part45

198 31 116
                                    

تکایە ڤۆتو کۆمێنتلەبیرمەکەن

"چونکە ویستم سەرەتا پێتی نیشان بدەم بەڵام دوایئەوەی بەو شێوەیە بێڕێزی پێمکرد ویستم کەمێک ئازاری بدەم دواتر بیبەم"زۆر بە ئاساییەوە قسەکەی کرد وەک ئەوەی بڵێی شتێکی زۆر باشی گوتبێ زۆر توڕەبووم بەرلەوەی هەرکەسێک قسەبکات من قسەمکرد

"ئاخر تۆ چ مرۆڤێکی چۆندەتوانی بەوشێوەیە ئازاری کچێکی بچوک بدەیت دەزانیت چەند لەتۆ بچوکترە چۆن ویژدانت ئازارتنادات ئاخر ئێوەی پیاو بۆچی وان بۆچی بەردەوام خۆتان دەسەپێنن بەسەر ئافرەتاندا وادەزانن ئەوان بیهێزن وادەزانن ئەوان دەسەڵاتیان نیە وادەزانن گەر ئاوا ئازارمان بدەن ئەوا لێتان دەترسین؟ ناا بەڵکو زۆر زیاتر ڕمان هەڵدەستێ بەرامبەرتان بەشێوەیەک قێز لە چارەتان دەکەینەوە باشە خوشکەکەیمن چ تاوانێکی هەبوو بۆچی واتلێکرد تەنها چونکە وەڵامتی داوەتەوە باشە دەتتوانی پێبڵێ کەوا بێڕێزیت بەرامبەر نەکات بۆچی بەو شێوەیە ئازاری دەدەیت تـ...."قسەکەم بڕدرا لەلایەن یۆنگیەوە

"من ئەوەی دەمویست کردم وە لێشی پەشیمان نیم"یۆنگی بە بێباکیەوە گوتی

"بەڕاستی کەسێکی هیچوپوچو بێنرخی ئاخر خوشکەکەم لەخۆڕایی دەمدرێژی نەکردوە هیوادارم تۆڵەی هەموو ئەوشتانەت لێبسەنرێتەوە بەدڕندانەترین شێوە وەکچۆن تۆ هێندە دڕندەبوی بەرامبەر بە خوشکەکەم سوێند دەخۆم سەگی بەردەم دەرگا لەتۆ باشترە بێهۆکار ئازاری کەس ناد...."نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم بەهۆی ئەو زللەیەی بەرمکەوت هەستم بە سڕبونی ڕومەتەکانم کرد دەستم لەسەر ڕومەتمدانا و بە هێواشی سەیری ئەوکەسەمکرد کە لێمیدا بێگومان جگەلەو کێیتردەبێت بەترسەوە سەیریم دەکرد نەفرەت من چیمکرد ئاگاملەخۆمنەبوو ئایخوایە من شەیتانەکەی ناخیم خەبەرکردوە

"تاکەی واز لەو دەمدرێژیەت ناهێنیت هاهـ تاکەی وازناهێنی ئەرێ تۆ لەگیانی خۆت بێزاری بۆچی بەردەوام واتەکەی توڕە بم"جیمین بە هاوارەوە گوتی دەستەکانم دەڵەرزین جیمین ویستی قسەبکا بەڵام لەوکاتە دکتۆرەکە هاتە دەرەوە خێرا ویستم بڕۆمبۆلای بەڵام قۆڵم گرا لەلایەن جیمینەوە پەڵکشی کردم بۆ ژوورەکەمان هەوڵمدەدا دەستی دورخەمەوە بەڵام ئەو زۆر توند گرتبووی

"جیمین جیمین تکایە بوەستە تەنها با بزانم حاڵی چۆنە سوێند دەخۆم خۆم لەگەڵتدێم بەس لێمگەڕێ بزانم حاڵی چۆنە تکایەە جیمین"بەگریانەوە لێی دەپاڕامەوە بەڵام بێسودبوو ئەو منی بردە ژوورەوە دەرگاکەی داخست خەریکبوو قوفڵی بکات دەمزانی ئێستا لێمدەدات بۆیە خێرا ڕامکردە گەرماوەکەو دەرگاکەم داخست گوێم لەدەنگی جیمینبوو کەدەیگوت بیکەمەوە ناتوانم بیکەمەوە بەڵام گەر نەشیکەموە ئەوا زۆر زیاتر توڕەدەبێ جیبکەم خوایە سەیری گەرماوەکەمکرد چاومکەوتە سەر موسێک کەوا لەسەر ڕەفەی گەرماوەکە دانرابوو چیدەبێت گەر بمرم ئەوکاتە لەکۆڵ ئەوئازارو نەهامەتیانە دەبمەوە چیتر ئازار ناکێشم ئیتر ئازاد دەبم ڕاچڵەکیم کاتێ جیمین مستێکی کێشا بە دەرگاکەو گوتی کە بیکەوە ئەگێنا دەیشکێنێت بێدوجار بیرکردنەوە خێرا بەرەو لای ڕەفەکان ڕۆشتمو موسەکەم گرت بەدەستمەوە گوێم لەدەنگی دەرگاکەبوو کە کرایەوە بێدوودڵی موسەکەمنا بە دەستی چەپمەوە هەرزوو ئازار بەناو دەستەکانما بڵاو بویەوە موسەکەم لەدەست کەو ڕویخۆمم سوڕاندو سەیری جیمینم کرد ئەوشۆکبوو خێرا هاتەلام و دەستی خستە سەر شوێنی برینەکەم تا خوێنەکە بوەستێنێ هەستم بە گێژبوون دەکرد قاچەکانم لاوازبوون خەریکبوو بکەوم جیمین خێرا گرتمی بەڕێگای دەست خستنە سەر کەمەرم بەرچاوم خەریکبوو تاریک دەبوو گوێم لەدەنگی جیمینبوو کەناومی دەهێناو لەژێر لێوەوە نەفرەتی دەکرد دواتر بەرچاوەکانم بەتەواوی تاریکبوو ئاگام لەهیچشتێک نەما

.

.

.

کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞Where stories live. Discover now