ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکە تکایەەەە
"خەریکم هاوسەری داهاتوم لەباوەش دەگرم بۆ؟"جیمین بە ئاساییەوە گوتی بێئەوەی چاوەکانی بکاتەوە هەوڵمدا دەیتەکانی لابدەم بەڵام توندتری کرد وایکرد ئازاری هەبێت ناڵەیەکم کرد"بوێری نەکەیت دەستم لابدەیت"بە گڕیوە گوتی کەمێک ترسام نامەوێت دوبارە لێدان بخۆم هەستم بە هەناسەکانی دەکرد کە بەرملم دەکەوتن تەزی بە هەموو گیانما داهات لەنێو گەدەم هەستم بە هەندێک شتی سەیر دەکرد وەک بڵێی کۆمەڵێک پەپولە یاری ڕاکردن دەکەن زۆر سەیر بوو هەرگیز ئەو هەستەم بۆ دروست نەبوە دوای ماوەیەک خەو بردمیەوە
شەو خەبەرم بویەوە بەهۆی دەنگێکی بەرز دەنگی کەسێک کەوا داوای یارمەتی دەکرد شۆک بووم ئەوە دەنگی هاریە بەڵام بۆچی هاوار دەکات ویستم هەڵسم بەڵام قۆڵە بەهێزو پڕ لە ماسولکەکانی ئەو ڕێگەی نەدا ویستم دەستی لابدەم بەڵام توند تری کرد ڕوم لەو کردو بە شڵەژانەوە گوتم
"چی دەکەیت بهێڵە بڕۆمە لای هاری"بەترسەوە گوتم نەک لەبەر ئەوەی لە جیمین بترسم من دەترسام کەوا هاری شتێکی بەسەر هاتبێ بەڵام جیمین گوێی پێم نەدا دووبارە هەوڵمدا بەڵام ئەوجارە دەنگە گڕەکەی منی وەستاند
"ئەو باشە جۆنگکووک لەلایەتی بخەوە"بە گڕیەوە گوتی هێشتا چاوەکانی داخرابوون
"ئەی کەواتە بۆچی ئاوا هاوار دەکاتو داوای یارمەتی دەکات؟"بە ترسەوە گوتم چۆنکە زۆر خراپ هاواری دەکرد جیمین وەڵاممی نەدایەوە نا من ناوەستم ئەو زۆر خراپ هاوار دەکات خەریکە گەروی بدڕێت دەمی خۆم گەیاندە دەستی جیمین و گازم لێی گرت ئەو بە ئازارەوە ناڵاندی و دەستی شل کردەوە ئەوەم بەهەل زانی و لەژێر دەستی هاتمە دەرەوەو بەرەو دەنگەکە ڕێمکرد چونکە من هێشتا ماڵەکە نازانم تەنها ڕێم کرد جیمینیش لەدواوە ناوی دەهێنامو دەیگوت بوەستە بەڵام گوێم پێی نەدا گوێم لە ناڵە ناڵ دەبوو لەشوێنی خۆم وشک بووم نەخێر ئیتر نابێ نابێ ئەوشتەبێ کە بیری لێ دەکەمەوە ویستم دووبارە هەنگاو بنێم بەڵام لەدواوە گیرام لەلایان جیمینەوە هاوارم دەکردو دەمگوت کەوا وازم لێبێنێ بەڵام ئەو منی پەڵکێشی ژوورەکەکردو دەرگاکەی داخست
"چیدەکەیت بهێڵە بڕۆم ئەو دەرگایە بکەوە"جیمینم پاڵ دەدا تا وازم لێبێنێ لەناکاو ڕومەتی لای ڕاستم سڕبوو بەهۆی ئەو زللەیەی بەرم کەوت دەستم لەسەر ڕومەتم دانا و بە چاوی پڕ فرمێسکەوە لێم دەڕوانی
بەیانی بەهۆی دەنگی ئاوەکە کە لە گەرماوەکە دەهات خەبەرم بویەوە سەیری تەنیشتمم کرد ئەوی لێنەبوو لەوکاتە لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە سەیریم کرد چاوەکانم فراوان بوو ئەو بەبێ جلی بەشی سەرەوە وە تک تک ئاو بە قژیا دەهاتە خوارەوە بە شۆکەوە سەیریم دەکرد زۆر سەرنج ڕاکیشبوو سنگە گەورەو پانەکانی قژە خۆڵەمێشیەکەی لەخەیاڵەکانم دەرچوم کاتێ زەردەخەنە لارەکەی سەر لێویم بینی
"جوان دەردەکەم"بە لەخۆباییەوە گوتی ڕومەتەکانم سور بونەوە بەرادەیەک گەرم ببون وەک بڵێی پرێمزی لەناو پێکراوە خێرا چاوەکانم لاداو بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم لیانای گەمژە وەک گەمژەیەک سەیرم دەکرد ئاییی ئێستا زۆر بێئەقڵ دەرکەوتوم خۆم شۆردو ڕۆشتمە دەرەوە سەیری ژوورەکەمکرد ئەوی لێنەبوو دیارە ڕۆیشتوە بەرەو ژووری جل گۆڕینەکە ڕۆیشتم سەرم سوڕما کەی جلی لێرە داناوە سەیری جلەکانم دەکرد تا دانەیەک هەڵبژێرم لەناکاو بە ناوقەدما خزی و تند گرتمێ بەخۆیەوە لەترسا ڕاچڵەکیم هەناسە گەرمەکەی بەر ملە ڕوتەکەم دەکەوت تەزوو بە بڕبڕەی پشتمدا هات و پەپولەکانی نێو سکم دەستیان کرد بە ختوکەدانم لەشوێنی خۆم وەک بتێک وەستابووم دەمزانی ئەوە ئەوە چونکە جگەلەو هیچ کەسێکیتر بۆی نیە باوشم لێبدات قسەیەکی کرد کەوایکرد دوبارە خەم ڕوخسارم دابپۆشێت
"وەرەو ئەو وەرەقەیە وژوو بکە"بە ئاسپاویەوە گوتی و لێوی لەسەر ملە ڕوتەکەم جێگیر کرد خێرا ڕوم لەو کرد
YOU ARE READING
کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞
Actionلەسەرەتادا بڕیار مەدە بە ناوەکەی هەڵمەخەڵەتێ چیڕۆکەکە تایبەتە ژانەر:ڕۆمانسی،نهێنی،خراپەکاری کچێکی دڵ شکاو کە بەردەوام ئازاری چەشتوە لە وڵاتەکەی ڕادەکات و دەڕواتە کۆریای باشور وادەزانێ کە لەوێ ژیانی خۆش دەبێ بەڵام نازانێ کە بەرەو دوزەخەکەی ڕادەکات ...