Part__14

570 99 18
                                    

جۆنگکوک:یەک ھەنگاوی تر بنێی قاچت دەشکێنم 

Ups! Ten obraz nie jest zgodny z naszymi wytycznymi. Aby kontynuować, spróbuj go usunąć lub użyć innego.

جۆنگکوک:یەک ھەنگاوی تر بنێی قاچت دەشکێنم  ...بە خاتون جیۆنی وت لەکاتێک چاوەکانی ئاگریان لێدەبارێ

سەیری دەستیم کرد دەمارەکانی ھەڵئاوساون ئەو لە گرمەی تورەبونیدایە گەر شتێک نەکەم کەسێک دەکوژێ ...

خاتو جیۆن؛بۆچی وا رقت لێمە جۆنگکوک خۆ بە تەنھا بە ویستی من نەبوە ئەم ھاوسەرگیریە باوکت ھاتە بەردەرگام ....بە بزەی لارەوە کۆتای بە قسەی ھێنا

جۆنگکوک ویستی بۆی بڕوا دەستیم گرت ؛ھێمنبە تکایە ....
وەستا بەڵام تێبینی ئەوەم کرد کە لەبەر توڕەیی  پەنجەکانی دەستی دادەخاو دەیکاتەوە ...

جۆنگکوک؛تۆو باوکیشم بەنەفرەتی شەیتان بکەون جارێکی دیبوێری نەکەی پێبنێیتە ئەم ژورە ئەمجارە بە سەلامەتی ناچیتە دەرەوە بەڵکو جوان جوان پارچەت دەکەمو بە دیاری بۆ باوکمی دەنێرم تێگەشتیی؟!....

چاوم داخست بەھۆیدەنگە گەورەکەی سوێند دەخۆم ئێستا لەدەرەوەی کۆشک گوێیان لە نەڕە نەڕی ئەم شێتەیە ...

خاتو جیۆن ؛ھەرچیەک بێ بەڵام تۆ لێرەوە زو زو من دەبینی باشترە ھەوڵبدەی خۆشت بوێم وەک دەیبینی من بۆ باوکت گرنگترم لەتۆ ھیچ لە بەرژەوەندی تۆ نیە کە دژایەتیم بکەی ...

چی دەڵێ ئەوگەمژەیە !سەیری جۆنگکوکم دەکرد زۆر بێ ئۆقرە بو باشترە شتێک بکەم

؛تکایە خاتون جیۆن لەوە زیاتر مەمێنەوە تکایە بڕۆنە دەرەوە .
خاتون جیۆن بزەی شەیتانی کردو پاشان ڕۆشتە دەرەوە ....

کوک؛ئاااااااااھ.....
ئەی خودایە ئەمرۆ ھەستی بیستنم لەدەست دەدەم

کوک؛خۆی بەچی دەزانێ پێم ناڵێی خۆی بەچی دەزانێ ...من دەیکوژم دڵنیابە من ئەو دەکوژم ..

؛تکایە ئارامبە حاڵت باش نیە ...
ئەو بەردەوام لە  ژورکە دێو دەچو ....

لەپڕ وتی ؛ئارامم بکەوە ....

تێنەگەشتم بە سەرسورماوەیی سەیریم کرد
؛بەڵێ؟!!!.....
ـــــ
تکایە ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن 🤍

A prisoner✔️//j.j.k//Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz