part40

205 37 1K
                                    


ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن

ئەو منی بە قژ بەرز کردەوە و منی بەرەو ژوورەکەمان برد بەڵام ئەوەی سەیربوو ئەوەبوو نە تایهیۆنگ نە جۆنگکووک نە یۆنگی ڕێگیریان لێی کرد ههـ دیارە زۆر لە هاوڕێکەیان دەچن نەفرەتینە جیمین منی فڕێدایە ژوورەکە بەر زەویەکە کەوتم قاچم لە زەویەکە خشا هەستم بە سوتانی دەکرد ئازاری زۆر بوو بەڕادەی دۆزەخ گەرم ببوو  ئەو نەفرەتیە بەرەو ڕوم هات قژمی گرتەوە بەرزمی کردەوەو هەڵیدام سەرم بەر لێواری مێزەکە کەوت خوێنی پیاهات سەرم بەڕادەی دۆزەخ ئازاری هەبوو کەمێک سەرم بەرز کردەوە موقەستێکم بینی چیدەبێ گەر لێی بدەم هەرخۆی ئەو ئێستا دەیەوێ لێمبدا هیچ جیاوازیەکمان نابێت هەستم کرد لێم نزیک دەبێتەوە بەهێواشی دەستم برد بۆ موقەیستەکە و هەڵمگرت دووبارە قژمی گرت هەرکە سوڕاندمی ڕێک لێمدا بەڵێ من مقەستەکەم نا بە سنگیەوە ئەو شۆک بوو ناڵەیەکی کرد قژمی بەردا من خێرا پاڵمناو هەڵسامەوە بەترسەوە سەیریم دەکرد کەوا چۆن لە ئەرزەکە دانیشتوەو دەستی گرتوە بە سنگیەوە بەهێواشی مقەستەکەی گرتو دەریهێنا هاوارێکی گەورەکرد دوای تەنها دەیناڵاندو پشتی دا بە سیسەمەکە من دەستم بە دەممەوە گرتبوو فرمێسکێک لەچاوەکانما هاتە خواراوە من چیمکرد نەخێر ئیتر من لەومدا چیمکرد خوایە نەفرەت بەنەفرەتبم خێرا بەرەو ڕوی ڕۆشتمو لەبەردەمیا دانیشتم ویستم دەست بە شوێنی برینەکە بدەم بەڵام دەستمی لادا حەقیەتی وابکات من بێ دووجار بیرکردنەوە لێمدا بەنەفرەت بم دوبارە هەوڵمدا دەستمی بۆ بەرمن ناویم هێنا بەڵام ڕاچڵەکیم بەهۆی هاوارەکەی کە گوتی دەستم لێمەدە کەمێک لێی دوورکەوتمەوە

"ببورە ببورە ببورە تکایە بەڕاستی داوایلێبوردن دەکەم بەخوا بەمەبەست نەمکرد ببورە ببورە ببورە"بە گریانێکی زۆرەوە گوتم خۆشم نازانم بۆ دەگریم ئەسڵەن بۆ داوای لێبوردنی لێ دەکەم خۆ ئەو چەند جار لێمی داوە خێرا هەڵسامو بەڕاکردن بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم ویستم بیکەمەوە بەڵام کلیل بوو وە کلیلەکەش هەر لای خۆی بوو تا من نەتوانم دەرگاکە بە ئاسانی بکەمەوە

دووبارە گەڕامەوە لای جەستەی هەموو ببو بە خوێن  بە دەستی لەرزیوەوە دەستم بۆ چاکەتەکەی برد ویستم دەری بکەم بەڵام بە دەستە خوێناویەکەی دەستمی توند گرت کەمێک ترسام

"تـ تەنها کـ کلیلەکە دەبـ بەم"بەهۆی گریانەوە جوان قسەم بۆ نەدەکرا ئەو دەستمی بەردا خێرا کلیلەکەم دەرکردو ڕامکردەوە لای دەرگاکەو کردمەوە بەڕاکردن بەرەو خوارەوە ڕۆیشتم هەرکە گەشتم بەوان وەستام توند دەستم بە دڵمەوە گرت ئەوان لە هۆڵەکە دانیشتبوون کە منیان وابینی سەریان سوڕما هاری هاتەلام بێ گرینگیدان بەو هاوارم کرد"تـ تکایە جیمین ڕزگاربکەن تکایە ئەو خوێنی لێدێت دەمرێت دەمرێت تکایە ڕزگاری بکەن تکایەە"بگریانێکی بەکوڵ گوتم هەرسێکیان بەڕاکردن ڕۆشتنە سەرەوە منیش بەدوای ئەوان هاریش هەروا هەرکە ئەوان ڕۆشتنە ژوورەوە جیمینیان وابینی شۆک بوون خێرا هەڵیانگرت و تای پەیواندی بە دکتۆری تایبەتیەوە کرد دکتۆرەکە هات و دەستی کرد بە چارەسەر کردنی جیمین ئێمە هەموومان لەدەرەوە چاوەڕێمان دەکرد یۆنگی بەرەو ڕوم هاتو بە هەموو هێزی پاڵی پێم وەنا وایکرد بکەوم

"سوێند دەخۆم گەر جیمین شتێکی لێبێ دەتطۆپێنم"بەتوڕەییەوە گوتی جۆنگکووک ئەوی دوورخستەوە منیش بەردەوام دەگریام هاری هاتو منی لەباوەش گرت منیش لەگەڵیم گۆڕیەوە بەکوڵ دەستم کرد بە گریان

"هاری ئەو نامرێ وایە نامرێ هاهـ ئەو ئەوە ناکات وانیە"بە گریانەوە گوتم

"شششش قسەی وا مەکە ئەو هیچی بەسەر نایە تەواو"هاری دەستی بەسەرما دەهێنا دوای کەمێک لێی دوورکەوتمەوە دەستم کرد بە سەرزەنشتکردنی خۆم

"بەنەفرەتبم بەنەفرەتبم بۆچی وامکرد من زۆر گەمژەم نەدەبوو وابکەم ئەی ئەگەر مرد ئەوکاتە دەبم بە بکوژ بەنەفرەتبمممم"دەستم نابویە پڕچمەوە و بەهەموو هێزم دەگریام خۆم دە هەژاند لەژیانما یەکەم جارمە کەسێک بریندار بکەم هەتا برینێکی بچوکیشم بۆکەس دروست نەکردوە ئێستاشـ..ئاااااهـ بەنەفرەتبمممم من ئێستا کەسێکی خراپم من کەسێکم بریندار کرد لەوکاتە دکتورەکە هاتە دەرەوە خێرا بەرەو ڕۆیڕۆشتین"چـ چیبو ئەو باشە وانیە نەمردوە وانیە تکایە شتێک بڵێ"بە ترسەوە هەموویم گوت

کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang