ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکە تکایەەەە
"ئەی بۆچی کە ئەوت بینی ئاوا ترسایت؟"برۆیەکم بەرز کردەوە زۆر شڵەژا بەو قسەیەی کە کردم سەیری منی کرد دیارە بەدوای درۆیەک دەگەڕێ"درۆم لەگەڵدامەکە ئەگینا زمان دەسوتێنم وە تا حەفتەیەک تەنها ترشی بخۆیت بۆیە ڕاستیەکە بڵێ"بە ئاگاداریەوە گوتم وابزانم کاریکرد بەناچاری هاتو لەسەر کورسیەکەی بەرامبەرم دانیشت وادیارە باسەکە زۆر دورو درێژە کەمێک وەستا دواتر هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژیو دەستی کرد بە قسەکردن
end pov jimin
pov leana:هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژیو دەستمکرد بە قسەکردن"بیرمە تەمەنم چواردەساڵبوو ئەلێنای خوشکم نۆ ساڵبوو وە کاکە لەوەند هەژدە ساڵبوو ئێمە خێزانێکی دڵخۆشبوین ڕۆژێکیان من لەقوتابخانە دەگەڕامەوە ئەلێنای خوشکم لەماڵەوەدەیخوێند چونکە باوکم نەیدەویست هیچ کەسێک بە ئەلێنا بزانێ نازانم ئەوە بەهۆی چی بوو بۆیە من بەتەنها دەگەڕامەوە ئەوکاتەی گەشتمە بەردەرگا کۆمەڵێک پێڵاوم بینی زانیم مێوانهاتوە بەبێدەنگی ڕۆشتمە ژوورەوە دایکم ڕێک هاتەبەردەمم گوتی کەوا خێرابڕۆم جلەکانم بگۆڕم و جلێکی جوان بکەمە بەرم پرسیم لەبەرچی گوتی کەوا هاوڕێکانی باوکت هاتون سەرم سوڕما هەرکاتێ مێوانێکمان بهاتایە دایکم نەدەگوت کەوا جلەکانم بگۆڕم بەڵام ئێستا دەڵێت جلەکانت بگۆڕە تەنانەت دانەیەکی جوانیش وە شڵەژاویش بوو منیش بەبێدەنگی ڕۆشتمو عەزیەیەکی جوانم کردەبەرم
من چوزانم ئەو جلە بۆ مەرگی خۆم لەبەری دەکەم خەریکی شانەکردنی قژە کورتەکەمبووم کە دەگەیشە ملم دایکم زۆری حەز بە قژی منبوو بەڵام من حەزم بە قژی کورتبوو چونکە قژی درێژ بێزارکەربوولام لەکاتی شانەکردنی قژم کاکەلەوەند هاتەژوورەوە زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد هەستم بە خەمباریەکەی کرد بەڵام نەمپرسی ئەو بەرەوڕوم هاتو هەردو دەستی خستە سەر ڕومەتمو نێوچەوانی ماچکردم منیش زەردەخەنەمکرد
Flashback
"جەرجی کاکەی وەرە نان حازرە"لەوەند بە زەردەخەنەیکی درۆیینە گوتی منیش تەنها سەرم بەبەڵێ جوڵاند ئەو ڕۆشتە دەرەوە منیش بۆ دواجار سەیری خۆممکرد هەرچەندە هیچ مکیاجێکم نەکردوە چونکە باوکم ڕێگەبەوە نادات هەڵسامو ڕۆشتمە خوارەوە هەرکە گەیشتم بە مێزی نانخواردنەکە دووپیاوم بینی برۆکانم گرژ کرد من حەزناکەم لەگەڵ کەسی بێگانە خواردن بخۆم بە هەنگاوی بچوک بەرەو ڕویان ڕۆیشتم یەکێک لە پیاوەکان کەوا تەمەنی لە بیست ساڵ دەچوو منی بینی و زەردەخەنەیەکی کرد دواتر هەموویان سەیرمیانکرد کەمێک شڵەژام ڕۆشتم لە مابەینی دایکم و ئەلێنای بچوک دانیشتم دایکم و لەوەند بە خەمباریەوە سەیری منیان دەکرد وە باوکم و کوڕە تەمەن بیست ساڵەکە لەگەڵ پیاوێکی پیر کە پێدەچێت لەتەمەنی باوکم بێت بە زەردەخەنەوە سەیری منیان دەکرد شڵەژان دەستی بەسەرمداگرت ئێستا ئەوانە بۆوا سەیرم دەکەن دەستمان بە نانخواردنکرد لەکاتی نانخواردنەکە دایکم و لەوەند یاریان بە خواردنەکە دەکرد تەنانەت یەک کەوچکیشیان لێی نەخوارد منیش بەهۆی شڵەژانەوە تەنها کەمێکم خوارد دوای نانخواردن ئەوپیاوانە ڕۆیشتن منیش خێرا ڕۆشتمە لای دایکم لە چێشتخانەکە بەرەو ڕۆی ڕۆیشتم ئەو لە بیرکردنەوەیەکی قوڵدابوو چەندجارێک بانگمکرد تاوەڵامیدایەوە
YOU ARE READING
کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞
Actionلەسەرەتادا بڕیار مەدە بە ناوەکەی هەڵمەخەڵەتێ چیڕۆکەکە تایبەتە ژانەر:ڕۆمانسی،نهێنی،خراپەکاری کچێکی دڵ شکاو کە بەردەوام ئازاری چەشتوە لە وڵاتەکەی ڕادەکات و دەڕواتە کۆریای باشور وادەزانێ کە لەوێ ژیانی خۆش دەبێ بەڵام نازانێ کە بەرەو دوزەخەکەی ڕادەکات ...