٤ کاتژمێر بەبێ گرنگیدان بە کوڕەکەی
جولیا تەواو دڵگران بوو
چوونکە ئەو کوڕەکەی ئیهمال ئەکات
گرنگی پێنادات و وەڵامی ناداتەوە
جۆنگکووک لە ماڵەوە نییە
ئەو لە کۆمپانیایە
بەڵام خۆ پاسەوانەکانی لێرەن
وەکو ئیزرائیل بەسەر سەری جولیاوەیە
ئاگەداری بچووکترین کارییەتی
ئەمە خۆشەویستییە؟ یان غیرەکردنێکی لە ڕادە بەدەر.جولیا ئەژنۆکانی لە باوەش گرتبوو
ئەگریا چوونکە ڕاهاتبوو هەموو بەیانییەک خۆی خواردن بە کوڕەکەی بدات، جلەکانی بگۆڕێت و بیشوات
یاری لەگەڵ بکات و ماچی بکاتدایۆون « دایکە دەتوانم بێمە ژوورەوە؟ »
جولیا فرمێسکەکانی سڕی
ئەو بۆی نییە وەڵامی بداتەوە
تەنها سەری بە نەخێر جوڵاند
دایۆون چاوەکانی پڕ فرمێسک ببون
ئەویش بیری دایکی کردووەدایۆون « پورە جولیەت ئاگەداری کردمەوە کە پێت بڵێم
باوکم پەیوەندی کرد
ئەو لە نیو کاتژمێردا لێرە دەبێت
پێی وتم کە تۆ خۆت ئامادە بکەیت. »جولیا تەنها سەری بە بەڵێ جوڵاند
دایۆون بە بێدەنگی ڕۆیشتە دەرەوە
گەڕایەوە ژوورەکەی
زۆر گریا
چوونکە ڕانەهاتووە بەم شێوەیە گرنگی پێنەدرێت
بە تایبەت لەلایەن دایکییەوە
جولیا هەمیشە وەکو شازادەیەک ئاگەداری دایۆن بووە
ئەو هەستی بە بوونی دایک نەکردووە لە تەمەنێکی بچووکەوە.
بۆیە ئاواتی ئەوەیە کە هەمیشە منداڵەکانی بەناز پەروەردە بکات
لەکاتێکدا خۆیشی گومانی هەیە لە دایکیایەتییەکەی.
بەڵام هەوڵ ئەدات.هەستایەوە و خۆی ئامادە کرد
جلێکی سادەی ناسکی لەبەر کرد
کە جولیای وەکو پەری دەر ئەخست
جلێکی شینێکی ئاسمانی لەگەڵ پێستە سپییەکەی
زۆر جوان ئەگونجادایۆون « خاتوونی شاژن پاشا لێرەیە »
خەندەیەکی کەمی کرد بە قسەکەی دایۆون
ئەمە هەمیشە جۆنگکووک دەیڵێت
جولیا شاژنە و جۆنگکووک پاشاییەکی دڕندە
وە دایۆونیش شازادە بچووکەکەیان
YOU ARE READING
پشیلە بچووکەکەم - S2
Romanceجولیا پێیش ئەوەی جیۆن جۆنگکووک بناسێت کچێکی داماوو نەزان بوو تەنانەت کاتێک بەشوو درا نەیدەزانی هاوسەرگیری چییە. جۆنگکووک وای کرد فێری ژیانکردن بێت ئەو ئێستا دایکی دوو منداڵە. ئەو ئێستا دوو منداڵ گەورە ئەکات. کاتێک خۆشی پێویستی بە کەسێکە ئاگەداری ب...