Baby.5

1.4K 240 256
                                    



Vote🌷.
_______

کاتژمێر بوو بە ٣:١٠ خولەک
جۆنگکووک ئارامی نەمابوو
ویستی هەستێتەوە و دوبارە بگەڕێت
کاتێک ئۆتۆمبێلێک لەپێش مۆڵەکە وەستا
پیاوێک هاتە خوارەوە
کە هێشتا جلی خەوی لەبەر بوو
تەنها چاکەتێکی گەورەی لەبەر کردبوو
کاتێک گەیشتە لایان
جۆنگکووک بە توڕەییەوە لێی ئەڕوانی
لە ئێستایا لە هەمووان توڕەبوو
گەر یەکێک تۆزێک لە قسەکانی دەرچوبایە
گرەوم نە ئەکرد لەسەر سەلامەتی

جۆنگکووک « ڕیکۆردی کامێراکانم ئەوێت
لە کاتژمێر ٧ بۆ ٧:٣٠ خولەک.
هەر ئێستا »

پیاوەکە بە ترسەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند
ڕۆشتنە ژوورەوە بۆ ژووری کامێراکان
دوای نزیکەی ٢٠ خولەک سەیرکردنەوەی کامێراکان
جۆنگکووک کچە بچووکەکەی بینی
بە عەزییە نازدارەکەیەوە هاتە ژوورەوە
ڕۆیشتە نێو مارکێتەکەوە.

جۆنگکووک « ئەمە!
ئەمە هەوە.
کامێرای مارکێتەکە. »

شاشەکە کەوتە سەر کامێراکانی مارکێتەکە
قورس بوو ئاسان بیدۆزنەوە
مۆڵێکی گەورەیەو زیاتر لە ٣٠٠٠ کامێرای تێدایە.
جۆنگکووک جولیای بینی کە بەنێو مارکێتەکەدا گەڕا
قاپێک لە پرتەقاڵ و شلکی هێنا.
دیارە کە بەدوای بامبامبدا ئەگەڕێت

ترس دڵی جۆنگکووکی داگرتبوە
کە یەکێک لە دوژمنەکانی دەستی گەیاندبێتە جولیا
بەشوێن کامێراکاندا ڕۆیشتن تا دەرکەوت کە جولیا ڕۆشتووەتە سەرەوە

« بەڕێزەکەم ئەم کامێرایانە تا نهۆمی سێیەمە.
بەشی سەرەوە لەلای من نییە
لەوانەیە لە یەکێک لە نهۆمی چوارەمە تاوەکو شەشەم یاخوود کۆتا نهۆمی حەوتەم بێت »

جۆنگکووک نەوەستا
ڕۆیشتە سەرەوە، بانگی جولیای ئەکرد و ئەگەڕا بە دوایدا
قاچێکی بچکۆلانەی بینی لەپشت چەند کارتۆنێکەوە
کارتۆنی هەناردە کردن و هاوردە
بە هێواشی لێی نزیک بوویەوە
جولیای بینی کە لەسەر ئەرزە ساردەکە پاڵکەوتووە
دڵی خورپەی کرد بە بینینی ئەم حاڵەی
خۆی وەکو تۆپەڵەیەک لێکردووە
لێوەکانی مۆر ببون لە سەرمایا
جەستەی ئەلەرزی

جۆنگکووک چاکەتەکەی خۆی دانا
بەسەر جەستە بچووکەکەی جولیایدادا
ڕۆیشتە خوارەوە و بۆنێو ئۆتۆمبێلەکەی
بەرەو نەخۆشخانە...


*****

جۆنگکووک سەیری پشیلە بچوکەکەی ئەکرد
لەسەر قەرەوێلەی نەخۆشخانە
توڕەبوو...
زۆر توڕەبوو
چوونکە منداڵەکەیان ئازاری پێگەشتووە...
منداڵە بچووکەکەی
چی دەبوو گەر کەمێک درەنگتر بگەشتبایە؟
دووەم منداڵیان لەدەست ئەدا...
جولیا بە لاوازی چاوەکانی کردەوە
سەیری دەوروبەری کرد
چاوەکانی لەسەر جۆنگکووک نیشتنەوە
لەرزێک بە دڵیدا ڕۆیشت کە ڕوخسارە
توڕەکەی جۆنگکووکی بینی

پشیلە بچووکەکەم - S2✔️Where stories live. Discover now