Can you Vote before reading ?🙂✨
___________________________ڤۆڵکا : کەواتــــە براکەم مردووە...
بە دڵگرانـــی وتی
چوونکە ئەمڕۆ بزانێت کە براکەی مردووە
چۆن بزانێت؟
خاتوو بای باوکی جولیای لە خێزانەکەی زەوت کرد
بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی نەدەدا تەنانەت یەک ببینن
هەر لەبەر ئەوەش هاتنـــە کۆریا ژیان
کاتێک زانی باوکی جولیا لەگەڵ ڤۆڵکای برای پەیوەندی ماوە
ئەو وڵاتەی کە کاڵڤن واتا باوکی جولیا تیایتا لەدایک بووە
بەجێی هێشــــت
ئەو زاڵم بوو
بۆ باوکی جولیا و خانەوادەکەشی
بێگومان بێ هۆکاریش نەبوو
تاکە ویستی ئەوەبوو
ئەوەی کاڵڤن هەیەتی
هەمووی بۆ خاتوو بای بمێنێتەوە
نەوەک براکانی و خێزانەکەیجولیا : مامـــە باوکم لە بەهەشتـــە.
ڤۆڵکـــا خەندەیەکی کرد
ئەوەی ئەیویست بزانــــێت
بۆچی جولیا گەشەی مێشکی وەستاوە؟
سەیرێکی جولیەتی کرد
دواتر دوبارە سەیری جولیای کردەوەڤۆڵکا : جولیا گیانەکەم پشوو بدە
خۆت ماندوو مەکە تۆ باش نیت.جولیا سەری بە بەڵێ جوڵاند
چاوەکانـــی داخست بۆ ئەوەی بخەوێت
ڤۆڵکا لەگەڵ جولیەت ڕۆیشتنە دەرەوە
بەبێ ئۆقرەیی چاوەڕێبوو جولیەت بۆی باس بکاتڤۆڵکا : خاتوو جولیەت
پێـــم بڵێ جولیا بۆچی گەشەی مێشکی وەستاوە؟
تەنانەت جەستەشی
ئەو زۆر بچووک و لاوازە
هەرگیز لەوە ناچێت کچێکی ٢٦ ساڵان بێـــتجولیەت سەری نزم کردەوە
هەردووک لەسەر کورسیەکانـــی ئەوێ دانیشتن
جولیەت دەستی کرد بە گێڕانەوەی ئەوەی خاتوو بای چەند خراپ بووە لەگەڵ کچی خوێنـــی خۆیدا
چەند زوڵمی لە جولیای بەستەزمان کردووە
لە تەمەنێکی بچووکەوە سزای قورسی بە جولیا ئەدا
لەگەڵ هەڵەیەکی بچووک بە قایش لێی ئەدا
یاخوود لە ژورێکی تاریک بۆ کورتترین ماوە ٣ ڕۆژ تیایا زیندانــــــی ئەکرد
یاخوود بێ خواردن چەند ڕۆژێک ئەیهێشتەوە
بێجگە لەوەش هەرگیز ڕێگەی نەداوە کۆمەڵایەتی بێت
جیهانی دەرەوە و خەڵک ببینێت
وە هەرگیز نەیهێشتووە جولیا تامی دایکایەتی بکات
نازی دایک ببینێــــت
ئەمەش وای کردووە کە جولیا هەم لەڕووی ئەقڵەوە هەم لەڕووی جەستەییەوە گەشە نەکات
وە باسی ئەوەشی کرد کە دوای هاوسەرگیرییەکەی جۆنگکووک وای کرد جولیا ببێت بە ئافرەتێکی ڕاستەقینە
نەوەک کچێکی مێشک گەشەنەکردوو
بەڵام بەداخەوە ئەم ڕوداوە وای کرد دوبارە جولیای ٦ ساڵ پێش ئێستا بگەڕێتەوە
جولیای گۆشەگیر و مناڵ و لاواز و دڵناسک.ڤۆڵکا : ئەو ئافرەتە لەسەر توندڕەوی ڕاهاتووە
هەرگیز حەزم نەکرد کە براکەم بەم هاوسەرگیرییە ڕازیبێت
بەڵام ئەو کوا بەقسەی من و باوکمی کرد؟
ئەوەتا هەم زوڵمی لە خۆی و هەم زوڵمی لە کچە تاقانەکەی کرد
لە ڕاستیدا تاکە قوربانی نێوان ئەوان
تەنها جولیایە!
YOU ARE READING
پشیلە بچووکەکەم - S2✔️
Romanceجولیا پێیش ئەوەی جیۆن جۆنگکووک بناسێت کچێکی داماوو نەزان بوو تەنانەت کاتێک بەشوو درا نەیدەزانی هاوسەرگیری چییە. جۆنگکووک وای کرد فێری ژیانکردن بێت ئەو ئێستا دایکی دوو منداڵە. ئەو ئێستا دوو منداڵ گەورە ئەکات. کاتێک خۆشی پێویستی بە کەسێکە ئاگەداری ب...