part49

219 33 1K
                                    

ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن پۆدوەکانم🍇

هێشتا زۆر زووبوو کاتژمێر 7:00بوو بەرەو چێشت خانە ڕۆشتم ئەوان خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیان بوون بەڵام لەنێویاندا کەسێکی نامۆمبینی کەمێک نزیک بوومەوە تا بیبینم هەرکە ئاوڕیدایەوە شۆکبووم ئەوە چیدەکات لێرە کەی هاتوە
end pov leana
Pumis pov:

دوای ئەوەی کە زانیم بەڕێز جیمین لیانای بردۆتە شوێنێکیتر زۆر دڵگرانبووم نەک تەنها من دایکیشم زۆر دڵگرانبوو کاتێ دەڕۆشتین بۆ ماڵی جیمین تا کاربکەین تەنها جیمینمان دەبینی زۆر بەکەمی واتا لەتەواوی ڕۆژەکە تەنها کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر ئەومان دەبینی تا ماوەیەکی درێژ هەر ئاوابوین تا ڕۆژێک بەڕێز جیمین هاتو گوتی کەوا بێین بۆ ماڵەکەیتری واتا ئەو ماڵەی کەوا لیانای لێیە من زۆر دڵخۆشبووم دایکم لەمن دڵخۆشتر کاتێ چوین بۆ ماڵەکە شۆک بووم ماڵێکی زۆر گاورە نا بابڵێین کۆشکێک بوو زۆر لەماڵەکەیتری جیمین گەورەتر بوو دوایئەوەی کە ڕۆشتینە ژوورەوە شۆکتر بووم هەموو ماڵەکە بەڕەش دابۆشرابوو دواتر بەرەو ژووری خزمەتکارەکان ڕۆشتین هەندێک خزمەتکارمان لەوێ ناسی دواتر پێیان گوتین کە چ کارێک بکەین بەڵام ئەوەی کە بەتەواوی منو دایکمی شۆک کرد ئەوەبوو کە بەڕێز جیمین بڕاندێکی مافیای هەیە نەک تەنها ئەو بەڵکو بەڕێز تایهیونگ و بەڕێز جۆنگکووک و بەڕێز یۆنگی وە کاتێکیش پێیانگوتین کە لیانا هاوسەرگیری لەگەڵ بەڕێز جیمین کردوە زۆر خەمباربووم بۆی ئەو زۆر ئازاری دەدا چۆن هاوسەرگیری لەگەڵ کردوە بەهەرحاڵ بەیانی زوو بوو لەگەڵ دایکمو ئەوانیتر دەستمانکرد بە دروستکردنی نانی بەیانی کاتێک خەریکی کارکردن بووم گوێم لە ناویخۆمبوو لەلایەن دەنگێکی ناسراوەوە کاتێک سەیری ئەو کەسەمکرد دڵخۆشی ڕوخسارمی داپۆشی خێرا ڕامکردو توند لەباوەشم گرت

"لیاناااا زۆر بیرم دەکردیی"بە دڵخۆشیەوە گوتم گوێم لە دەنگی پێکەنینی بوو

"منیش زۆر بیری تۆم کردبو پۆمیا"دڵخۆشیم لەدەنگیدا بەدی دەکرد دوای ماوەیەک لەیەکتر جیا بوینەوە دواتر دایکم هاتو دڵخۆشی خۆیان بۆ یەکتری دەربڕی دواتر لیانا زۆریکرد کەوا کارمان لەگەڵدابکات

دوای ئامادەکردنی خواردن مێزەکەمان ڕازاندەوە دایکم گوتی کە بڕۆمو هەڵیانبستێنم تا بێن خواردن بۆن لیانا ڕۆشت تا بانگی بەڕێز جیمین بکات قاپێک مابوو تا دایبنێم ئەوم داناو ڕۆشتم تا ئەوانیتر هەڵسێنم بەرەو پەیژەکان ڕۆشتم خەریکی توند کردنەوەی قژم بووم کە وەکو کلکی ئەسپ بەستوم بەسەر پەیژەکاندا سەردەکەوتم تا لەبێئاگایی خۆم قاچم بە هەڵە دانا خەریکبوو بکەوم دەنگێکم دەکردو چاوەکانم داخست وامزانی دەکەوم بەڵام هەستم بە دوو قۆڵی بەهێزکرد کەوا بەدەوری کەمەرم ئاڵاو منی بۆلای خۆی ڕاکێشا بەهێواشی چاوەکانم کردەوە دوو چاوی تیژی قاوەییەکی تۆخ بەرچاوەکانمی گرت شۆکبووم کاتێ زانیم ئەوە بەڕێز تایهیۆنگە(لەئێستاوە مەبڕوک عەلەینا😂)ڕومەتەکانم گەرم داهاتن هەست بە سوربونەوەیان دەکەم ئای خوایە ئێستا من لەنێو باوەشی بەڕێز تایهیۆنگم بۆماوەیەک چاوەکانمان لەیەکتری قوفڵ کرد

"ئحم ئحم"گویم لەدەنگێکبوو لەسەرەوەی پەیژەکە خێرا هەردوکمان سەیری سەرەوەمان کرد شۆکبووم کاتێ هەموانم لەسەرەوەبینی وە دووکچیتریش کە نازانم کێبوون لەوکاتە تاهیۆنگ بەریدام ڕێک لەهاڕەمدا و کەمتمە خوارەوە باشبوو تەنها چوار پەیژەبوو بەڵام قۆڵم ئازاری پێگەیشت دەستم بە قۆڵمەوە گرتو ناڵەیەکم کرد

"پومی"لیانا گوتیو هات بۆڵام ئەوانیتریش هەروا دووکچەکەیتر لەلای چەپم بوون وە لیاناش لای ڕاستم و قۆڵمی گرتبوو"پومی چیت بەسەرهات؟ ئازارتپێگەیشت؟ باشیە وانیە؟"لیانا بە شەڵەژانەوە پرسی لەوکاتەدا دایکم هات

"چیڕودەدات ئایخوایە پومی کچەکەم چیبوە؟"دایکم بە پەشۆکاویەوە گوتی

"منباشم تەنها قۆڵم کەمێک ئازاری پێگەیشتوە"بەزۆر زەردەخەنەم کرد چونکە بەڕاستی ئازاری زۆرە

کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞Where stories live. Discover now