەتوت زیندایەکە لە زیندانی هەتا هەتایی هەڵهاتووە با بزانین چیت لەژێر سەرە بەڕێز تایهیۆنگ!

تا چەند کاژمێرێکی تر ماڵەوە بە ئاگا نایەن بۆیە کتێبەکەم هەر لەوێ بەجێهێشت بە جلە خەوە تەنکەکامەوە بە دزیەوە کەوتمە شوێنی

زۆر قورسە دوای کەسێکدا بڕۆی بێ ئەوەی هەستت پێ بکات، بەڵام یەکجار بەو شێوەیەش نیە من تەواوی ڕێگەکە لە دواوەی ئەو بووم نازانم ئەگەر هەستی کردبێ یان نا بەڵام تەنها دوجار ئاوڕی دایەوە کە هەردوو جارەکە بە سەرکەوتویی توانیم خۆم بشارمەوە.

لە بەردەم بینایەکی تاریک وەستا، شوێنێکی چۆڵ بوو بیناکەیش زیاتر لە کەلاوە ئەچوو، ئەو ڕۆشتە ژوورەوە

من بوێری ناکەم بڕۆم چی ئەگەر پڕی بوو لە پیاوی خراپ باوکم هەمیشە باسی ئەو چەتانە ئەکات کە چۆن خەڵک ئەگرن و بازرگانیان پێوە ئەکەن.

بەڵام ئەمە بۆ جولیایە، خوشکە تاقانەکەم، ئەبێ بڕۆم،  بۆیە هەموو بوێری خۆمم کۆکردەوە دەستەکانم توند گوشی، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی لەبەر خۆمەوە وتم

- تەواو ئێلا تۆ ئەتوانی هەموو نهێنیەکان ئاشکرا بکەی، دڵنیابە.

ڕۆشتمە ناوەوە،بە پلیکانەیەکدا سەرکەوتم تا گەشتمە قاتی سەرەوە، ئەوێ تەواو جیاواز بوو تا ڕادەیەک سەرنج ڕاکێش دیار بوو هەموو بەشێکی بە ڕەنگی تاریک ڕەنگ کرابوو، ڕۆشناییەکی کەمی لێبوو وردە وردە هەستم بە دەنگی خەڵک ئەکرد، زۆر ئەترسام بە نزیکەیی جەستەم ئەلەرزی، خۆم هەڵئەخەڵەتاند ئەموت هی ئەوەیە جەوەکەی ساردە بەڵام من لە ترسا جەستەم ئەلەرزی ئەو تایهیۆنگە نەفرەتیە ئیشی چیە لێرە؟!

 { بکوژی ژێر مانگ } ✔Where stories live. Discover now