part { 8 }

288 58 30
                                    

Taehyung pov

بە قورسی چاوەکانم هەڵهێنا، هەناسەی ڕاستەوخۆ بەر ڕوخسارم ئەکەوت، دەستم لەنێو قژە نەرمەکەی دانا، یاریم بە تالە باریکەکانی ئەکرد.

هەرچی ڕوبدا ناهێڵم تۆم لێ بەرن ئەمە بەڵێنێکە من بە خودی خۆمی ئەدەم بۆیە پێویست ناکات تۆ هیچی لەبارەوە بزانی.

ماوەیەک بە بێدەنگی لە ڕوخسارە بێگەردەکەیم ئەڕوانی، هەر بە بێدەنگی لە ئەوەی لەناو ناخم بوو بۆم باس ئەکرد.

تاڵە قژەکانیم لەسەر ڕوخساری لادا بە ماچکردنی ڕومەتی بەجێمهێشت.

بە ئاگاوە لە هەموو دەوروبەرم ئەڕوانی تا ڕۆشتمە دەرەوە. ئیتر پایزیش خەریکە کۆتایی یەت، دەرەوە بەرگێک لە بێدەنگی پۆشیبوو، هەسم کرد کەسێک بە شوێنمەوەیە، ئەبێ جیمین بێ، ئەم ماوەیە لەخۆیەوە بەدوام ئەکەوێ ئەبێ ئێستەش هەر ئەو بێ وائەزانێ هەستی پێناکەم ئەو گەمژە

چوومە ژووری سەرۆک لە کورسیەکەی بەرامبەری دانیشتم، ئەو لەگەڵ یەکێک لە قوتابیەکان خەریکی قسە بوو قوتابیەکە ڕۆشت لە دوای خۆی دەرگاکەی داخست، مامۆستا جین هاتە بەرامبەرم دانیش، من بە بێتاقەتیەوە لە سوچێکی ژوورەکەم ئەڕوانی.

- کوشتت؟

زۆر بە ئاسایی وای وت! وائەزانێ هەروا ئاسانە باوکی خۆشەویستەکەم بکوژم

- خۆشت ئەزانی نەمکوشتوە وە ناشیکوژم، مامۆستا هیچ ڕێگەیەکی تر نیە؟

- تایهیۆنگ ئەزانی هەر لە مناڵیەوە خۆم بەخێوم کردوی لە هەموو کەس باشتر ئەتناسم، ئەزانم چەندە ئاشقیی، بەڵام یەکەم یاسای ئێرەت لەیاد کردوە، خۆشەویستی چاوی کوێر کردوی، تۆی ...

جین لەسەر قسە دوبارەکانی بەردەوامبوو لەناکاو پێم بڕی!

- بەسە تاقەتم نیە من ئەگەرێمەوە لای جولیا تۆش هەرکارێکت لەدەست یەت بیکە

بە کردنەوەی دەرگاکە وەستام ئاوڕم دایەوە کەسێکی ئاشنام بینی لە تەنیشت مامۆستا وەستابوو، کەسێک بوو هەرگیز نەمەویست بیبینمەوە، دوای چەند ساڵ بە چ ڕویەکەوە گەڕاوەتەوە؟!

- کامیلیا!

ئەو کچە شێوەی وەک پشیلەیە خاوەنی دوو چاوی ڕەشی تیژە لەگەڵ قژێکی ڕەشی لول هێندە لولە کە ڕێگەی شانەکردنی نیە بۆیە هەمیشە شپرزە دیارە، جلەکانیشی هەمیشە تەسک و کراوەن، کەمێکیش قەڵەوە بەڵام زۆر نا.

- بۆچی گەڕایتەوە؟

دەستی لە تاڵێکی قژی گیر کردوو بەردەوامبوو لە لولدانی وتی:

 { بکوژی ژێر مانگ } ✔Where stories live. Discover now