part { 9 }

270 58 37
                                    


Julia pov


چەناکەی تایهیۆنگم بەرز کردەوە بۆ ئاستی ڕوخساری خۆم، ئەو هەر لە زەویەکەی ئەڕوانی، بە دەنگێکی پڕ لە هەنسکەوە پرسیم

- لێرە چی ئەکەی!؟

بە بێدەنگی سەری داخستبوو هەر دیار بوو نایەوێ هیچ بڵێ، دڵم پڕ بوو، خەریکبوو ئەخنکام، مێشکم نەیەتوانی قەبوڵی ئەو خیانەتە گەورە بکات، هەستم بە تێکەڵبوونی  ناخم ئەکرد، هەتا هێزم هەبوو قیزاندم بەسەریا، هەبوو قسەکانم بە قیژەوە ئەکرد

- بۆ قسە ناکەی؟ بۆ بێدەنگی؟ ئێستە قسە بکە بڵێ هەڵە تێگەشتن هەیە. بڵێ تۆ هەڵەی، بڵێ ئەمانە هەمووی خەونێکە، تخوا تایهیۆنگ مەڵێ ئەوەی ئەیبینی هەمووی ڕاستیە، من ناتوانم تەحەمولی ئەو هەبووە پەستانە بکەم، بۆ هیچ ناڵێی؟ بەو بێدەنگیەت من ئەنێژی!

نەمەویست لەوە زیاتر بە خەجاڵەتی بیبینم، جێگەی شەرمە بۆی، ئەو کوڕەی سەردەمانێک چاوەڕێ بووم وەک قەڵغانێک لە پشتم بووەستێ ئێستە سەری لە بەردەمم نەوی کردوە لەتاو شەرمەزاری هیچی بۆ ناوترێ.

ئێستەش لەو باوەڕەم ئەگەر تایهیۆنگ ئەوکاتە شتێکی بوتایە، هەرگیز شتەکان بەو شێوەیە تێک نەئەچونــ .

بەدەم گریانەوە ئەوێم جێهێشت، نازانم لە دوای منەوە چیان لێ کرد ئەسڵەن بشی کوژن ئیتر بەلامەوە گرنگ نیە، بۆچی ئەبێ گرنگی بە کەسی ناپاک بیەم کە جێگەیان ناو زبڵدانە؟



no one pov

لە دوای ڕۆشتنی جولیا تایهیۆنگ و کامیلیایان برد بۆ دەرەوەی شار، بۆ شوێنێکی لێژی چۆڵ، بارانەکە هێشتا لێزەمە بوو، تایهیۆنگ و کامیلیا کە چەتریان بە سەرەوە نەگرتبوون هەموو گیانیان خوسابوو، لە تاو سەرماکە وەک شەقشەقە هەڵەلەرزین، هەردووکیان چاوەڕێی مەرگ بوون بەڵام تایهیۆنگ ئەو کوڕەیە هەمیشە لە قورسترین باردۆخەکان وەک ئەفسانەیەک دەربازی ئەبێ

سەرەتا پاسەوانەکە چەکەکەی ئاراستەی کامیلیا کرد،  کامیلیا بەردەوام بەدەم گریانەوە ئەپاڕایەوە ئەیوت

- تخوا مەمکوژن من بێتاوانم، بەخوا من هیچ نازانم ئەگەر ئەتانەوێ ئەتوانن تەواوی شەوەکە لەگەڵم بن بەس تخوا لێگەڕێن بژیم من هێشتا مناڵم تخوا وازم لێ بێنن تخوااااا

نەیان هێشت کۆتا قسەکانی تەواو بکا فیشەکێکیان نا بە نێوچەوانیەوە چاوە فراوانەکانی لە کۆتا ساتدا لە تایهیۆنگیان ڕوانی، پاشان لە لێژاییەکەوە بەر بوویەوە! بێگومان مرد.

تایهیۆنگ بە شۆکەوە لێی ئەڕوانی هەتا کەوتە خوارەوە، لە ڕاستیدا کامیلیا کچێکی باش نەبوو ئەو هۆکاری شەڕی نێوان تایهیۆنگ و جۆنگکوک بوو لە سەردەمانی گەنجی ئێستەش کۆتاییەکەی ئەوی بە چاوی خۆی بینی دڵی بۆ جۆنگکوکی بێچارە ئەسوتا کە هێشتا یەکەم خۆشەویستی بوو یەکەم خۆشەویستیش ئەو کەسەیە هەرگیز لە بیر ناکرێ.

 { بکوژی ژێر مانگ } ✔Where stories live. Discover now