After 6 years🍃
No one pov :
ڕەشەبایەکە خەڵکی ئاهەنگەکەی ناچار کرد بڕۆنە ناو هۆڵە گەورەکە، لەوێ خزمەتکارەکان هەبوویان خەریکی خزمەت کردنی میوانە دەوڵەمەندەکان بوون، شەرابیان ئەگێڕا و شیرینیان لەسەر مێزەکان دائەنا.
تایهیۆنگ بووە یەکێک لە زەنگینترین پیاوەکانی پاریس، بەڵام نەک بە پارەی کوشتنی خەڵک بەڵکو هەبوو گوڵەکانی ئەو ئاهەنگە لەلایەن مەستەلەکەی ئەوە دابین کرابوو، بەڵێ ئێستە بەڕێز تایهیۆنگ خاوەنی گەورەترین دوکانی گوڵە چەندین لقیشی کردوەتەوە لە شارەکانی تر
سەر مێزەکەی بەردەمی بە بەتامترین شیرینیەکان ڕازێندرابووە، پێکەکەی بە دەستیەوە گرتبوو ئەیبردە لای لێویەوە بێ ئەوەی لێی بخواتەوە ئەیهێنایەوە خوارەوە وەک هەڵخەڵەتانێک بۆ ئەوانەی دەوروبەری چونکە ئەو ئیتر کەسێکی وا نیە بخواتەوە، لەناو ئەو هەمووە میوانە چاوی کەوتە سەر کۆنە یارەکەی وایکرد چاوەکانی فراوان بکات
ئەوە جولیا بوو مناڵێکی ساوای لە باوەش بوو لە لایەکی ئاهەنگەکە لەتەنیشت هاوسەرەکەی وەستابوو بە خەندەوە لە میوانەکانی تری ئەڕوانی هێشتا جوانیەکی ئەفسوناوی هەبوو قژە شەپۆلیەکەی بەسەر شان و ملیەوە بڵاو کردبووەوە، چاوە گەشەکانی هێشتا ئەدرەوشانەوە، خەندەی سەر لێوی لە هی حۆریە خەیاڵیەکان ئەچوو.
لەپڕ دەنگی مناڵێک وایکرد تایهیۆنگ ئاوڕ لە خوارەوە بداتەوە
مناڵەکە بە شێوەیەکی شیرین وتی
- بەڕێزم ئەتوانی ئەو پارچە شیرینیەم بەیتێ؟
تایهیۆنگ بە ساردیەوە
- خۆت بۆ نایبەی؟مناڵەکە وتی
- دەستم نایگاتێپاشان خۆی بەرز کردەوە بۆ سەلماندنی قسەکەی بەڵام زۆر بچوک بوو، پێنج ساڵێک ئەبوو بۆیە نەیتوانی دایگرێ
تایهیۆنگ شیرینەکەی بۆ هێنایە خوارەوە پاشان سەیری مناڵەکەی کرد، کوڕێکی قژ زەرد بوو پێستێکی سپی لەگەڵ دوو چاوی گەش، بزەیەکی کرد وتی ناوت چیە ؟
مناڵەکە بە خەندەوە وتی
- تایهیۆنگتایهیۆنگ بە واڵامەکەی سەرسام بوو! خۆی نزم کردەوە بۆ ئاستی مناڵەکە وتی
- دایکت ناوی چیە؟مناڵەکە بە دڵپاکیەکەی وەڵامی دایەوە
- جولیاتایهیۆنگ سەری نزم کردەوە، پاش کەمێک لە مناڵەکەی ڕوانی و وتی
- کوڕێکی باشبە بۆ دایکت ئەوکات ئەویش شیرینی زۆر بەتامت بۆ دروست ئەکات
YOU ARE READING
{ بکوژی ژێر مانگ } ✔
Romanceکیم تایهیۆنگ کوڕێکی گوڵ فرۆشە لەهەمان کاتدا بکوژێکی کارامەیە، بە نهێنی ئیش ئەکات شتەکان بەو شێوەیەن تا جارێکیان ئەرکی کوشتنی خانەوادەی خۆشەویستەکەی پێ ئەدرێت ژانەر : ڕۆمانسی ، تاوانکاری ، کلاسیکی تێبینی : بیرۆکە و مافی تەواوی چیرۆکەکە بۆ خۆم ئەگەڕێ...