despair.13

868 187 74
                                    




دەستپێکردن.
__________

« هەرگیز »

هاواری کرد
خاتوو جیۆن و بامبار کاتژمێرێـــک زیاترە
هەوڵی ڕازیکردنـــی جۆنگکووک ئەدەن
بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بـــۆ جولیا بکرێـــت
بەڵام ئەو بوێری ئەوەی نییە جولیا بخاتە ژێر ئەم مەترسییەوە
وە ئامادە نییە هەرگیز ڕازی بێت

خ،جیۆن : جۆنگـــکووک کوڕەکەم... جولیا دایکـــی منداڵێکە
دایۆون پێویستی بە دایکـــیەتی
ناکرێت هەتا ماوە جولیا سڕ بکرێت و لەسەر جێگا بێت
ئەگەر مەترسیداریش بێت
ئەگەرێت هەیە بۆ ڕزگاربوون!
جۆنگکووک کوڕەکەم تکایــــە
خۆت و جولیاش مەخە نێو ئەم خەمەوە
وە هەم ئەگەری هەیە جوڵەی قاچەکانـــیشی بگەڕێتەوە
دوای نەشتەرگەرییەکەی
جۆنگکووک تکایە...

جۆنگکووک توند سەری گوشی
چاوەکانـــی ببونە خوێن
ماوەی دوو ڕۆژە نەخەوتـــووە
تەنها بیر لەوە ئەکاتـــەوە
چ بڕیارێک بدات...
تاکە ڕاستی کە دڵی جۆنگکووک ئەڵێت
ئەوەیە ئامادە نییە ڕازبێت جولیا بڕواتە ژێر ئەم مەترسییەوە
وە ئامادە نییە لەدەستدانی جولیا قبوڵ بکات
وە دوای لەدەستدانی جولیا خوێن بگەیەنێتە جەستەی جۆنگکووک و لێبدات

جۆنگکووک : بوێــــری نەکەن
بوێری نەکەن ناوی نەشتەرگەری بێنن!
گەر هەتاوەکو من مابم هەرگیز ڕێگە نادەم ژیانی جولیا بکەوێــــتە مەترسییەوە!

بامبام هەناسەیەکی قورسی هەڵمژی
ئەیزانـــی ڕازیکردنـــی جۆنگکووک ئەستەمە
تاکە شـــت بیری لێ ئەکردەوە کە بیکات
کە ئەیزانـــی مەترسی لەسەر ژیانی خۆی دروست ئەکات!
بەڵام ناچارە
ئەویش بێهۆشکردنی جۆنگکووکە هەتاوەکو دوای نەشتەرگەریـــیەکە

بامبام : هیۆنگ!
تکایە بەو شێوەیە مامەڵە مەکـــە
بەڵێن بێت جولیا باش ئەبێـــت...

بۆکسێکی بەرکەوت لەلایەن جۆنگکووکەوە
جۆنگکووک بە توڕەیی لەوێ ڕۆیشت
وە بامبام هەستایەوە
خوێنی لێوەکانـــی سڕی
تاکە ڕێگا کە مابـــێت
ئەوەیە کە لە مێشکـــی بامبام ئەسوڕێتەوە!
گەرنا جولیا لەدەست ئەدەن...

*****

جۆنگکووک وەکو هەموو شەوێک لە تەنیشت جولیا خەوت
سەری لەسەر دەستەکانـــی دانابوو
جولیا ماوەی هەفتەیەکە لێـــرەیە
تەواوی ڕۆژ بێهۆش کراوە
ڕۆژانە ئەگەر نیو کاتژمێر بە خەبەر بێت
لە ترسی جوڵانەوەی پەڵە خوێنەکە
بەردەوام بێهۆش ئەکـــرێت...
ئەگەری ڕزگاربوونی ٪١ دابەزیوە
بەهۆی کەللە ڕەقـــی جۆنگکووکەوە
هەموو ڕۆژ دایکی و بامبام قسەی لەگەڵ ئەکەن بۆ ڕازیکردنی
بەڵام بێسوودە!
بامبام بڕیاریدا جۆنگکووک بێهۆش بکات
هەتاوەکوو نەشتەرگەری جولیا تەواو ئەبـــێت
وە ئێستاش لەگەڵ یەکێک لە پەرستارەکان
هاتە ژوورەوە
پەرستارەکە دەرزییەکەی چەقاندە قۆڵی جۆنگکووک
کە یەکسەر بە ئاگای هێنــا
جۆنگکووک بە چاوە سووربووەکانــی سەیری بامبامــی کرد
ددانــی جیڕ کردەوە و سەری بە نەخـــێر جوڵاند

پشیلە بچووکەکەم - S2✔️Where stories live. Discover now