part { 3 }

347 69 123
                                    

Taehyung pov

ئاگر لە هەموو شوێنێک هەبوو، گوێم پڕ بوو لە هات و هاواری خەڵکەکە، ئاوڕم یایەوە جولیام بینی لە ژوورەکەی بەردەمم، بە ترس و شپرزەییەکی زۆرەوە هاواری ناومی ئەکرد، بە هەموو هێزییەوە ئەیقیژاند، ئەگریا، پەشۆکان تا ئەهات زیاتر ئەیگرتم، ئاگر دەور و بەری تەنیبوو بەوپەری بێ هیواییەوە منی وەک کۆتا هیوا ئەبینی

- تای، تخوا فریام کەوە لێتەپارێمەوە یارمەتیمبە خەریکە ئەسوتێم!
تخوا ... تخوا لێتەپاڕێمەوە

چەمکی کراسەکەی بەرز کرەوە ویستی بەرەو لای من هەڵبێ بەڵام ...



چاوەکانم تا کۆتا ئاست کرانەوە، دڵم کەوتە لەرزە، خەریکبوو شێتەبووم، بە هەموو هێزمەوە ئەمویست بڕۆمە لای بەڵام قاچەکانم بە ئەرزەکەوە نوسابوو نەمەتوانی بجوڵێم

جولیا لە هاوار کردن وەستا کاتێک کتێبخانەکەی تەنیشتی سوتا و کەوت بە سەریدا!

- نەخێرررررررر!

ْ

ْ

ْ

- ئاااهـــ

هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا
چاوەکانم بە لاحاڵێ کردەوە
دەستم بە سکە پڕ لە ئازارەکەمەوە گرت لێوم وشک بوو زۆر ماندوو بووم هەمووی خەونێک بوو
بەڵام من لە کوێم ؟!

سەرەڕای تەڵخی ڕوئیام هێشتا بە کلکە چاوم هەموو بەشێکی ژوورەکەم ئەپشکنی
لە ژوورێکی شێواوی کۆن بووم دیوارەکانی ڕەفە ڕەفەی دار بوون پێکەوە تێهەڵکێش کرابوون ، ژوورەکە پڕ بوو لە چەرم و پێسەی ئاژەڵ ، شاخی کەڵەئاسک بە دیوارەکانەوە هەڵواسرابوو ، سەقفەکەشی لەوحێکی شکاوی بەسەرەوە بوو بەشە شکاوەکانی ڕێگەیان بۆ ڕوناکی خۆرەکە ئەکردەوە بێتە ژوورەوە زۆر نامۆ بوو

سەرنجم کەوتە سەر ئەو پیاوە سەیرەی بەردەمم کە لەسەر کورسیەکی شەق و شڕ دانیشتوە
قژێکی ڕەشی هەبوو بەسەر گوێیەکانیدا هاتبووە خوارەوە خاوەنی برینێکی ستونی بوو لەسەر لایەکی ڕووخساری
بە چەقۆ تیژەکەی خەریکی تاشینی پارچە دارەکەی دەستی بوو

چەند ساتێکی برد بۆ تێگەشتن لەوەی ئەوەی ئێستەش خەو نیە
وتم : من لە کوێم ؟

؟؟؟ : ئاهـ لەکۆتایدا بە ئاگا هاتیتەوە

ئەو سەیری منی کرد
دار و چەقۆکەی دەستی دانا
زۆر تینوم بوو
قورگم لەتاو وشکێتی خەریک بوو ئەقڵیشا
هەستایەوە

بەرگەم نەگرت ببینم چی ئەکا
وتم : ئاومەوێ .... تکایە

لە پەرداخێکی پیسی چڵکن دیاربوو لە زووە نەشۆراوە
هەندێ ئاوی پێیام ، من هێندە تینوم بوو کاتم بۆ لێکدانەوەی پاک و پیس نەبوو تەنها بە خێرایی ئاوەکەم وەرگرت و خواردمەوە
لە کۆتایدا تینویەتیەکەم شکا
ئێستە کاتی قسەیە
وتم : وەڵامت نەدامەوە من لە کوێم

 { بکوژی ژێر مانگ } ✔Where stories live. Discover now