part { 5 }

287 60 33
                                    

کوڕەکە کەوچکەکەی دەستی دانا بە جدیەوە سەری دایکی کرد وتی

- دایکە من خۆم ئەو کارە ئەکەم، پێویست ناکات تۆ خۆت ماندوو بکەی.

پێکەنین خەریک بوو ئەیگرتم واتە یەکسەر پەشیمان بوویەوە؟ بەڵام لەوانەیە ئەویش بۆ ئەم میوانداریە ناچار کرابێ، باشە ئەو چ ناچارە هاوسەرگێری لەگەڵ من بکات؟

هەموان دوبارە بێدەنگ بوون، خانمە لوت بەرزەکە زۆر خراپتر سەیری ئەکردم ئەوەش وای ئەکرد نەتوانم پاروەکەی قوڕگم قوت بیەم

باوکی کە لەتەنیشت باوکم بوو هەر خەریکی گاڵتە و قسە بوون، هاوڕێی منداڵین بێگومان هەر وا ئەبن.

لەدوای تەواو بوونی خوانەکە هەمووان لە هۆڵی سەرەکی دانیستبوون

دایکی کوڕەکە لە کاتێکدا بە باوەڕێکی تەواوە یاری بە ئەڵقەکەی پەنجەی ئەکرد دەستی کرد بە قسە

- ببورن ئەمڕۆ موزاحیمتان بووین، لە داهاتوو بۆتان قەرەبوو ئەکەینەوە

چەن بێ شەرمە هەستایەوە و جەنتاکەی هەڵگرت
مێردەکەشی هەستایەوە دوای ئەوەی تەوقەی لەگەڵ باوکم کرد وتی

- جولیا کچێکی باشە هیوادارم هاوسەرێکی باشی دەستکەوێ.

لە کۆتایی قسەکانی پێکەنینێکی کرد و ڕۆشت، باوکم لە توڕەیدا خوێنی ئەکوڵا من ئەمتوانی هەستی پێ بکەم بەڵام هەمووان پەشۆکان بە قسە لەناکاوەکەی کوڕەکە

- بۆ کوێ خۆ هێشتا بابەتی سەرەکی باس نەکراوە؟!

نەفرەتی، ئەم بوێریەی لە کوێوە هێنا!؟
ئەوان پێویستە بڕۆن، بابەتی سەرەکی چی؟!
وامزانی ڕزگارم بوو بەڵام من ئێستە ڕێک لە ناوەڕاستی کێشەکە وەستاوم، ئوففف ئەم بەڵایە چیبوو؟

باوکی بەسەرسامییەوە پرسی
- کوڕم بابەتی سەرەکی چی!؟

کوڕەکەی بە باوەڕ بەخۆبوونەوە وڵامی دایەوە
- باوکە گیان مەگەر لە ماڵەوە پێت نەوتم بۆ داوای کچەکەی بەڕێز نیکۆلاس ئەڕۆین؟

بەڕێز ئێدوارد زۆر شەرمەزار بوو بەڵام خێرا شاردیەوە وتی
- ئا بەڵێ بەڕاستی خەریک بوو لە بیریکەم

ئیتر دەستیان کردە باسکردنی بابەتی هاوسەرگێری و ئەو شتە پڕوپوچانەی هەرگیز ماندوو نەئەبوون لە باسکردنیان، من کە شەکەت بووم لە بیستنی قسە پڕ و پوچەکانیان هاتمە دەرەوە بۆ باغچەکە

لەسەر جۆلانەکە دانیشتم کەمێک هەستم بە سەرما کرد، چاکەتەکەم لە ژورەوە لەبیرکد، بە دەستەکانم سوک شانەکانم لە ئامێز گرت لەناکاو شتێک کەوتە سەر سەرم کە بەرزم کردەوە چاکەتەکەم بوو

 { بکوژی ژێر مانگ } ✔Where stories live. Discover now