ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن تکایە
"منیش خۆشم دەوێیت کچە شێتەکە"جیمین بە مەستیەوە وتی
دوای 7 مانگ
لەو حەوت مانگەدا زۆر شت گۆڕاوە لیانا منداڵەکەی بوو ئەو ئێستا تەنها مانگێکە زۆر دڵخۆشە لەگەڵ کچەکەی ناوی لێناوە یون کە ناوی گوڵێکە جیمین حەزیکرد یەکەمین منداڵی ناوی کۆری هەبێت بەڵام لیانا وتی کەوا دەبێت منداڵی دووەم ناوێکی کوردی هەبێت وە سەبارەت بە کارەکەی جیمین ئەو وازی لە کاری مافیا هێناوە وە هەموویان ڕۆشتونەتەوە ماڵی خۆیان واتا جۆنگکووک بۆ ماڵی خۆی لەگەڵ هاری وە تایو پومی بۆ ماڵی تای وە یۆنگیو ئەلێناش بۆ ماڵی یۆنگی وە جیمینو لیاناش بۆ ماڵەکەی جیمین وە سەبارەت بە ئەندامەکانیتر جۆنگکووکو هاری نزیکەی 5 مانگە هاوسەرگیریان کردوە وە ئێستا هاری لە دوەمین مانگی دوگیانیەتی وە تایو پومی مانگێک بەرلە ئێستا هاوسەرگیریان کرد زۆر جوانن بەیەکەوە هەروەها یۆنگیو ئەلێناش بونەتە دوو خۆشەویستی زۆر جوان هەرچەندە زوزو شەڕ دەکەن بەڵام هەر ئەوکاتە ئات دەبنەوە وە شەڕەکەش هەمووکات ئەلێنا دروستی دەکات ئەو کچێکی سەرشێتە هاهـ با بیرمان نەچێت لیاناو ئەلێنا ئاشت بونەتەوە لیانا لە ئەلێنا خۆشبو بەوەی کە پێینەگوتبوو ئەو کچی ئەو خێزانە نیە بەهەرحال ئێستا ئەوان خێزانێکی زۆر جوانن
کاتژمێر 2 دوای نیوەڕۆیە لیانا خەریکە کچەکەی دەخەوێنێت زۆر دەمێکە هەوڵدەدات بەڵام ناخەوێتو بەردەوامدەگریت هیچ نەما تا بۆی نەکات بەڵام هەر خەویلێنەکەوت کەمێک بیری کردەوە تا بزانێت چیتر هەیە تا بۆی بکات لەوکاتە شتێکی بە مێشکداهات ئەوکاتەی کە مناڵبوو پوری تازە منداڵێکی بوبو وە لای لایەی بۆ دەوت تا خەوی لێبکەوێت لیانا زەردەخەنەیەکی کردو کچەکەی لەنێو لانکەکە هێنایە دەرەوە
خستیە نێو باوەشی خۆیو ڕۆشت لەسەر بێدەکە دانیشت پشتی نا بە بێدەکە دواتر دەستی کرد بە وتنی هەمان ئەو لای لایەی کە پوری بۆ کچەکەی دەیگوت تا کچەکەی خەوی لێبکەوێت
"لای لای نەمامی ژیانمم"
"من وێنەی باخەوانمم"
"بەدڵ چاودێرت دەکەمم"
"بخەوە دەردت لەگیانمم"
"بخەوە دەردت لەگیانمم"
"هەی لایە لایە لایەە"
"کۆرپەی شیرینم لایەە"
"بنوە تاکو سبەینێێ"
"موژدەی ئاواتم دێنێێ"لیانا بەردەوامبوو لە لای لایە کردن بۆ کۆرپەکەی بێئاگا لەوەی کەسێک بە دزیەوە سەیری دەکات دوای ماوەیەک کچەکەی خەوت لیانا زەردەخەنەیێکی سەرکەوتنی کردو ماچێکی هێواشی ڕوماتیکرد ویستی هەڵسێتەوە تا منداڵەکەی بخاتە نێو لانکەکە لەوکاتە چاوی کەوتە سەر دەرگاکە جیمینی بینی کەوا چۆن بەزەردەخەنەوە سەیری لیانای دەکرد لیانا لەسەر بێدەکە هەڵساو کچەکەی خستە نێو لانکەکە جیمین لێی نزیک بویەوە ماچێکی بچونکی لە کچەکەی کرد دواتر سەیری خۆشەویستی ژیانیکرد دەستی لە کەمەری ئاڵاند لیاناش دەستی لەسەر شانی دانا
"بۆچی پێتنەدەوتم کەوا دەنگت هێندە خۆشە؟"جیمین بە مەستیەوە وتی
"جا تۆ ڕێگەتداوە تا گورانیت بۆ بڵێم؟"لیانا بە زەردەخەنەوە وتیو برۆیەکی بەرز کردەوە
"دەی کەوتاتە دەبێت هەموو شەوێک گۆرانیم بۆبڵێیت"جیمین وتیو سەری نوقمی ملی کرد
"نچ نیە ئەو بۆفەرە تەنها بۆ یون هەیە"لیانا بە زەردەخەنەوە وتی جیمین خێرا سەری لەنێو ملی دەرهێناو بە گرژیەوە وتی
"مەبەستت چیە؟ واتا بۆ یون گۆرانی دەڵێیت بەڵام بۆمن نا؟"جیمین بە توڕەییەوە وتی زۆر کیوت دەرکەوتبوو لیانای دای لە قاقای پێکەنین
"ههههه ئاخر جیمین من تەنها گۆرانی کوردی دەزانم"لیانا بە پێکەنینەوە وتی جیمین لەلیانا نزیک بویەوە
"کێشەمنیە تەنها بۆمی بڵێ"جیمین وتی
"ئمم باشە بەڵام سەرەتا بۆ یون دەڵێم تا بخەوێت ئەوکاتە بۆتۆ"لیانا وتی بێئەوەی ڕێگە بدات جیمین هیچ بڵێت ماچێکی خێرای کردو ڕۆشتە دەرەوە جیمین بە مۆنیەوە سەیری کرد
دوای 4 ساڵ
"دایکەەەەەەە دایکەەەەەەە"یون وەی کاتێ بەڕاکدن ڕۆشتە هۆڵەکە بۆ نێو باوەشی لیانا لیانا بە ترسەوە سەیری کچەکەی کردو لەباوەشی کرد
"کچەکەم چیبوە بۆ هاواردەکەیت شوێنێکت ئازاری هەیە؟"لیانا بە ترسەوە وتی
"دایکە ڕزگارمبکە باوکم دەمخوات"یون بە لیانای وتو ئاراستەی بۆ دەرگاکە کرد لەوکاتە جیمین هاتە ژوورەوە
"هێی بچکۆڵی هاروهاج لەشوێنی خۆت بوەستە"جیمین وتیو بەرەو لیاناو یون ڕۆشت
""ئااااااا"لیاناو یون بەیەکەوە وتیان لیانا خێرا دەستی یونی گرتو بەیەکەوە دەستیانکرد بە ڕاکردن"کچەکەم ڕاکە ڕاکە تا باوکە نەتخوات ڕاکە"لیانا بە هاوارەوە وتیودەستی کچەکەی بەردا تا خێراتر ڕابکات
"ئااااا باوکە دەمخوااااتتت"یون هاواریدەکردو ڕایدەکرد وە جیمینیش بەدوای ئەودا لەوکاتە هەموویان بێدەنگبوون لەگەڵ گوێلێبونی زەنگی دەرگاکە یەکێکلە خزمەتکارەکان ڕۆشتو دەرگاکەی کردەوە کەمێک چاوەڕێمانکرد تا خێزانێکی بچوک دەرکەوتن ئەوانیش هاریو کووکو جایبوم بوون
"جایبومااااااا"یون هاواریکردو بەرەو لای جایبوم ڕایکرد
"یونااااا"جایبوم هاواری کردو بەرەو یون ڕایکرد هەردوکیان یەکتریان کردە باوەش
یون
جیبوم
ئێمە دەستمانکزد بە پێکەنینو بەرەو لای یەک ڕۆشتین چاوکو چۆنیمان کردو بەیەکەوە دەنیشتین دوای ماوەیەک پومیو تایو یۆنگیو ئەلێناش هاتن بەیەکەوە کاتێکی خۆشمان بردە سەر
.کـۆتـایــی.
هاهـ لەکۆتاییدا گەیشتینە کۆتایی چیڕۆکەکە بەجدی بڕواناکەم ئەو چیڕۆکەم تەواوکرد هە زۆریش درێژەم پێیدا لۆیە پێمباشبوو زو تەواوی بکەم ئەوجە لە کۆمێنت ڕای خۆتان لۆ ئەو چیڕۆکەی بنوسن
تەبعەن پاشی ئەو چیڕۆکەی چیڕۆکەچیدیم دانایە انشااللە پۆستی دەکەم بەس بەیەک مەرج ڕێژەی ئەوەم لۆ بگەینن
2050 کۆمێنت
تەبعەن نابی ئەنگۆش بێ ئیش دانیشن ئەمن دەستم دەشکێ هەتا دەنوسم ئەنگۆش لەسەر عازری لۆتانبێ نیە شتیوا یەڵەدەی هەتا ڕێژە نەگا چیڕۆکی نوێ نیە
ئەوجە زۆرم خۆشدەوێن پۆدوەکانم هەتا چیڕۆکەچیدی بەخواتان دەسپێرم چاک ئاگاتان لەخۆبی وەبی دوایە بتانن چیڕۆکەکەم بخیننەوە😂
دەی بەسە زۆرم گۆت بااااااایییییی
ESTÁS LEYENDO
کۆیلەی پاڕک جیمین(کۆتایی هاتوە)🔞
Acciónلەسەرەتادا بڕیار مەدە بە ناوەکەی هەڵمەخەڵەتێ چیڕۆکەکە تایبەتە ژانەر:ڕۆمانسی،نهێنی،خراپەکاری کچێکی دڵ شکاو کە بەردەوام ئازاری چەشتوە لە وڵاتەکەی ڕادەکات و دەڕواتە کۆریای باشور وادەزانێ کە لەوێ ژیانی خۆش دەبێ بەڵام نازانێ کە بەرەو دوزەخەکەی ڕادەکات ...